سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەوەی کە زۆر پێویستە هاوسەردارەکان بیزانن!!
گۆڕینی فۆنت



ئەوەی کە زۆر پێویستە هاوسەردارەکان بیزانن!!

.
[هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ]

نزاکردن پێش (جیماع ، سەرجێیی ، جووتبوون)ی ژن و مێرد:


((بِسْمِ اللهِ ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا))


واتە: (بەناوی خودا ئەم کارە پیرۆزە ئەنجام دەدەم ، خودایە شەیتانمان لێ دوور بخەرەوە ، ھەروەھا شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی ، کە پێمان دەبەخشیت لە منداڵ).


*هەرکەسێ ئەو نزایە بکات ، ئەگەر خوای گەورە منداڵی پێ بەخشین هەرگیز شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت.
-----------------------------------------------------------------------------


⚠چۆن دەبێ ژن خۆی جوان و پاك و ڕازاوە و بۆن خۆش بکات بۆ پیاوەکەی ،، هەر ئاواش دەبێ پیاوەکە خۆی وا لێ بکات بۆ ژنەکەی⚠


ئەوە سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) و خێزانە بەڕێزەکانی بووە.
-----------------------------------------------------------------------------


جووتبوون لە پاشەوە (دواوە):


🔶لە ڕێگەی شوێنی مناڵدانەوە: درووستە:


ئیمام عومەر (رضي الله عنه) هات بۆ لای پێغەمبەری خوا (ﷺ) و وتی: ئەی پێغەمبەری خوا تیاچووم!
پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی: ئەو شتە چییە كە لەناوی بردوویت؟
وتی: ئەمشەو جێگای دانیشتنەكەم هەڵەودیوكرد (واتە: لە دواوە لە شوێنی مناڵدانەوە چوومە لای خێزانەكەم). پێغەمبەریش(ﷺ) بە هیچ شتێك وەڵامی نەدایەوە ، ئینجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە بۆ پێغەمبەر (ﷺ):


نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌۭ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ (البقرة: 223)
_ژنه‌كانتان له‌كاتی پاكییدا جێی كشتوكاڵتانن جێگه‌ی سه‌وز بوونی تۆوتانن ، كه‌وابوو له‌هه‌ر كوێوه‌ ده‌تانه‌وێ بچنه‌ كێڵگه‌كه‌تانه‌وه‌ به‌هه‌ركات و به‌هه‌رجۆر ئه‌تانه‌وێ.


🔶لە ڕێگەی کۆمەوە: حەرامە و یەکێکە لە گوناهە گەورەکان:


پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: خواى گەورە تەماشاى ئەو پیاوە ناكات لەگەڵ هاوسەرەكەیدا جووت ببێت لە پاشەوە.


پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هەر كەس بچێتە لاى هاوسەرى خۆى لەكاتى حەیزدا یان لە پاشەوە یان سەردانى فاڵچییەك بكات و باوەڕ بە قسەكانى بكات ئەوە بێ باوەڕ بووە بە قورئان (ئەوەى بەسەر محمد دا دابەزیوە).

🔶ئەگەر ویستیان دووبارەی بکەنەوە سوننەت وایە بچن دەستنوێژ بگرن.
-----------------------------------------------------------------------------


⚠لە سێ حاڵەتتدا جووتبوون حەرامە⚠


1- کاتێ ئافرەتەکە له‌كاتی بێ نوێژیدا (حەیز) بێت.


2- کاتێ ئافرەتەکە لە زەیسانی (دوای مناڵبوون) بێت.


3- لە ڕێگەی کۆمەوە.
-----------------------------------------------------------------------------


⚠بەیەكگەیشتنی هەردوو خەتەنەکراو خۆشۆردن (غوسل) واجب دەبێ⚠


-----------------------------------------------------------------------------


⚠باسکردنی سەرجێیی ژن و مێرد لای خەڵك حەرامە و لە گوناهە گەورەکانە⚠


پێغەمبەر (ﷺ) بە خراپترینی خەڵك (شرّ الناس) دایناوە.


پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: خراپترین كەس لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا پیاوێكە نزیك خێزانەكەی دەكەوێتەوە (سەرجێیی دەکەن) دواتر نهێنییەكانی نێوان خۆی و خێزانەكەی (ئاشكرا دەكات) بۆ خەڵكی باسی دەكات.


#Ako_Abdullah



 2100

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram