سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چیرۆکێکی کاریگەر..!
گۆڕینی فۆنت

    
چیرۆکێکی کاریگەر..!

ئەگێڕنەوە ژنێک هەموو ڕۆژێک کولێرەی بۆ خێزانەکەی ئامادە دەکرد ...ڕۆژانە کولێرەیەکی زیادیشی دروست دەکرد بۆ ڕێبوار و برسی...لەسەر لێواری پەنجەرەی سەرکۆڵان دایدەنا بۆ ئەوەی کەسێک بیخوات .
هەموو ڕۆژێک کابرایەکی پشت چەماوە و ناشرین کولێرەکەی هەڵدەگرت و دەیخوارد ...لەجیاتی سوپاس و دەستخۆشی ئەیوت (ئەو شەڕەی کەدروستی دەکەیت بۆ خۆت ئەمێنێتەوە ...هەر خێرێکیش بکەیت بۆ خۆت ئەگەڕێتەوە )
ژنەکە زۆر هەستی بە بێزاری کرد لەم دەربڕینە ناخۆشەی ئەم پیاوە ..چونکە هیچ پێزانینێکی نیە جگە لەم ڕستەیەی کە ئەم تێ ناگات مەبەستیشی لە چیە ؟ 
ئەوەندە پەست بوو ووتی ئەبێ ئەم کووڕە پیاوە لە کۆڵ خۆم بکەمەوە کولێرەیەکی پڕ ژەهر کرد و ویستی لەسەر پەنجەرەکەی دابنێ بەڵام دەستەکانی لەرزین و هەستێکی تاڵی بۆدرووست بوو ...لەبەر خۆیەوە ووتی ئەوە من چی ئەکەم ؟ خێرا کولێرە ژەهراوییەکەی خستە ناو ئاگرەکە و سوتا ..کولێرەیەکی تری دروستکردو وەک هەموو ڕۆژ لەسەر پەنجەرەکەی دانا ...
پیاوەکە هەمان دێڕی دووبارە کردەوەو کولێرەکەی برد بێ ئەوەی ئاگاداربێت چ شتێک لە مێشکی ئەم ژنەدا ڕوویداوە هەموو ڕۆژێک ئەم ژنە کە دوا کولێرەی دەبرژاند دوعای دەکرد کە کووڕەکەی بگەڕێتەوە ،کە بەمەبەستی فێربون و زانیاری ماڵی جێهێشتبوو .
چەند مانگێک بوو ڕۆیشتبوو هیچ هەواڵێکی لە بارەیەوە نەدەزانی ..
ڕۆژی نانە ژەهراوییەکە ...دەرگای کردەوە سەیری کرد کوڕەکەیەتی ...بە شێوازێکی ماندوو ...بە جلێکی دڕاوو و پەشۆکاو ....کە چاوی بەدایکی کەوت ووتی دایە گیان من موعجیزە ئاسا ڕزگارم بوو ...لە گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە تەواو هێزم لە دەست دا توانای ڕۆشتنم نەما لە برسا ..هەستم دەکرد خەریکە ئەمرم ...ئەگەر ئەو پیاوە کووڕە نە بوایە کە لە ڕێگا چاوی بە من کەوت و منیش پێم ووت هەر خواردنێکت پێیە بەشمبە ...پیاوە کووڕەکە ئەوەندە بەخشندە بوو تەنها یەک کولێرەی پێ بوو ..بە منی بەخشی 
و پێی ووتم ئەم کولێرەیە خواردنی ڕۆژانەی منە ..بەڵام دەبینم تۆ ئێستا لە من زیاتر پێویستت پێیە ...
دایکەکە کە گوێی لەم قسانە بوو ڕەنگی پەڕی و ترس ناو دڵی داگیر کرد خۆی بە دەرگاکە گرتەوە لەبێهێزیدا ... یەکسەر کولێرە ژەهراوییەکەی بە بیر هاتەوە کە ئەم بە یانییە دروستی کرد بوو ..
ئەگەر فڕێی نەدایەتە ناو ئاگرەوە ..ئەوا کوڕەکەی ئەم کولێرەیەی دەخوارد وژیانی لە دەست دەدا ..
ئنجا واتای دێڕەکەی پیاوە کووڕەکەی زانی ئەو شەڕەی کە دەیکەیت لات دەمێنێتەوە ..هەر خێرێکیش کە بیکەیت بۆ خۆت ئەگەڕێتەوە..

 1125

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram