ئەگەر لەم کاتەدا بویت مەڵێ إن شاء الله !. هەموو دەزانین (ٳن شاء الله) (ئەگەر خوا ویستی لێ بێ) یەکێکە لە وشە هەرە مەزن و گەورەکان کە ئینسانی مسوڵمان بەکاری دەهێنی و پێویستە دەستی پێوە بگرێ بەڵام کاتێك هەیە کە نابێت بوترێت ئەویش کاتی #دوعاکردنە بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمووی ((إِذَا دَعَا أَحَدُكُمْ فَلْيَعْزِمْ فِي الدُّعَاءِ، وَلَا يَقُلْ: اللهُمَّ إِنْ شِئْتَ فَأَعْطِنِي، فَإِنَّ اللهَ لَا مُسْتَكْرِهَ لَه))① واتە: ((ئەگەر یەكێك لە ئێوە دوعای كرد با پێداگری بكات لە دوعا كردنەكەی دا,وە نەڵێ: خوایە ئەگەر دەتەوێ ئەوا پێم ببەخشە,چونكە خوای گەورە زۆر لێكەری نی یە)). شەرحی فەرموودە : نابێ ئینسان بڵێ خوایە ڕەحمم پێ بکەی ئەگەر ویستت ، وە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت ، چونکە ئاشکرایە کە ئیسنان هیچ پەناگەیەکی نییە جگە لە خوا کە داوای خێری لێ دەکات و داوای لێدەکات پارێزراوی بکات لە شەڕ ، بەکارهێنانی ئەم وشەیە درووست نییە لە دوعادا . ( ئەگەر ویستت - ٳن شئت) واتای ئەوەیە خوایە ئەگەر ویستت لێم خۆش بی ئەگەر نا ئیهمالم بکەی وازم لێبێنی ! ، وەك و ئەوە وایە بە هاوڕێکەت بڵێیت فڵان شتم پێ ببخەشە ئەگەر ویستت (واتا ئەگەر نەتویست پێم مەدە پێویستم بەوە نییە!) هەر بۆیە ئینسان نابێت لە دوعادا ئەمە بەکاربهێنێ . وا نابێت بە یەکێک بڵێیت خوا لێت خۆش بێت ٳن شاء الله ، وە هیدایەتت بدات ٳن شاء الله ، چونکە خوا زۆرلێکەری نییە (زۆرلێکەری نییە) ئەمە واتای چییە؟ واتا : (هەموو شتێك بەویست و خواستی خۆیەتی و کەسێك نییە بتوانێت ویست و خواستی خوا بگۆڕێت!) نموونەی ئەم هەڵەیەی کە دەکرێت ( خوایە بمخەیتە بەهەشت ئەگەر ویستت ، ڕزقم بدەی ئەگەر ویستت ، منداڵم پێ ببەخشی ئەگەر ویستت ، هاوسەری ساڵحم پێ ببخەشی ئەگەر ویستت ) ئەم داواکاریانە بەو جۆرە بەهیچ شێوەیە درووست نییە (واتە دەبێت وشەی ئەگەر ویستت یان ان شاء الله ی پێوە نەبێت دوعاکە) ② شیخ " محمد بن صالح العثيمين " رحمه الله 🌺واللە أعلم وبالله التوفیق🌺 =-=-==-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=- ① : متفق علیە [📚صحيح البخاري بە ژمارە : 7464 , 6338] [📚صحيح مسلم بە ژمارە : 2678] ② : [📚شرح رياض الصالحين]