ژن به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی نابێ ڕۆژوی سوننه‌ت بگرێ ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ  پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ ((لا يحل لامرأة أن تصوم (وفي رواية لا تصم المرأة) وزوجها شاهد إلا بإذنه (أي غير رمضان)، ولا تأذن في بيته إلا بإذنه)). رواه البخاري ومسلم وابوداود. واته ژن بۆی حه‌ڵاڵ نىیه به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی به ڕۆژو ببێ واته به‌ڕۆژوی غه‌یری ره‌مه‌زان، به‌بێ ئیزنى ئه‌و نه‌هێڵێ كه‌سێك بێته ماڵه‌وه‌ى. ئه‌بو سه‌عید گوتویه‌تى ((جاءت امرأة إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ونحن عنده فقالت زوجي صفوان بن المعطل يضربني إذا صليت ويفطرني إذا صمت، ولا يصلي الفجر حتى تطلع الشمس! قال وصفوان عنده. فسأله عما قالت؟ قال يارسول الله أما قولها يضربني إذا صليت، فإنها تقرأ بسورتين! وقد نهيتها. فقال لها رسول الله صلى الله عليه وسلم ولو كانت سورة واحدة، لكفت الناس. قال وأما قولها يفطرني إذا صمت؛ فإنها تنطلق تصوم، وأنا رجل شاب! فلا أصبر!! فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم لاتصوم امرأة إلا بإذن زوجها!. واما قولها إني لا أصلي حتى تطلع الشمس؟ فإنا أهل بيت قد عرفت عنا ذاك، لا نكاد نستيقظ حتى تطلع الشمس. قال فإذا استيقظت يا صفوان فصل!)). رواه أبو داود و ابن ماجة (صحيح). واته ئافره‌تێك لاى خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا و ئێمه‌ش له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بوین. ئافره‌ته‌كه گوتی ێه‌فوانی كوڕی مه‌عته‌لی مێردم كاتێك كه نوێژ ده‌كه‌م لێم ده‌دا و گه‌ر به ڕۆژو بم پێم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها نوێژی به‌یانی ناكات تا خۆر هه‌ڵدێ! ئه‌بی سه‌عید ده‌ڵێ صه‌فوانیش ئه‌وكاته له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بو. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پرسیاری له ێه‌فوان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی باسی ده‌كات؟ ێه‌فوان گوتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه ده‌ڵێ كاتێك نوێژ ئه‌كه‌م لێم ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه ئه‌و له نوێژه‌كه دو سوره‌ت ده‌خوێنێ! منیش پێم گوتوه ئه‌وه نه‌كات. پێغه‌مبه‌ری خوا به ئافره‌ته‌كه‌ی گوت گه‌ر یه‌ك سوره‌تیش بخوێنى ئه‌وا بۆ خه‌ڵك به‌س بو. هه‌روه‌ها صه‌فوان گوتی كه ده‌ڵێ گه‌ر به رۆژو بم پێم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه من پیاوێكی گه‌نجم! ناتوانم ئارام بگرم له‌سه‌ر جیماع نه‌كردن! پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی (ژن به‌بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی نابێ به ڕۆژو بێ) مه‌به‌ست له ڕۆژوی سوننه‌ته. صه‌فوان گوتی كه ده‌ڵێ تا ئه‌و كاته‌ی خۆر هه‌ڵنه‌یێ نوێژی به‌یانی ناكات، ئێمه له ئه‌هلی به‌یتین وه ئه‌وه‌ش ده‌زانی كه ئێمه تا خۆر هه‌ڵنه‌یێ له خه‌و هه‌ڵناستین. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی (صه‌فوان! گه‌ر له خه‌و هه‌ڵسای نوێژه‌كه یه‌كسه‌ر ئه‌نجام بده!)