💥پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان گرنگە ئەمە بخوێنەوە😊 📋چۆن خۆمان ئامادە بکەین بۆ مانگی ڕەمەزان؟🤔 📋چی پێویسته بیكه‌ین پێش هاتنی ڕه‌مه‌زان؟ السلام عليكم ورحمة الله وبركاته 🔶يه‌كه‌م:- ئاماده‌بوونى دهرروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه پاڕانه‌وه له‌خواى گه‌وره به هه‌ر دوعايه‌ك كه ده‌يزانى ، وه‌ك ئه‌م دوعايه (( اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً )). 🔹هێنانى چه‌ند نيه‌تێك پێش هاتنى ڕه‌مه‌زان ، چونكه ( أبو هريرة ) ره‌زای خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه له فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : " إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " ( صحيح مسلم ) . واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نيه‌تى كردنى چاكه‌ى هێنا ئه‌وا من به چاكه بۆى ده‌نووسم. 🔶دووه‌م:- له‌و نيهتانهى كه پێويسته بهێنرێت پێش مانگى ڕه‌مه‌زان:- 1 ـ نيه‌تى ( خه‌تم كردنى ) ته‌واوكردنى قورئان له جارێك زياتر له‌گه‌ڵ تێگه‌يشتن له ماناكه‌ى 2 ـ نيه‌تى ته‌وبه‌كردنى راست له هه‌موو تاوانه‌كانى پێشوو 3 ـ نيه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م مانگه سهرهتاييهك بێت بۆ كردنى خێر‌و ئه‌نجامدانى كارى چاكه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى به پشتيوانى خوا تائه‌و ڕۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ لاى خۆى. 4 ـ نيه‌تى ده‌ستكه‌وتنى زۆرترين بڕى چاكه له‌م مانگه ، چونكه له‌م مانگه دا پاداشت و چاكه چه‌ندجاره ده‌بێته‌وه. 5 ـ نيه‌تى چاككردنى ڕه‌وشت وڕه‌فتار ونواندنى ههڵسو كه‌وتى چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و زمان شرينى له‌گه‌ڵياندا. 7 ـ نيه‌تى دانانى به‌رنامه‌يه‌ك پڕ له عيبادهت و په‌رستن وزيكر كردن ده‌ست پێوه‌گرتنى و پشتگوێ نه‌خستنى. 🔹خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دينى پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان : ئه‌ويش بريتيه له خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى سوود به‌خش به تايبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ى كه باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌يى وئهحكامهكانى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه ئاماده‌بين بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه به سۆزيكى ئيمانى به‌رزه‌وه . له‌و كتێبانه (( چۆنييه‌تى ڕۆژوى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ڕه‌مه‌زاندا ، چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راويح له‌ڕه‌مه‌زاندا .. هتد )). 🔹براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه‌وڵبده سوود وه‌ربگريت له گه‌وره‌يى و فه‌زڵى ئه‌م مانگه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " ( أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898) . واته : كه مانگى ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ، و ده‌رگاكانى دۆزهخيش داده‌خرێن ، و شهيتانهكان زنجير ده‌كرێن . مانگى ڕه‌مه‌زان شه‌وێكى تێدايه كه مهلائيكهكان داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن ، پاداشت وچاكه‌ى تێدا چه‌ند جارهدهبێتهوه. 🔶سێیه‌م:- نهخشهيهك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان 1 ـ هه‌موو ڕۆژێك گوێبگره له سيديهك كه باس له فه‌زڵ و گه‌وره‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كات ، له‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبييل له دوكان له‌هه‌ر شوێنێكى تر. 2 ـ خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسيرى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى كه باسى ڕۆژو مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن له كتێبى ته‌فسيرى قورئان. 3 ـ " چۆن له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين " دروشمێكه پێش مانگى ڕه‌مه‌زان ، كه بريتيه له كۆبونه‌وه و دانيشتنێكى برايانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشيانت ده‌وێ و مرۆڤى چاك وچاكه كارن ، له‌گه‌ڵياندا باس له‌وه بكرێت كه چۆن له مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره لێمانى ده‌وێ ، ئه‌م دانيشتنه ئيمانيه هانده‌رێكه بۆ ئاماده‌بوونى دڵه‌كانمان بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان. 4 ـ دابين كردنى بڕيك پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌م مانگه بۆ كردنى كارى خێر وه‌ك:- أ ـ صدقه جاريه ( بير‌ى ئاو ، به‌شداريكردن به برێك پاره له دروستكردنى مزگه‌وت ، ناشتنى دار ... هتد ). ب ـ كڕينى هه‌ندێ كتێب و ناميلكه‌ى به سوود بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكيدا . ج ـ به‌شداريكردن له پڕۆژه‌ى ناندانى ڕۆژوان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان . د ـ شتوومه‌كى خێر ، كه بريتيه له كۆمه‌ڵێك خواردن كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كهمدهستهكاندا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه. 5 ـ ڕۆيشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه‌نجامدانى عومره ئه‌گه‌ر توانرا چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " ( صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته : ئه‌نجامدانى عومرهيهك له مانگى ڕه‌مه‌زان خێرى حه‌جێكى هه‌يه كه له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجامدرابێت. 6 ـ فێربوونى ئاداب ئه‌حكامه‌كانى ڕۆژوو ، وخوێندنه‌وه‌ى كتێبى (( چۆنێتى ڕۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ڕه‌مه‌زان دا )). 7 ـ ئاماده‌بوون له‌و ووتارانهى كه به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. 8 ـ ئاماده‌كارى له ماڵه‌وه وه‌كو خێزان ، منداڵه‌كان و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه له ڕێگاى قسه و گفتوگۆ ئامۆژگاريكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه. 🔶چواره‌م:- ئاماده‌بوونى بانگه‌وازى : بانگه‌وازكار ئاماده‌ده‌بێت به‌م ڕێگايانه‌ى خواره‌وه:- 1 ـ شتوومه‌كى بانگه‌واز: بريتيه له:- أ ـ كتێبى ڕه‌مه‌زانى . ب ـ ناميلكه . د ـ بڵاوكراوه . د ـ سيدى ووتار ... هتد. 2 ـ نووسينى چه‌ند ناميلكه بڵاوكراوه‌يه‌ك بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى كارى چاكه له‌م مانگه پيرۆزه. 3 ـ ئاماده‌كردنى چه‌ند ووشه و ئامۆژگارييه‌ك بۆ قسه‌كردن بۆ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت له مزگه‌وتى گه‌ڕه‌ك يان له بازاڕ يان له ههرشوێنيكداى. 4 ـ دابه‌شكردنى سيدى وكتێب و ناميلكه به‌سه‌ر خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كدا. 5 ـ چه‌ندين ڕيگاى تر هه‌يه بۆ بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگاى خوا. 💢برايان و خوشكانى بهڕيزم له كۆتاييدا ده‌ڵێم بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگه‌ى خوا پێويستى به هه‌وڵى راسته‌قينه‌ى ئێوه هه‌يه ، داواكارم كه ئێوه‌ش درێغى نه‌كه‌ن، چونكه له‌وانه‌يه بڵاوكراوه‌يه‌كى بچوك ببێته هۆى هيدايه‌ت دانى خه‌ڵكانێكى زۆر وه له‌وانه‌شه كتێبێك هيدايه‌تى كه‌س نه‌دات ئه‌گه‌ر بهنيهتێكى پاك نه‌بێت بۆ خوا ، چونكه هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه. ئاماده‌كردنی:- ئــاسـۆ عبدالرحمن