(( بابانوئێل )) (( papa noel )) ئەو كەسەی كە ئاینی مەسیحی ئینحراف كرد !! نوسینی: بانگخواز مامۆستا حەسەن حسێن كەسایەتی بابا نوئێل كەسایەیتەكی خەیاڵی یا خرافی نیە بەڵكو كەسایەتیەكی كاریگەری نصرانی ( مسیحی ) یە وە كەسێكی سەرەكی یە لە گورینی ئاینی مەسیح دا عليه السلام . بابانوئێل لە شاری ( میرا ) لە دایك بوە . باوكی ناوی ( ابیفانیوس ) ە و دایكی ناوی ( تۆمەیە ) یان (تونە ) یە دایك و باوكی دەوڵمەند بون و مناڵیان نەدەبوو . بەڵام كاتێ چونە تەمەنەوە ئەم مناڵەیان بوو . ناویان نا (نیقولاوس ) بەسریانی (زوخی ) بابانوئێل سەرەتا ( شماس ) بوو دوایی بو بە راهب لە دێرێكدا كە ئامۆزایەكی سەرۆكی ئەو دێرە بوە دواتر لە تەمەنی ( 19 ) سالێدا دەبێت بە قەشە دواجار دەبێت بە ( اسقفی ) میرا . بابا نوئێل ناسراوە بە ( مار نیقۆلاس ) وەلای كەنیسەی سریانیەكان ناسراوە بە ( مارزۆخی ) واتە ( المنتصر , الظاهر , الظافر , النقي , الطاهر ) كە لە ڕۆژئاوا ناسراوە بە ( سانت كرۆز ) . لەسەر دەمی ئەم كەسەدا بزوتنەوەیەكی گەورە هەیە كە هەوڵ ئەدەن بۆ گەرانەوە بۆ بانگەوازی ڕاستەقینەی ( عیسا ) علیه السلام و نە هێلانی به خوا كردنی عیسا . كە ناسراوبون بە ( ئاریۆسەكان ) و خەڵكیان بانگ دەكرد بۆ توحید و دەیانوت عیسا علیه السلام مخلوقە . ئەم بزوتنەوەیە زۆر بە هێزبون زۆربەی زۆری كەنیسەكان هاتنە سەر بیرو باوەڕی یەكتا پەرستی . تەنانەت سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە نزیك بوو دوبارە لەسەر زەویدا ئاینی توحید بگەڕێتەوە . زۆربەی كەنیسەكان كەوتنە ژێر كاریگەری ئە بیروباوەری یەكتاپەرستی یە . تەنها یەك كەنیسە نەبێت كە بریتی بوو لە كەنیسەی ( میرا ) كە مارنیقۆلاس واتە ( بابانوئێل ) سەرۆكی بوو !!!!! دوای مردنی ( دقلدیانوس ) كە بت پەرست بوو ( قسطنتین ) بوو بە پادشای ڕۆم . وە ( قسطنتین ) هاتە سەر ئاینی مەسیحی ( نصرانی ) . لەو لایشەوە بیرو باوەری بزوتنەوەكەی ( ئاریۆس ) بۆ یەكتا پەرستی لە پەرەسەندندا بوو . بۆیە پادشای ڕۆم ( قسطنتین ) ناچار بوو بە بەستنی كۆنگرەیەك . ئەوە بوو لە ساڵی ( 325 ) ی میلادی ( 2048 ) قەشەی لەسەر جەم جیهانەوە كۆكردەوە . لە شاری نیقیە . وە ملك قسطنتین خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم گۆنگرەیەی دەكرد . ( ئاریۆس ) زۆر بە هێز بەرگری لە خۆی و بیروباوەڕی یەكتاپەرستی دەكردو ئەیوت عیسا علیه السلام مخلوق و دروست كراوە و خوا نیە . بەڵام یەك كەس زور بەتوندی دژایەتی دەكرد كە ئەم ( بابا نوئێلە ) بوو تەنانەت هەلدەستێت پەلاماری ( ئاریۆس ) دەدات و زلەیەكی لێ ئەدات . بەڵام ئایۆس هەر سوردەبێت لەسەر بیروباوەڕەكەی و قەشەكانی تریش بەرگری لێ ئەكەن . بۆیە لە كوتاییدا لە كۆی ( 2048 ) قەشە تەنها ( 318 ) قەشە بە رابەرایەتی ( مارنیقۆلاس ) واتە ( بابا نوئێل ) لەسەر ئاینێكی تحریف كراو ڕێك دەكەون و ئەم ئاینە تحریف كراوەی ئەمڕۆ ڕادەگەیەنن . ئیتر لێرەوە مارنیقۆلاس واتە بابا نوئێل دەبێتە پاڵەوان . دواتر پاش ماوەیەك ئاریۆس و چەند كەسێكی تر بە شێوەیەكی گوماناوی شەوێك هەمویان دوكوژرێن . بابانوئێل لە تەمەنی ( 80 ) ساڵیدا دەمرێت و ئیتر خەڵكی لە یادی لە دایك بونیدا دیاریان ئەگۆڕییەوە . لەساڵی ( 1881 ) رەسامێكی ئەمەریكی بە ناوی ( تۆماس نیست ) لە ڕۆژنامەی ( هاربرس ) هەلسا بە كێشانی یەكەم وینەی بابانوئێل بە جلێكی سوور كە بەرگی ( مەترانەكانە ) . بۆیە بابا نوئیل دادەنرێت بە دوەم تحریف كەری ئاینی عیسا علیه السلام دوای ( پۆلس ) !!! ئەو كەسەی كە مەسیحی كرد بەخوا و ئینجیلی تحریف كرد . سەرچاوەی بابەت .. قاموس كتاب المقدس ... تفسير كتاب المقدس .. موقع الكنيسة القبطية الارثوذكسية المصرية.