سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  نامۆکان کێن؟!
گۆڕینی فۆنت



نامۆکان کێن؟!


🔸لە سێ حەدیسی پێغەمبەر (ﷺ) ـەوە:


🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: خۆشی بۆ نامۆکان.
پرسیاریان کرد: کێن نامۆکان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ)؟
ئه‌ویش فه‌رمووی: کۆمه‌ڵه‌ خواناسێکی که‌من و له‌ نێوان خه‌ڵکانێکی خراپه‌وه‌ به‌دیار ده‌که‌ون ، ئه‌وانه‌ی لێیان له‌ ڕق ڕائه‌چن زیاترن له‌وانه‌ی که‌ شوێنیان ده‌که‌ون و به‌ گوێیان ده‌که‌ن.


🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: بێگومان ئیسلام بە نامۆیی ده‌ستی پێکرد و هه‌ر بە نامۆییش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌و چه‌شنه‌ی پێشوو که ‌ده‌ستی پێکرد ، خۆشیش بۆ نامۆکانە.
پرسییان کێن نامۆکان؟
فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان ساڵح ده‌که‌ن له‌و کاته‌ی که‌ خه‌ڵکی له ‌که‌ڵك ده‌که‌ون.


🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: بێگومان ئیسلام بە نامۆیی ده‌ستی پێکرد و هه‌ر بە نامۆییش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌و چه‌شنه‌ی که‌ ده‌ستی پێکرد ، خۆشیش بۆ نامۆکانە.
پرسییان کێن نامۆکان؟
فه‌رمووی: که‌سانێکی که‌من له‌ تیره‌کانی خۆیان داده‌بڕێن.


****


🔹سەبارەت بە نامۆکان .. ابن القیم (بەڕەحمەت بێ) دەڵێ: له‌ سیفه‌ت و ئاكاری نامۆکان ئه‌وه‌یه‌ له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی ڕوو له‌ سوننه‌ت وه‌رده‌گێڕن ئه‌وان ده‌ستی پێوه‌ ده‌گرن ، ئه‌وه‌شی خه‌ڵكی دایانهێناوه‌ با له‌ نێو خۆیاندا ئاسایی و ئاشنا بێت به‌لایانه‌وه ‌، ئه‌وان نایكه‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه ‌، ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیش به‌ پاك و پاراوی وه‌كو خۆی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن با زۆرینه‌ش نكۆڵی له‌ كاره‌كه‌یان بكات ، شوێنكه‌وتووی كه‌سیش نین جگه‌ له‌ الله و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت (ﷺ) ، نه‌ شێخ و نه‌ ته‌ریقه‌ت و نه‌ مه‌زهه‌ب و نه‌ هیچ كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تێك ، به‌ڵكو ئه‌و نامۆیانە ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ الله ده‌كه‌ن و ته‌نها شوێنكه‌وتووی سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌بن (ﷺ) ، ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ده‌ستیان به‌ پشكۆی ئاگره‌وه‌ گرتووه‌ به‌ڕاستی ، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش لۆمه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ هۆی غه‌ریبی شوێنكه‌وتنیان بۆ سوننه‌ت به‌ نامۆ و داهێنه‌ر و خۆ جیاكردنه‌وه‌ له‌ زۆرینه‌ تۆمه‌ت باریان ده‌كه‌ن.


****


🔹ئەوەی ماوە بیڵێم .. نامۆکان گروپ و کۆمەڵێ موسڵمانی دیاریکراو نین ، بەڵکو دەشێ تاکە تاکە یان کۆمەڵە کۆمەڵە موسڵمانێك بن و هەر یەکەو لە وڵاتێك بن و با بە ژمارەش زۆر کەمیش بن!!


🔹وە بێگومان بەدڵنیاییەوە👇👇


🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتەكەم لەسەر حەق دەمێنن ، نابەزن كاتێ كەسێك بیەوێ سەرشۆڕیان بكات ناتوانێت زیانیان لێبدات ، تا ئەو كاتەی كە فەرمانی خوا دێت تا دەیانگێڕێتەوە بۆ لای خۆی ، وە ئەوانە هەروا دەبن.


#Ako_Abdullah

 1416

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram