سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كۆنترۆڵكردنی سۆزەكان
گۆڕینی فۆنت


كۆنترۆڵكردنی سۆزەكان

ئەگەر دەخوازیت لە چاوی خەڵكدا بەهێز بیت، دەبێت هێزەكە لە ناختەوە دەربچێت! ئەوەش مانای وایە هێز لە قوڵاییەكانی ناخی مرۆڤدایە، واتە لە ئەقڵی پەنهاندا. ئەگەر توانیت ئەم ئەقڵە شاراوەیە دووبارە بەرنامەڕێژ بكەیتەوە و باش ڕایبێنیت، ئەودەمە ئیرادەت بەهێز دەبێت و بڕیارەكانت یەكلایكەرەوە و دوابەدوای ئەوەش كەسێتیەكی نایاب و سەركەوتووت دەبێت، بەڵام چۆن ئەقڵی پەنهان بەرنامەڕێژ بكەین كە بەشێكی نەستە و نایزانین و هەستی پێناكەین و نایبینین؟
مەسەلەیەك هەیە ناوی دووپاتكردنەوە و پێداگری و چاودێریكردنە، كاتێك مەسەلەیەك دووپات دەكەیتەوە و باوەڕت بە ڕاستودروستی هەیە و تا ماوەیەك لەسەری بەردەوام دەبیت، ئەقڵی پەنهان وەڵامدانەوەی بۆی دەبێت و باوەڕی پێدەكات، دۆزیومەتەوە كە باشترین ڕێگای بەرنامەڕێژكردنی ئەقڵی پەنهان بریتیە لەوەی لەسەر ڕێنماییەكانی قورئانی پیرۆز بەرنامەڕێژ ببیت، پێغەمبەر (د.خ) بەمجۆرە بوو: [ڕەوشت و ئاكاری بریتی بوو لە قورئان]. 
كرداری لەبەركردنی قورئان لە میانەی چەندبارە كردنەوەی ئایەتەكانەوە دەبێت، ئەم دووپاتكردنەوەیە كاریگەری هەیە لەسەر ئەقڵی پەنهان، بەتایبەت ئەگەر كرداری لەبەركردنەكە هاوڕێ‌ بوو بە تێگەیشتن و وردبوونەوە و تێڕامان. كاتێك ئەم ئایەتە لەبەر دەكەین كە دەفەرموێت: [مَن كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا]فاطر/10، واتە: ئەوەی سەربەرزی و پایەبڵندی دەوێت، با بزانێت هەموو سەربەرزی و پایەبڵندییەك هەر بۆ خوایە.
كاتێك وشەكانی ئایەتەكە دووپات دەكەینەوە و هەوڵدەدەین باوەڕی پێ‌ بكەین، ئەقڵی پەنهانمان دڵنیا دەبێت لەوەی ناكرێت هێز و سەربەرزی و پایەبڵندی و كەرامەت لە دەرەوەی كتێبی خوا بن، هیچ مرۆڤێك ناتوانێت پایەبەرز و بەهێز بێت تەنها بە ڕەزامەندی پەروەردگار نەبێت. 
سەربەرزی و پایەبەرزی بۆ خوایە و ئێمە لەوەوە وەریدەگرین، بۆیە دوای ئەوەی ئەم ئایەتە لە ئەقڵی پەنهاندا دەچەسپێت، ڕەفتارمان بەتەواوی دەگۆڕێت، لە هیچ بەدیهێنراوێك ناترسێت، چونكە تێدەگەین سەربەرزی و هێز، تەنها لەگەڵ خوادایە. بەوەی بەوپەڕی هەست و سۆزەكانمان لەگەڵ خوادا دەژین، هەر ئەوەیە هێزی ڕاستەقینە.
ژیان بریتیە لە كۆمەڵێك ڕووبەڕووبوونەوە، پێدەچێت سەركەوتن بێت یان شكست، هێندە بەسە لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا هەست بە سەركەوتن بكەیت تاكو ئەو سەركەوتنە بەدەستبێت. لەبەرئەوە كاتێك ئەم ئایەتەدەخوێنیتەوە: [إِن يَنصُرْكُمُ اللّهُ فَلاَ غَالِبَ لَكُمْ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا الَّذِي يَنصُرُكُم مِّن بَعْدِهِ وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكِّلِ الْمُؤْمِنُونَ]أل عمران/160، واتە: ئەگەر خوا سەركەوتنتان پێببەخشێت ئەوە هیچ كەس ناتوانێت سەركەوێت بەسەرتاندا، خۆئەگەر پشتتان بەربدات، ئەوە كێ‌ هەیە دوای ئەو كۆمەكتان بكات و سەرتان بخات، دە با ئەوانەی باوەڕدارن هەر پشت بەخوا ببەستن.
ئایەتەكە متمانەیەكی گەورە لە ناخماندا بەرهەم دێنێت بەمەرجێك متمانەمان بەم وتەیە هەبێت و دەركی بكەین خوا یارمەتیمان دەدات و لەگەڵماندا دەبێت لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گرفت و كێشەیەكدا، ڕەنگە كێشەكانی ژیان لە شەڕ و جەنگەكان ناڕەحەتتریش بن!!
جێی سەرسامیە ئەم ئایەتە دوو لایەنی بۆ وێنە كێشاوین: ئیجابی و سەلبی و ڕێگای كرداری بۆ دەستەبەركردنی لایەنی ئیجابی. لێرەدا سەركەوتن هەیە و لەوێدا دواكەوتن و بەجێمان، هەردووكیشیان بە فەرمان و ئیرادەی خوان، ئەگەر پشتت بە خوا بەست و كاروباری خۆتت ڕادەستی ئەو كرد و دڵنیابووی هەر ئەو زاتە بەتوانایە بەسەر هەموو شتێكدا، ئەوا پەروەردگار سەرت دەخات و كێشەكانت بۆ چارە دەكات، ئەم متمانەیە (وەك زانایان دەڵێن) نیوەی چارەسەر پێكدێنێت!!

سەرچاوە: كتێبی قورئان و دەروونناسی، لە زنجیرە كتێبی قورئان و زانست



 991

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram