خۆت و خانەوادەو مناڵت بپارێزە لەحەرام خواردن جارێکیان حەسەنی کوڕی عەلی رضي الله عنهم دەنکە خورمایەکی سەدەقەی خستە دەمی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : «كِخْ كِخْ، ارْمِ بِهَا، أَمَا عَلِمْتَ أَنَّا لَا نَأْكُلُ الصَّدَقَةَ؟» متفق عليه واتە : (کخ کخ، فڕێی بدە، ئایا نازانی کە ئێمە سەدەقە ناخۆین) -سەدەقە حەرام بوو بۆ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم و بۆ خزمەکانی بۆیە نەیهێشت شتێکی حەرام ئەگەر کەمیش بیت بچێتە هەناوی نەوەکەی. ئێمە بەرپرسین لەوەی دەرخواردی مناڵەکانمان ئەدەین نابێ بهێڵین حەرام بخۆن وە نابێ شتی حەرامیان بۆ بێنینەوە تا بیخۆن، خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ] (التحريم : 6) واتە: (ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە خۆتان و کەسەکانتان -مناڵ و خێزانی خۆتان- بپارێزن لە ئاگرێک کە سوتەمەنیەکەی خەڵک-لەکافرەکان- و بەردە مەلائیکەتی وای لەسەرە کە توڕەو توندن وە سەرپێچی ناکەن لە فەرمانی خوا کە فەرمانیان پێ دەکات وە ئەوە دەکەن کە فەرمانیان پێ دەکرێ). وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إن الله سائل كل راع عما استرعاه ، أحفظ ذلك أم ضيع ؟ حتى يسأل الرجل عن أهل بيته) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 1636) واتە : (بە تەئکید خوا پرسیار ئەکا لە هەموو شوانێک -بەرپرسێک- لەوەی خستویەتیە ژێر دەستی -بەرپرسە لەسەری- ، ئایا پاراستویەتی -ئەم ئەمانەتە- یان چواندویەتی -گوێی پێنەداوە- هەتا پیاو پرسیاری لێ دەکرێ لە خێزان و مناڵەکانی) . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (كلكم راع ومسؤول عن رعيته الإمام راع ومسؤول عن رعيته والرجل راع في أهله ومسؤول عن رعيته والمرأة راعية في بيت زوجها ومسؤولة عن رعيتها والخادم راع في مال سيده ومسؤول عن رعيته وكلكم راع ومسؤول عن رعيته) رواه البخاري و مسلم واتە : (هەمووتان شوانن -بەرپرسن- وە پرسیارتان لێ ئەکرێتەوە لەوانەی لە ژێر دەستان بوون -بەرپرس بوون بە سەریان- پێشەوا -سەرۆکی وڵات- شوانە -بەرپرسە- وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لەوانەی کە لە ژێر دەستی بوون بەرپرس بوو بە سەریانەوە وە پیاو شوانە -بەرپرسە- لە سەر خێزان و مناڵەکانی خۆی وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لەوانەی بە سەریانەوە شوان -بەرپرس- بووە وە ئافرەت شوانە -بەرپرسە- لە ماڵی مێردەکەی وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لەوەی لە سەری شوان -بەرپرس- بووە وە خزمەت کار شوانە -بەرپرسە- لە ماڵی گەورەکەی وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لە سەر ئەوەی لە سەری شوان -بەرپرس- بووە وە هەمووتان شوانن -بەرپرسن- وە هەمووشتان پرسیارتان لێ ئەکرێتەوە لەوەی لەسەری شوان -بەرپرس- بوون) . کەواتە نە خۆت حەرام بخۆ نە بیدە مناڵەکانت، وه بزانە لە قیامەت بەرپرسیاری لەوەی چۆن مناڵت گەورە کردووەو پەروەردە کردووە پرسیارت لێ دەکرێتەوە لەسەری! [وەرم گرتوە لە کتابی (ئادابی خواردن وخواردنەوەو...) نوسینی : باوکی حارث] بخۆت و خانەوادەو مناڵت بپارێزە لەحەرام خواردن جارێکیان حەسەنی کوڕی عەلی رضي الله عنهم دەنکە خورمایەکی سەدەقەی خستە دەمی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : «كِخْ كِخْ، ارْمِ بِهَا، أَمَا عَلِمْتَ أَنَّا لَا نَأْكُلُ الصَّدَقَةَ؟» متفق عليه واتە : (کخ کخ، فڕێی بدە، ئایا نازانی کە ئێمە سەدەقە ناخۆین) -سەدەقە حەرام بوو بۆ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم و بۆ خزمەکانی بۆیە نەیهێشت شتێکی حەرام ئەگەر کەمیش بیت بچێتە هەناوی نەوەکەی. ئێمە بەرپرسین لەوەی دەرخواردی مناڵەکانمان ئەدەین نابێ بهێڵین حەرام بخۆن وە نابێ شتی حەرامیان بۆ بێنینەوە تا بیخۆن، خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ] (التحريم : 6) واتە: (ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە خۆتان و کەسەکانتان -مناڵ و خێزانی خۆتان- بپارێزن لە ئاگرێک کە سوتەمەنیەکەی خەڵک-لەکافرەکان- و بەردە مەلائیکەتی وای لەسەرە کە توڕەو توندن وە سەرپێچی ناکەن لە فەرمانی خوا کە فەرمانیان پێ دەکات وە ئەوە دەکەن کە فەرمانیان پێ دەکرێ). وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إن الله سائل كل راع عما استرعاه ، أحفظ ذلك أم ضيع ؟ حتى يسأل الرجل عن أهل بيته) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 1636) واتە : (بە تەئکید خوا پرسیار ئەکا لە هەموو شوانێک -بەرپرسێک- لەوەی خستویەتیە ژێر دەستی -بەرپرسە لەسەری- ، ئایا پاراستویەتی -ئەم ئەمانەتە- یان چواندویەتی -گوێی پێنەداوە- هەتا پیاو پرسیاری لێ دەکرێ لە خێزان و مناڵەکانی) . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (كلكم راع ومسؤول عن رعيته الإمام راع ومسؤول عن رعيته والرجل راع في أهله ومسؤول عن رعيته والمرأة راعية في بيت زوجها ومسؤولة عن رعيتها والخادم راع في مال سيده ومسؤول عن رعيته وكلكم راع ومسؤول عن رعيته) رواه البخاري و مسلم واتە : (هەمووتان شوانن -بەرپرسن- وە پرسیارتان لێ ئەکرێتەوە لەوانەی لە ژێر دەستان بوون -بەرپرس بوون بە سەریان- پێشەوا -سەرۆکی وڵات- شوانە -بەرپرسە- وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لەوانەی کە لە ژێر دەستی بوون بەرپرس بوو بە سەریانەوە وە پیاو شوانە -بەرپرسە- لە سەر خێزان و مناڵەکانی خۆی وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لەوانەی بە سەریانەوە شوان -بەرپرس- بووە وە ئافرەت شوانە -بەرپرسە- لە ماڵی مێردەکەی وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لەوەی لە سەری شوان -بەرپرس- بووە وە خزمەت کار شوانە -بەرپرسە- لە ماڵی گەورەکەی وە پرسیاری لێ ئەکرێتەوە لە سەر ئەوەی لە سەری شوان -بەرپرس- بووە وە هەمووتان شوانن -بەرپرسن- وە هەمووشتان پرسیارتان لێ ئەکرێتەوە لەوەی لەسەری شوان -بەرپرس- بوون) . کەواتە نە خۆت حەرام بخۆ نە بیدە مناڵەکانت، وه بزانە لە قیامەت بەرپرسیاری لەوەی چۆن مناڵت گەورە کردووەو پەروەردە کردووە پرسیارت لێ دەکرێتەوە لەسەری! [وەرم گرتوە لە کتابی (ئادابی خواردن وخواردنەوەو...) نوسینی : باوکی حارث