عاقیبەتی نەیارانی سوننەت بەچی دەگات؟! ھەندێک لەوانەی بەخۆیان دەڵێن یان دروشمیان «قورئانی» یە زۆر خراپ و نالەبار دینی ئیسلام شیتەڵ دەکەنەوە، ھەر لەبەر ئەمەیە کە زۆرێک لە ملحد و بێدینەکان خۆیان بەم فیکرەدا پەردەپۆش دەکەن..! چونکە ھەم لە سوننەت دەدەن ھەمیش قورئانی پێرۆز بەکەیفی خۆیان شیدەکەنەوە..! بۆ نمونە: دانەیەکیان لە باسی حیجابدا گەشتۆتە ئەوەی تەنھا و تەنھا سنگ و ناوگەڵ دابپۆشن 👙 حیجابی شەرعییە..! بەس ئەمەش نا..! لەشفرۆشی کاسبیەکی حەڵاڵ و زوڵاڵە...! بەس ئەوەش نا سەگ ببە ماڵەوە، مەشروب بخۆ..! ـ ھەموو ئەمانە لە رێی ریبات لەمڵەوە«مسەقەف» دەوروژێنن..! عەمامە و طەوق لەسەرەکانیشیان، باسی تری وەکو فرەژنی و دەستبرینی دز و جەلد و رەجمی زیناباز و باسی ریبا و ئەو شتانە شل دەکەنەوە.! ـ یەعنی بەرێزان: ئەگەر بە مەلاکانیان خەڵەتای.! لای ئەوان واتە ھەنگاوی یەکەمی بەرەو کرانەوە..! یەعنی بەرەو ئیلحاد بە قسەی موسلمانان.. خۆ ھەنگاوی دوورمیان شەکی تێدا نیە کە ئیلحاد و کوفرە..! ـ بۆیە پشت بە قورئانی پرۆز و سوننەتی چەسپاو ببەستە و ئیمان و تەقوای خودا بکە.. ھەر کەس وتی ئەوە ئایەتەو دەستی کردە قسەی خۆی..! بڵێ بۆستە کاکە رسول اللە ئەمەی چۆن پیادە کردووە؟ چۆن راڤەی کردوە؟ ھاوەڵان چۆن وەریان گرتوە؟ منیــــــــش وا دەمەوێ، ئەوان بەو شێوە چونە بەھەشت، منیش ئەوەم بەسە. ئەگەر وتی ریوایات سقەی نیە، دەی بڵێ تۆش لای من سیقەت نیە. وەکو شێر پێیان پێبکەنە وا حجابیان کردوە بەو شتەی کافریش پێی ناڵێ حجاب ــــــــــــــــــــــــــــ #مامۆستا_بیلال_حداد ـ