تاقیکردنەوەکانی دونیا ⑦ (ڪۆتایی) 🌟سودەکانی ئیبتیلا (تاقیکردنەوە)🌟 1⃣ ئیبتیلا پاککەرەوەی خراپەو تاوانە ..... هەروەک پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرمووێت: وە هەروەک هاتووە لە فەرموودەیەک .... ( إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الْخَيْرَ عَجَّلَ لَهُ الْعُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الشَّرَّ أَمْسَكَ عَنْهُ بِذَنْبِهِ حَتَّى يُوَافِيَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) رواە الترمذي. واتە ” ئەگەر خوای گەورە ویستی خێر بێنێتە ڕێی بەندەیەك ،پەلە لە سزادانی دەکات لە ژیانی دونیا و، ئەگەر خوای گەورە ویستی خراپە بێنێتە ڕێی بەندەیەك تاوانەکەی بۆ هەڵدەگرێت تا ڕۆژی دوایی تۆڵەی لێ‌بسێنێتەوە”. 2⃣ ئیبتلاء شوشتنەوەی دڵە لەهەموو شتێکی قێزەون جا حەز کردن بە خۆ دەرخستن و ناو شۆرەت بێت یان ڕووپامایی (ریاء) کە بەندە بۆی ئەستەمە لێی دەرباز بێت و سلامەت بێت لێی . 3⃣ فێری پشت بەستن بە خوامان دەکات و لە هەمان کاتیش فێری ئەوەمان دەکات کە ئێمە ی بەندە هیچ جۆرە هێزێک و دەسەڵاتێکمان نیە خاوەن دەسەڵات بەس خوایە ، هەروەک " ابن قیم " دەڵێت: " بەندەی صالح و چاک هەرچی کارووباری خۆی هەیە هەمووی دەسپێرێتە خوای تعالی وە هیچ کاتێک پشت بە هەوڵ و هێزو توانای خۆی نابەستێت " هەروەها دەڵیت حاڵی ئێمە وەک حاڵی پێغەمبەر نوحە علیە سلام کە وتی : { أَنِّى مَغْلُوبٌۭ فَٱنتَصِرْ } (القمر :10) واتە : (ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: خوایه، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه.) 🌟 وەکاتێک پێغەمبەر ﷺ چووە ئەشکەوتی حراء وە ابو بەکری ڕاستگۆش لەگەڵیدا بوو خودالێی رازیبێت، کافرەکان دەورەیان دابوون ... ابو بکر وتی ... { ئەی نێردراوی خودا ! والله ئەگەر یەکێکیان سەیری پێیەکانی بکات دەمان بینن}، ویستیان بچنە ئەشکەوتەکە؛ خودا کوێری کردن لە ئاست ئەشکەوتەکە.. جاپێغەمبەرﷺ فەرمووی: { لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا } (التوبة : 40) واتە: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه. 4⃣ ئیبتلاء نیشانەیەکە لە خۆشەویستی خودا بۆ بەندە ئیبتلا کراوەکەی ❤ 🌹خۆشەویستمان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (ان الله إذا أحب قوما ابتلاهم، فمن رضي فله رضا و من سخط فعليه السخط) [أخرجه الترمذي و ابن ماجه وصححه العلامة الألباني في الصحيحة] 🍃 واتە (بێگومان خوای گەورە ئەگەر خەڵكانێكی خۆشبوێت تاقیان دەكاتەوە، جا ئەو كەسە ئەگەر ڕازی بێت بەو تاقیكردنەوەی خوای گەورە ئەوا ڕەزامەندی خوای گەورە بە دەست دەهێنێت، وە هەر كەسێكیش توڕەبێت و پێی ڕازی نەبێت ئەوا توڕەی خوای گەورەی لەسەر ئەبێت). وە هەندێک جار لەو ئیمان زەعیفانە کاتێک توشی ئیبتلا و ناڕەحەتی دەبێت بە تەواوی لە دینەکەی هەڵدەگەرێتەوە ئیتر کوفر بە دین دەکات جا هەر کەس ئاوا بوو دونیا و ئاخیرەتی دۆراندوە . 👈 خودای گەورە دەفەرمووێت: { وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍۢ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ } [الحج : 11] واتە: ( هه‌ندێك له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا خواپه‌رستی ده‌کات (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لا‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا.) 5⃣ ئیبتلا هیچی و کەمی و بچوکی دونیامان پیشان دەدات بەو هەموو حەز و ئارەزوو و ماڵ وسامانە کەتێیدایە ... کەچی لەبەر چاوان هەر کەم و بێ نرخە . هەروەک خودای گەورە دەفەرمووێت: { كُلُّ شَىْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُۥ ۚ لَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ } [القصص : 88] واتە: (هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه. ☝ڪاری وەرگێڕانە..