ڕاگەیاندن و میلەتێکی خەوتوو ! بەناوی پێشکەوتن چەندین کەناڵ کراونەتەوە کاریان بڵاوکردنەوەی فەسادی و بەدڕەوشتیە .. بونەتە هۆکاری تێکچوون و لێک کردنی زۆرێک لە خێزانەکان ولەدەست ڕۆشتنی کۆمەڵێک گەنج و هەرزەکار .. لەهەمان کاتتدا کاتێک دەنگۆی زوڵمێک بڵاو دەبێتەوە یاخود روداوێک دەنگ دەداتەوە .. وەک ئەوەی ئەوان هیچ تاوانێکیان نەبێ بەریئانە ڕۆڵ دەگێڕن !! لەملا خەڵکی ئیفساد دەکەن لەولاش هەڵیاندەخەڵەتێنن لەژێر چەمکی جیا جیا دەری دەخەن کە هاوخەمن ! نازانم هەتا کەی دەبێ دایک و باوکان بێ ئاگابن لە منداڵەکانیان ، کەمتەرخەمبن لە بەڕێوەبردنی ماڵەکەیان ! نازانم هەتا کەی دەبێ پەروەردەی خێزان بخریتە دەستی تیڤی وئینتەرنیت ! ئێستا خەڵکی سەبارەت بە ئاخیرەت جاهیلن وبێ ئاگان ! یەکەمی بێ ڕکابەریشن لە سەیرکردنی زنجیرەی دۆبلاژکراوی تورکی و بیانیەکان .. بە سەعات بەدیار ئەم کەناڵانە دادەنیشن یاخود خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن کە تەمەنیان لە شتانێکی بێ نرخ و بێ سود بە زایەع دەبەن .. کچان شەرمیان نەما فێر بوون سنور ببەزێنن وبەدیار سناپ و لایڤی بەناو هونەرمەندانن ، هەموو خەمیان چۆن لاشەیان بەو شیوەیە لێبکەن کە بۆتە مۆدێل ! وە چۆن کنتور بکەن بۆ ئەوەی روخساریان بۆیە بکەن و نارێکیەکانی رێک بخەن ! کورانیش بەدیار لایڤی کچی موفسد و پەیجی موفسد مەدهۆش بوون و بێ ئاگابونە .. ئەمەش لەرێی کەناڵ و بوونی ئینتەرنیت بەبێ هۆشمەند کردن و ئامۆژگاریکردنی لەلایەن دایک و باوکانەوە .. منداڵی ئێستا رێز لە گەورە ناگرێ گەورە میهرو سۆزی نەماوە بۆ بچوکەکان ژن و مێرد ناڕازین لە یەکتر و بێ ئاگان لە حەق و مافیمی یەکتر .. وای لێهاتوە خیانەت کردن بۆتە شتێکی ئاسایی و غیرەت لە دڵاندا نەماوە ! بە ئاشکرا سنوری خوا دەبەزێنن و کەس بۆی نیە قسە بکا چونکە ئەوان دروشمی " من ئازادم " بەکار دێنن ! نازانن کە ئازادی بەندە تا ئەوکاتەیە کە دەگاتە سنوری خوا و نابێ لە چوارچێوەی شەرع دەرچێ ! دایک و باوک وەک خزمەتکاری لێ هاتوە منداڵ چۆنی بوێ ئاوای دەسوڕێنی ! هەموشی بەهۆی ئیعلامی فاسدەوە گومڕاو بێ ئاگا بوون و ئەخلاقیان لەدەست داوە و دڕندە بوون و لە فیتڕەتی ئاسایی مرۆڤ بوون دەرچوون ! زۆر شت ماوە بینوسم بەلام با ئەوەندە بەس بێ چونکە ڕونە وئاشکرایە قسەکانم و کەسی ئاقل لێی تێدەگا !