سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دەڵێن ڕۆژێکمان خواردووە چوونکە مانگ گەورە دەرکەوتووە!!
گۆڕینی فۆنت


بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دەڵێن ڕۆژێکمان خواردووە چوونکە مانگ گەورە دەرکەوتووە!!

🔹نەخێر نەخوراوە!! بەڵکو ئەو گەورە دەرکەوتنی مانگە ڕاستگۆیی پێغەمبەر (ﷺ) دەسەلمێنێ کە وەك نیشانەیەکی (بچووکی) کۆتایی دنیا باسی کردووە و ئێستا هاتۆتە جێ!!

🔸پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: لەنیشانەکانی هاتنی ڕۆژی دوایی بەگەورە دەرکەوتنی مانگە ، هەتا خەڵکی مانگی یەكشەوە دەبینن دەڵێن ئەوە دووشەوەیە.

🔸هەروەها فەرموویەتی: لەنزیکبوونەوەی ڕۆژی دوایی ئەوەیە کە مانگ هێندە نزیك دەبێتەوە خەڵکی دەڵێن ئەوە مانگی دووشەوەیە (کەچی هێشتا یەكشەوە) هەروەها مزگەوتەکان دەبنە ڕێگە و کۆڵانی خەڵکەکان و مردنی کتوپر سەرهەڵدەدات.

#Ako_Abdullah

 1047

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram