پێغەمبەر ﷺ چۆن بوو لەگەڵ ماڵ و منداڵیدا..؟ لەگەڵ ماڵ و مناڵیدا لەوپەڕی نەرم و نیانی بووە.. جلی خۆی ئەشۆرد و مەڕی ئەدۆشی و خزمەتی خۆی دەکرد.. لەماڵەوە هەموو کارێکی ئەنجام دەدا، هەمیشە ڕوخۆش و دەم بە پێکەنین بوو.. عائیشە (خوا لێی ڕازی بێ) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (خیرکم خیرکم لأهلە ٫ وانا خیرکم لأهلي) أخرجه الترمذي. ئەفەرمووێت: چاکترینتان ئەو کەسەیە کە بۆ ماڵ و مناڵى چاکبێت و رێزی ماڵومناڵی بگرێت، منیش لە هەمووتان بۆ ماڵ و مناڵم چاکترم. شایانی ملیۆنەها سەڵاواتە.. سەڵاواتی لەسەر بدەن.. اللهم صل علی محمد وآل محمد. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org