سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەند پرسيارێكى مێژوويى لەبەناو قورئانييەكان..
گۆڕینی فۆنت



چەند پرسيارێكى مێژوويى لەبەناو قورئانييەكان..

ئيمامى بوخارى لەساڵى٨١٠ز بۆ ٨٧٠ز ژياوە..
ئەرستۆ تاليسى يۆنانى لە٣٨٤ پێش زاين بۆ ٣٢٢پ.ز ژياوە..

سەرنج بدەن:

لەوەفاتى بوخارييەوە تا ئێستا ١١٤٨ساڵ.
لەوەفاتى ئەرستۆوە تا ئێستا ٢٣٤٠ساڵ.
سەردەمى ئەرستۆ تا سەردەمى بوخارى ١١٩٤ساڵ
سەردەمى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم تا سەردەمى بوخارى٢٣٨ساڵ...
برادەرانى بەناو قورئانى باشە ئەوروپاو رۆژئاوا گومانيان لەكتێبەكانى ئەرستۆ نييە لەدواى ئەو هەموو ساڵەى پێش زايين تا ئێستا.. بەڵام بەو رەهاييە كتێبەكەى بوخارى رەت دەكەنەوە كە فەرموودەى كۆكردووەتەوەو كەمترلە٢٣٨ساڵ لەوەفاتى پێغەمبەرمانەوە دوورە، لەكاتێكدا بەو مەنهەجە زانستييە پێشكەوتووەى سەنەدو جەرح و تەعديل و تەدوينيشەوە پێمان گەيشتووە؟ لەگەڵ ئەوەى نازانرێ چۆن كتێبەكانى ئەرستۆ( بيوتيكا و ريوتيكاو ئەوانيتر) نووسراوەتەوەو دەستبەدەست و دەم بەدەم گەياندوويەتى تا سەردەمى تەدوين و ديكۆمێنتكارى و تۆماركردن؟
خۆ سەردەمى بوخارى لەرووى پەيدابوونى قەڵەم و كاغەزو تەدوين و تۆمارەوە هەزار بەرامبەرى سەردەمى ئەرستۆ پێشكەوتووتر بووە؟
ئەەى ئەو هەموو گومانە رەهايە چييە لەسەر تەدوينى فەرموودەكانى پێغەمبەر عليه الصلاە والسلام دروستتان كردووە؟..
بەڕاى من تەنها يەك هۆكارە: ئەوروپا و رۆژئاوا سەرچاوەكانى ژيارو شارستانيەتى خۆيان دەپارێزن و سفرى ناكەنەوە، بەڵام دەست لەپشتى خاوەن ژيارەكانيتر دەدەن بۆ رەتكردنەوەى سەرچاوەكانى ژيارو شارستانيەت و مێژووى خۆيان وەك لەگەڵ ئوممەتى ئيسلامدا دەيكەن!. 

كاميل مەحمود

 1131

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram