زەرەر و زیانەکانی نەزەر کردن . *************************** ئیبن قەییم ( رەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ) فەرمویەتی : لە نێوان دڵ و چاودا پەیوەندیەک هەیە چاک بوون و خراپ بوونی هەریەکەیان بەوەی تریانەوەیە ؛ ئەگەر دڵ خراپ بوو چاویش خراپ دەبێت ؛ وە ئەگەر چاو خراپ بوو دڵیش خراپ دەبێت ؛ وە لە رووی چاک بوونیشیان بەهەمان شێوە چاک بونی هەریەکەیان کاریگەری دەبێت بەسەر ئەوی تریان ؛ جا کاتێک چاو خراپ دەبێت یەکسەر دڵیش خراپ دەبێت و وەکو زبڵدان لێدێت کە جێگای پیسی و بێزلێ کراوەکانە ؛ ئینجا ئەم دڵە ناگونجێت بۆ خۆشویستن و گوێرایەڵی کردنی خوای گەورە بەلکو بە پێچەوانەوە دەبێتە شوێنی شەیتان و ئەوشتانەی شەیتان حەزی لێ یەتی . پەرتووکی - الداء والدواء : ١٨٠ . **************************