سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لەرۆژی گواستنەوەیدا گیانی بەخودای سپارد.. سبحان اللە
گۆڕینی فۆنت


چیرۆکێکی ڕاستەقینە.!

لەرۆژی گواستنەوەیدا گیانی بەخودای سپارد.. سبحان اللە

خوێنەری ئازیز ئەم چیرۆکەی دەیخوێنیتەوە رێسراوی خەیاڵ و چنینی ئەندێشە نییە، هەواڵێکی واقیعییە و لەرۆژی جومعەی١٧/١٠/٢٠١٤، لە {ریاز}ی پێتەختی عەرەبستانی سعودی رووی داوە،و کاتێ هەواڵەکەم لە (ئەلعەرەبییە نێت)دا خوێندەوە زۆر کاریگەری لەسەر دەروونم هەبوو بۆیە ویستم وەک کورتە چیرۆکێکی تراژیدی پێشکەش بە خوێنەرانی بکەم..

د.حەسەن پێنجوێنی

# # #
پاش مارەکردن وپێش گواستنەوە بوو، نەجلا لەتەک دەزگیرانەکەیا دانیشتبوون لەبارەی داهاتووی خۆیانەوە قسەوباسیان دەکرد کە چۆن ژیانی دنیایان بکەنە بەهەشتێکی سەرزەمین،و لەسەر بناغەی رێزی دوولایەنە ژیانی هاوسەرییان دەست پێ بکەن، زۆر دڵخۆشبوون بەوە کەتەنیا رۆژێکیان ماوە، ئیتر ئاهەنگی گواستنەوەیان دەست پێدەکات، و دەچنە هێلانەی زێڕینی خۆیانەوە..
نەجلا روویکردە دەزگیرانەکەی و گوتێ: ئازیزم! دەزانی من داوام لە باوکم کردووە کە لە کاتی گواستنەوەدا بەدەستی خۆی دەستی من بداتە دەستی تۆ؟
دەزگیرانەکەیشی بە شۆر وشەوقێکەوە لێی پرسی؛ دڵەکەم ! ئەی باوکت چی گوت؟ رووی پیشاندا؟ 
نەجلا گوتی: بەڵێ، باوکم لەوەڵامدا پێی گوتم: تۆ کچی تاقانەو خۆشەویستی منی.. دڵت ناشکێنم، ئازیزم! ئەوەش کارتی دەعوەتنامەکەیە کە باوکم بۆ خزم و دۆست و ناسراوەکانی خۆی نووسیوە تا لە ئاهەنگی گواستنەوەکەدا بەشداری بکەن...
دەزگیرانەکەی گوتی: ئادەی بێ زەحمەت وێمدە..هەرچەند زووتر خوێندومەتەوە، حەزدەکەم ئێستاش بیخوێنمەوە، چونکە لەخوێندنەوەی چێژ وەردەگرم ..!!
نەجلایش دایە دەستی و گوتی: فەرموو.. 
دەزگیرانەکەی خوێندییەوە کە نووسراوە: تەشریفهێنانی بەڕێزتان بۆ ئاهەنگی گواستنەوەی نەجلای کچم لە ئێوارەی رۆژی جومعە لەسەر شەممە رێکەوتی ١٧/١٠/٢٠١٤ لە هۆڵی { رواد} جێی رێزو پێزانینمانە ، تکایە دەعوەتەکەمان قبووڵ بفەرموون وبەهاتنتان خۆشحاڵمان بکەن.. لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و سوپاسمان..
دەزگیرانەکەی گوتی: یا خوادەستی خۆش بێت ماشائەڵلا ئەدیبێکی باڵادەستەو زۆر جوانی رازاندۆتەوە..
نەجلا: چاوەکەم! باوکم زانیویەتی پێک گەیشتنی من و تۆ لەوە زیاتر دەخوازێ!!
دەزگیرانەکەی گوتی: دڵەکەم تێرنابم لە دیدارت.. ئینشائەڵلا سبەینێ ئەم کاتانە لە هێلانەی زێڕینی خۆمانداین.. باکات درەنگ نەبێت، یەکتر جێ بێڵین و بەجەستە لێک جیابینەوە هەرچەند گیانمان هەمیشە پێکەوەیە.. خوا حافیزییان لەیەکتر کرد و هەریەکەیان رۆیشتەوە بۆماڵ باوکی خۆی..
بەڵێ، ئەوشەوە خەوتن و هەزاران خەونیان بەهێلانەی زێڕینیانەوە دەبینی.. نەجلا کاتێ سەری نایە سەرسەرین زۆر لەشساغ و تەندروست بوو، هیچ نەخۆشی و ناخۆشییەکی نەبوو، هەمووخەونەکانی بریتی بوون لەوە کەبەیانی هەستا خۆی پاک بشۆرێ وخۆی رێک بخات بۆ گواستنەوەی ئێوارەی.. بەیانی رۆژی جومعە دەچێتە حەمامەکەی خۆیان وغازی حەمامەکەیان لێی دەدات کاتێ سەیردەکەن جووڵەی تیانەماوە، بەپەلە دەیگەیەننە خەستەخانە و فەحسی دەکەن دکتۆر پییان دەڵێ: بەداخەوە لەمێژە گیانی دەرچووە!! 
بەڵێ، خێزان وبنەماڵەی دکتۆرعبد اللطیف بوخاری ئەوکارەساتە دڵتەزێنەیان بەسەرداهات ئەو بەیانییەی رۆژی جومعە کەدەبوا ئێوارەکەی ئاهەنگی گواستنەوەی نەجلای کیژیانی تیا بکرایە، نەجلا گیانی بەخوای خۆی سپارد، وکراسی زاراکەی بۆ کرا بە کفن و لەجیاتی ئەوەی بەرەو هۆڵی زەماوەندو شایی ببەن جوستەی بێ گیانی کیژەکەیان بەرەو گۆڕستان و ئارامگای هەمیشەیی گواستەوە، کەس وکارو خزم و خوێش شاییان لێ بوو بە شیوەن.. 
" إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ".
بەڵێ، ئازیزان! هەر یەک لە ئێمە ئەجەلی دیاریکراوی خۆی هەیە، و لای ئێمە شاراوەیە، ونازانین کەی دەبێتە میوانمان، باهەول بدەین ئاگامان لەخۆمان بێت، و لەگوناهـ خۆمان بەدوور بگرین، نەوەک خوا نەخواستە لەناو گوناهەکەدا ئەجەلمان بێت، هەروەک خوای باڵا دەستیش بۆمان باس دەکات کاتێ ئەجەلەکەمان هات تەنیا چرکەیەک دوا ناکەوێت، پێشیش ناکەوێت: "...إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ" یونس/ ٤٩.
# # #
من هەر بابەتێکی پەند و ئامۆژگاری هەڵێنجراو لەم رووداوە بەجێ دێڵم بۆ خوێنەرانی هێژا..


 890

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram