✨#تاقیکردنەوەکانی_دونیا_⑥ ✉ نامەیەکی ژیرانە (عاقڵانە) بۆ هەموو کەسێک کە توشی ناخۆشی وتەنگ و چەڵەمە بووە وە ئیستا لەژێر تاقی کردنەوە دایە (ٳبتلاء)🌹 ✨ زۆر لە ئازیزان کاتێک باسی ئیبتلا و تاقیکردنەوەکانی دونیایان بۆ دەکەم ناڕەحەت دەبن زۆربەیان توشی ڕەخنە گرتن دەبن لەو حاڵ و وەزعەی کە تێیدان مەگەر ئەوانە نەبێت کە خودا رەحمی پێکردون . 🎁 براکەم ، خوشکەکەم🌻 وەرە لەگەڵم کەمێک بیر بکەوە .. تەنانەت ئەگەر بە شێوازێکی ژیرانەش بێت با بیر بکەینەوە لە👇🏼👇🏼👇🏼 👈🌿هەر چەندە موسیبەت و ئازار و ناخۆشیمان بەسەر دا بێت، هێشتا نیعمەتەکانی خوا گیان بەسەر مانەوە زیاترە . ◀ جا ئەمە چۆنە...⁉ 📌ئەگەر هاتو موسیبەتەکەت لە ماڵ و سامان بوو ، ئەی ئەوە نیعمەتی خوا نییە کە موسیبەتەکەت لە لاشەت دا نییە؟ لاشەت تەندروست و ساغە.. 📌ئەگەر موسیبەتەکانمان لە بەشێک ئەندامەکانی لاشەمان بوو ، ئەی ئەوە نیعمەتی خوا نیە کە لەهەموو ئەندامەکانی لاشەمان نییە؟ 📌وە ئەگەر لەهەموو ئەندامەکانی لاشەمان بوو ، ئایا ئەوە نیعمەت نییە کەلە عەقڵمان نییە؟ 📌وە ئەگەر لە عەقڵیشماندا بێت، ئەی ئەوە نیعمەت نییە کە لە دینەکەمان دا نیە؟ 💦هەرچەندە سەیربکەین دەبینین کە هەندێک موسیبەت بچووکترە لە هەندێکی تر... ئەو دونیایەش ماوەی تاقیکردنەوە یە ، وە راحەت و سەلامەتی بەدی نایەت جگە لە دوای تاقیکردنەوە نەبێت، واتە .. لە ئاخیرەت . 💦بەڵام رەحمەتی خودا دەمانگرێتەوە تەنانەت لە شوێنی تاقیکردنەوەش کە دونیایە، ئەگەر هەرچەند لە ژیانمان دوچاری تاڵی و سەختی و ناڕەحەتی ببین بەڵام بێگومان هەندێک کات لە خۆشی و بەختەوەری و ئاسودەیی دا دەبین . ⁉پرسیارێکی گرینگ ..⁉ ئایا هەموو ژیان و گوزەرانمان بەم جۆرەیە کە هەمووی ناخۆشی و ناڕەحەتی و تەنگ و چەڵەمە بێت ؟؟؟ 💦ئایا هیچ شتێکی جوان نییە لە ژیانمان ؟ 💎 ئەوەی دەوڵەمەند نەبێت .. . ئەی تەندروستیت نییە⁉ خانەوادەو منداڵ و شوێنی حەوانەوە و ئەمن و ئاسایش نیە⁉ 💎ئەوەی کە منداڵی نییە... ئەی تەندروست و خواردن و شوێنی حەوانەوە و ئەمن و ئاسایش و ماڵ و سامانی نییە⁉ 💎ئەوەی تەندروستیش نیە.. ئەی خانەوادە و منداڵ و ماڵ و سامان و ئەمن و ئاسایش و شوێنی حەوانەوەی نییە⁉ 👈👈 ئایا ئێمە لە نێو نیعمەتەکانی خودا نین کە لەژماردن نایەت⁉⁉ 💥 ئێمە لەکوێین یادکردنەوەی ئەو نیعمەتانە ‼ 💥 بۆچی جگە لە یادی موسیبەتەکان و ناخۆشیەکان باسی هیچ ناکەین ‼ وەک بڵێی هەموو ژیانمان هەر بەم جۆرە یە هیچ خۆشیەک بونی نیە . 🌳 هێشتا تەواوکەری قسەکان ماون کە خۆدەگرن لە چەند ئەمۆژگاریەگ بە فزڵی خوای تعالی ان شاءالله لە زنجیرەی داهاتوودا پێشکەشی ئەو کەسانەی دەکەین کە خاون خەم و ناڕەحەتی ژیانن 🔜🔜