سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لەسەرخۆیی پیغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)
گۆڕینی فۆنت


لەسەرخۆیی پیغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)


لەو خەسڵەتانەی كە پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بیت) پێی خۆش بوو، دوو خەسلەت بوو: (لەسەرخۆیی و تووڕەنەبوون)، ئەوەتا پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بیت) بە ئەشەجی كوڕی عبد القیسی فەرموو: دوو خەسڵەتت تیایە خوا و پێغەمبەرەكەی (دروودی خوای لەسەر بیت) پێیان خۆشە، ئەویش لەسەرخۆیی و نەرمونیانیە. ( موسیم) .
لە ئەنەسەوە هاتووە دەفەرموێت: لەگەڵ پیغەمبەری خودا (دروودی خوای لەسەر بیت) بە ڕیگادا دەڕۆیشتین عەبایەكەی نەجرانی قەراغ زبری بەشانەوە بوو، ئەعرابیەكى پێگەیشت، بە توندى عەبایەكەی شانی ڕاكێشا، كاتێك سەیری لا ملی پێغەمەمبەرم (دروودی خوای لەسەر بیت) كرد بە هۆی توند ڕاكێشانیەوە كاری كردبووە لاملى و برینداری كردبوو. پاشان وتی محمد (دروودی خوای لەسەر بیت) ئەو سامانەی هی خوایە و لای تۆیە بیدە بە منیش، ئەویش بە پێكەنینەوە ئاوڕی لێ دایەوە و فەرمانی كرد بیدەنێ.
لە ئەبو هورەیرەوە خوا لێیی ڕازی بێت هاتووە دەڵێت: پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بیت) لەگەڵمان دادەنیشت و قسەی بۆ دەكردین، كاتێك لاى ئێمە هەڵسدەسا دەڕۆیشت بۆ ماڵی یەکێ لەخێزانەکانى.. ڕۆژێک قسەى بۆ دەکردین کاتێک هەڵسا ئێمەش هەڵساین، یەكێك لە ئەعرابیەكان هات بۆ لای و دەستی ڕاكێشا و بە جۆرێك پەلاماری عەباكەی سەر شانی دا ملی سوور هەڵگەڕا، پێغەمبەریش (دروودی خوای لەسەر بیت) ئاوڕی لێ دایەوە، ئەعرابیەكە وتی: ئەو دوو وشترەم بۆ باربكە، خۆ لە ماڵی خۆت و ماڵی باوكت نامدەیتێ، پێغەمبەریش (دروودی خوای لەسەر بیت) فەرمووی: نەخێر أستغفر الله أستغفر الله، پاشان پیاوێكی بانگ كرد، پێی فەرموو: ئەو دوو وشترەی بۆ بار بكە، یەكێكیان بە جۆ و ئەویتریان بە خورما، پاشان ئاوڕی بۆ داینەوە و فەرمووی: بڕۆن لەسەر بەرەكەتی خوا.
(داود و نەسائی گێراویانەتەوە).

 944

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram