#نموونەی_هاوڕێی_چاك و هاوڕێی خراپ عَنْ أَبِي مُوسَى قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((مَثَلُ الجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالسَّوْءِ، كَحَامِلِ المِسْكِ وَنَافِخِ الكِيرِ، فَحَامِلُ المِسْكِ: إِمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ، وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِيحًا طَيِّبَةً، وَنَافِخُ الكِيرِ: إِمَّا أَنْ يُحْرِقَ ثِيَابَكَ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِيحًا خَبِيثَةً)) 📙رواه البخاري ٢١٠١. واتە: ((نموونەی هاوڕێی چاك و خراپ: وەك نموونەی هەڵگری بۆنی میسك-واتا بۆن فرۆش- و فووكار بە كورە دا-واتا ئاسنگەر-وایە ، هەڵگری بۆنی میسك: یان لەو بۆنەت پێ دەبەخشێت ، وە یان لێی دەكڕی ، وە یان بۆنی خۆشی لێ دەكەیت ، وە فووكار بە كورە: یان جلەكانت دەسوتێنێت ، وە یان بۆنی پیسی لێ دەكەیت)).