سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  له‌ ٩ كه‌یسی ته‌ڵاق ، ٧ دانه‌یان به‌ هۆى فه‌یسبووكه‌وه‌ بووە..!!
گۆڕینی فۆنت


له‌ ٩ كه‌یسی ته‌ڵاق ، ٧ دانه‌یان به‌ هۆى فه‌یسبووكه‌وه‌ بووە..!!

پیاو هه‌یه‌ خاوه‌نى ٩ منداڵه‌ و تووشى خیانه‌تى زه‌وجی بوه‌ ،
ئافره‌ت هه‌یه‌ ٤ منداڵى هه‌یه‌ و ئێستا به‌ هۆى خیانه‌ زه‌وجیه‌وه‌ ته‌ڵاق دراوه‌ ، سه‌دان و هه‌زاران نمونه‌ى تری زیندوو له‌ ده‌وروبه‌رمان هه‌ن .

ئێمه‌ى شه‌رقى تێنووى سێكسین ، وێڵێ جه‌سته‌ى رووت و دژى دینین ،به‌ بیانوى كرانه‌وه‌ ، ئه‌مانه‌وێت به‌ره‌ڵا بین ، دوور له‌ دین بین ، دوور له‌ هه‌موو قیه‌م و ئه‌خلاق و پێشكه‌وتنێك بین، قبولى ره‌خنه‌ و ئامۆژگارى ناكه‌ین ، له‌ هه‌ركامێكمان بپرسیت بۆ واده‌كه‌یت، هه‌مومان یه‌ك وه‌لاممان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ : ئه‌مه‌ ئازادى كه‌سی(شه‌خصی)یمه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ تۆوه‌ نیه‌ ...

ئینستاگرام پره‌ له‌ نماشكارانى ئافره‌تى جل و به‌رگ ، به‌لام له‌ ١٠ به‌ناوبانگترین نمایشكه‌ر وپێشكه‌شكارانى كوردستان ،٨ دانه‌یان ته‌ڵاق دراون و هه‌موانیش ئه‌وه‌ ئه‌زانن ...

زۆرینه‌ى فاشیۆنه‌ ناسراو و ئه‌ستێره‌ى كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌ كوردیه‌كان له‌ ژیانى هاوسه‌رى سه‌ركه‌وتونه‌بون و ته‌ڵاق دراون ...

كه‌چى تۆیش ئه‌ته‌وێت چاو له‌وان بكه‌یت ،پێت وایه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ ژێر ناوى فۆتۆ مۆدێل و فاشیۆن و پێشكه‌شكاریه‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، كارێكى راست و دروسته‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ى له‌و دیو سۆشیال میدیا درۆینه‌كه‌وه‌ ئه‌گوزه‌رێت ، ته‌واو جیاوازه‌ .

زۆرێك له‌ فۆتۆ مۆدێل و فاشیۆنه‌كانى فه‌یسبووك و ئینستا و سناپ ، به‌ ئومێدى ژیانێكى شایسته‌ى هاوسه‌رگیرى و تامه‌زرۆى مناڵێكن بیكه‌نه‌ باوه‌شیان ، به‌لام به‌ڕێژه‌ى زیاتر له‌ سه‌دا هه‌شتایان سه‌ركه‌وتونه‌بون و نابن له‌ ژیان ، ئێستا بۆتۆ ئه‌ته‌وێت چاویان لێ بكه‌یت و خۆت رووت بكه‌یته‌وه‌ و ته‌قلیدیان بكه‌یته‌وه‌.

به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى سۆشیال میدیايه‌وه‌ داهاتوویه‌كى نادیار و ترسناك چاوه‌ڕوانى نه‌وه‌ى داهاتوو و زۆرینه‌ى چینى ئێستا ئه‌كات ، داهاتوویه‌ك كه‌ وولاتانى ئه‌وروپى و ڕۆژئاوا تێیان په‌راندوه‌ و به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ن بگه‌ن به‌ حاڵى ئێستاى ئێمه‌ ، بێ ئاگا له‌وه‌ى ئێمه‌ نه‌زانانه‌ هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و داهاتوویه‌كى لێڵى خاڵى له‌ خۆشه‌ویستى و سۆز ، خاڵى له‌ ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب ، خاڵى له‌ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ، خاڵى له‌ به‌ها بالاكانى ئیسلام و كه‌لتورى كوردى ، پڕاو پڕ له‌ لێكترازان و خۆشه‌ویستى درۆینه‌ و داپڵۆسین له‌ هه‌موو قیه‌م و ئه‌خلاقێك ..
ئێستا ده‌رهاویشته‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و به‌ره‌لایى و بێ خاوه‌نى و به‌ناو كرانه‌وه‌یه‌ به‌ دیار نه‌كه‌وتوه‌ ، به‌ڵام ڕۆژانێك دێن (كه‌ زۆر نزیكن)و ئه‌وكات ئه‌بێت باجه‌كه‌ى بده‌یت ،ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی، یان سبه‌ینێكى نزیكتر ...

ڕۆژێك دادێت خۆزگه‌ ده‌خوازن بۆ ئه‌مڕۆ، به‌ڵام ئه‌وكات دره‌نگه‌ ،نه‌ك ده‌وروبه‌ر و نزیكه‌كانت ، بگره‌ خانه‌واده‌كه‌شت له‌ ژێر كۆنترۆلت ده‌رچوه‌ و تۆش له‌ ژێر كاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیەکانى ئه‌وان خه‌ریكه‌ خۆت ئه‌دۆرێنیت ...

ئه‌وكات تێئه‌گه‌یت له‌وه‌ى ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا چه‌نده‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مان جێهێشتوه‌ ..

له‌ كۆتاییدا ته‌نها ٣ خاڵى گرنگ ده‌خه‌مه‌ پێش چاوى هه‌مووتان وه‌كو بیرخستنه‌وه‌

١- ڕاسته‌ كه‌س ناچێته‌ قه‌برى كه‌س ، وه‌كه‌سیش تاوان یاخود چاكه‌ى كه‌سى تر هه‌ڵناگرێت ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بیر له‌ خه‌ڵكى بكه‌یته‌وه‌ ، بیر له‌ حالى خۆت بكه‌ره‌وه‌ ، یه‌كه‌م پرسیار له‌ ڕۆژى قیامه‌ت لێت ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ ته‌مه‌نت له‌ چى به‌فیرۆدا { فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ *عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ} !

٢- مه‌ڵێ پۆستێكى من ، كۆمێنتێكى من ، بابه‌تێكى من ، هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆرێت ، مه‌ڵێ له‌ نێوان ئه‌م ٢ ملیار به‌كارهێنه‌رى فه‌یسبووكدا ، نوسینه‌كانى من هیچ گرنگیه‌كیان نیه‌ ، بیرت نه‌چێت ((مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ))، هه‌ر شتێك له‌ ده‌مت دێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌رت ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕۆژى دوایى لێ پرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ...
٣-چێژ له‌ ژیانى خۆت وه‌رگره‌ ، به‌ دڵى خۆت فه‌یسبووك و ئینته‌رنێت به‌كاربهێنه‌ ، به‌ڵام ئاگاداربه‌ به‌ بیانووى ئازادی و كرانه‌وه‌ ، سنووره‌كانى خودا مه‌به‌زێنه‌ ، تۆ نازانیت به‌ كۆمێنێتكى نه‌شیاوى تۆ ، پۆستێك ، بابه‌تێك، چی ڕووده‌دات ...بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ت له‌ پێش چاوت بێت كه‌ ڕۆژى مه‌حشه‌ره‌ و به‌ ته‌نیا له‌به‌رده‌م خوداى گه‌وره‌ لێ پرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت (( وكلهم اتية يوم القيامة فردا)) ....
وەرگیراوە

 662

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus