سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەگەر ڕەمەزان هات چی بکەین؟!
گۆڕینی فۆنت



ئەگەر ڕەمەزان هات چی بکەین؟!

لەڕەمەزاندا:

١. دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە.
٢. دەرگاکانی ڕەحمەتی خودا دەکرێنەوە.
٣. دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە.
٤. دەرگاکانی جەهەننەم دادەخرێن.
٥. شەیتان و دارو دەستەکەی دەبەسترێنەوە.
٦. شەوێک لەم مانگەدا خێری ١٠٠٠ مانگی هەیە.

چی بکەین لەم مانگەدا بۆ ئەوەی زۆرترین پاداشت بەدەست بهێنین؟

یەکەم. قورئان خوێندن بە مەبەستی تێگەیشتن و بیرلێ کردنەوە و کارکردن بە ئایەتەکانی و خەتم کردنی بە تەفسیرەوە.

دووەم. کردنی پەرستشەکان بە باشی و خۆ ئامادەکردنەوە بۆ نموونە: 
١. کردنی نوێژە فەرزەکان لە کاتی خۆیدا.
٢. سونەتەکانی پێش و پاش نوێژە فەرزەکان.
٣. شەو نوێژ .

سێیەم. فێربوونی زانست 
گوێ گرتن بۆ وانەی شەرعی و شارەزا بوون لە زانستە شەرعییەکان .

چوارەم. خێر کردن لە مانگی ڕەمەزاندا بە نیەتێکی پاک و دڵسۆزانە بۆ خوای گەورە، ئەگەر کەمیش بێت. 

وەرگێران: سایە فارس



 1360

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram