🌸 بنچینەکانی تاوان 🌸 ✍ئیبن وقەییم رەحمەتی خوداى لێبێت دەفەرموێت: بنچینەکانی تاوان سێ شتن : ۱-خۆبە گەورەزانین: ئەم تاوانەش بوو ئیبلیسی گەیاندە ئەوەی کە گەیاندی(واتە لەرەحمەتی خودا بەتەواوی دەرکرا) . ۲-سوربون و پێداگری لەسەر دەسکەوتی دونیا : ئەم تاوانەش بوو ئادەمی لە بەهەشت دەرکرد. ۳- ئێرەیی(حەسودی): ئەم تاوانەش بوو یەکێک لەکوڕەکانی ئادەمی هارکردە گیان(سەر)ئەویتر. جا هەر کەسێک لەخراپەی ئەم سێ شتە بپارێزرێت ئەوە لەهەموو خراپەکارییەکان پارێزراوە. بێ ئاینی و لێدەرچونی هۆکارەکەی خۆ بەگەورە زانینە ، سەرپێچیەکانیش هۆکارەکەی پێداگرییە لەسەر دەستکەوتی دونیا ، ستەم و زوڵمکردنیش هۆکارەکەی حەسودییە. قال ابن القيم رحمه الله أصول الخطايا ثلاثة : ۱-الكبر وهو الذي أصار إبليس إلى ما أصار إليه. ۲-والحرص وهو الذي أخرج آدم من الجنة . ۳- والحسد وهو الذي جرَّأ أحد ابني آدم على أخيه . فمن وُقِيَ شرّ هذه الثلاثة فقد وقي الشر . فالكفر من الكبر والمعاصي من الحرص والبغي والظلم من الحسد. 📚الفوائد(ص۵۸).