سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە کاتی نزاکردن ئاگاتان لە سڵاوات بێت چونکە دوعا بەبێ ئەوە بەرز نابێتەوە !
گۆڕینی فۆنت

لە کاتی نزاکردن ئاگاتان لە سڵاوات بێت چونکە دوعا بەبێ ئەوە بەرز نابێتەوە !

نزاو پاڕانەوە لە نێوان ئاسمان و زەویدا ڕادەوستێت هەتاوەك و سڵاوات نەدەیت لە پێغەمبەرەکەت (صلی الله علیه وسلم)①

"عمر کوڕی خطاب " (خوا لێی ڕازی بێت)

هیچ دوعایەك وەرناگیرێت هەتا سڵاوت لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەدەیت .②

" علی کوڕی ٲبی طالب " (خوا لێی ڕازی بێت)

چۆنیەتیەکەی : سەرەتا سوپاس و ستایشی خوا گەورە دەکەیت و پاشان سڵاوات دەدەیت لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پاشان چۆن ویستت دوعا دەکەیت هەروەك و پەیامبەرمان (صلی الله  علیه وسلم) بەو شێوازە ڕێنمایی کردوین ③

" سڵاوات دەدرێت لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) هەم لەسەرەتای دوعادا وە هەم لەکۆتایدا وە داواکاریەکانی لە نێوان هەردوو سڵاواتەکەدا دەبێت " ④

" ابن القیم " (ڕەحمەتی خوای لێبێت)

(①سەرەتا ناوی خوای گەورە بهێنەو سوپاس و ستایشی بکە) دواتر (② سڵاوت لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بدە) دواتر(③دوعاکەی خۆت بکە) ...... کە تەواو بویت (④ دوبارە سڵاوت لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بدە)

چۆنییەتی جێبەجێکردنەکەی ///

نموونە / (بسم اللە ، الحمد للە ، و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله وصحبه اجمعین)  ....... (دوعاکەی خۆت) .............
کە تەواو بویت... (اللهم صل علی محمد و علی آل محمد كما صلیت علی ابراهیم و علی آل ابراهیم وبارك علی محمد و علی آلە محمد کما بارکت علی ابراهیم و علی آلە ابراهیم فی العالمین انك حمید مجید) 

سڵاواتیش چەند جۆرێکی هەیە
1- (سڵاواتی ناو نوێژ ئەو سەڵاواتەی لە کۆتایی نموونەکەدا نووسراوە)
2- (اللهم صل و سلم علی نبينا محمد)
3- (اللهم صل علی محمد و علی آل محمد)

=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-
① : حسن
 [ 📚 سنن الترمذي : 486]
و حسنه الٲلبانی في [ 📚 الجامع الترمذي : ج 1 , ص 356 ,ح 486]

② : حسن 
حسنە الٲباني في [📚صحيح الترغيب و الترهيب : ج2 , ح 1676] ،و [ 📚 سلسة الٲحاديث الصحيحة : ج5 ، ص 54 ، ح 2035] 

③ : صحيح
[ 📚سنن الترمذي : 66] [📚سنن ٲبی داود : 1481]
و(بیهقی) في 📚[معرفة السنن والآثار : 949] 

④ : [📚 جلاء الٲفهام : ص 531]

 3648

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram