ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی (٦) خدر نه‌ژاد کوردستانی ڕووه‌كانی په‌سه‌ندیتن (ترجیح) ی سه‌حیحی بوخاری به‌سه‌ر سه‌حیحی موسلیمدا * له پێشه‌وه هه‌ندێك وته‌ی زانایانمان هێنایه‌وه له‌مه‌ڕ له‌پێشتریی هه‌ردو سه‌حیحی بوخاری و موسلیم به سه‌ر په‌رتووكه‌كانی دیكه‌دا، وه له‌مه‌ڕ وه‌رگیرانیانه‌وه له لایه‌ن ئۆمه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و وتانه باسی له پێشتریی سه‌حیحی بوخاریی ده‌كرد به‌سه‌ر هی موسلیمدا، ئه‌م پێشخستن و به‌سه‌ردا په‌سه‌ندیتنه لای زانایان شتێكی بڵاوه، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند شتێك: یه‌كه‌م: چونكه ئه‌وانه‌ی كه بوخاری به ته‌نها و به بێ موسلیم فه‌رمووده‌ی لێوه گێڕاونه‌ته‌وه؛ چوارسه‌د و سی و ئه‌وه‌نده كه‌سن، كه ته‌نها هه‌شتا كه‌سیان قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه له ڕووی لاوازییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه موسلیم به ته‌نها و به بێ بوخاری فه‌رمووده‌ی لێوه گێڕاونه‌ته‌وه؛ شه‌شسه‌د و بیست كه‌سن و سه‌د و شه‌ست كه‌سیان قسه‌یان له‌سه‌ركراوه له ڕووی لاوازییه‌وه، جا بێگومان گێڕانه‌وه له كه‌سێكه‌وه كه هیچ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرابێت باشتره له گێڕانه‌وه له كه‌سێكه‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر كرابێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و قسه‌یه ڕووشێنه‌ریش نه‌بێت. دووه‌م و سێیه‌م: ئه‌و قسه‌له‌سه‌ركراوانه‌ی كه بوخاری به ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی لێیانه‌وه هه‌بووه؛ بوخاری فه‌رمووده‌ی زۆری لێیانه‌وه نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، وه زۆربه‌یان له‌و شێخانه‌ی خۆی بوون كه پێیان گه‌یشتووه و له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌ته‌وه و حاڵیانی زانیوه و گوێی له فه‌رمووده‌كانیان بووه و فه‌رمووده چاكه‌كانیانی له خراپه‌كانیان جیاكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام موسلیم به پێچه‌وانه‌وه، واته هه‌م زۆری لێیانه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌میش زۆربه‌یان له شێخه‌كانی خۆی نه‌بوون تا پێیان گه‌یشتبێت و فه‌رمووده‌كانی جیاكردبنه‌وه. چواره‌م: بوخاری به مه‌رجی داناوه كه ده‌بێ گێڕه‌وه (راوي) گه‌یشتبێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیه‌وه گێڕاویه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش بێت، به‌ڵام موسلیم ته‌نها هاوچه‌رخبوونیانی به به‌س زانیوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه بۆ په‌سه‌ندیتنی بوخاری به‌سه‌ر موسلیمدا، له‌به‌ر تۆكمه‌كاری و دڵنیابوونی زیاتر. پێنجه‌م: ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه له بوخاریدا ژماره‌یان كه‌متره له هی موسلیم، بێگومان ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی كه‌متری لێگیرابێت په‌سه‌ندتره له‌وه‌ی كه زۆرتری لێگیراوه. * له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووانه‌شدا هاوڕایی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوخاری زاناتره له موسلیم له فه‌رمووده‌وانیدا، هه‌روه‌ها كه موسلیم قوتابی و شاگردی بوخاری بووه، هه‌ر موسلیم خۆی شاهێدیی ده‌دا بۆ بوخاری كه به‌ئه‌زموونتره له‌م هونه‌ره‌دا و له پێشه‌وایه‌تی له‌م بواره‌دا، حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له (مقدمة الفتح) و شه‌رحی (نخبة الفكر) دا ئه‌م ڕووانه و هی دیكه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه ... * ئه‌م په‌سه‌ندیتنه‌ی سه‌حیحی بوخاری به‌سه‌ر سه‌حیحی موسلیمدا؛ مه‌به‌ست پێی په‌سه‌ندیتنی تێكڕایه به‌سه‌ر تێكڕادا، نه‌ك دانه دانه‌ی فه‌رمووده‌كان، وه‌ك سیوتی له ئه‌لفییه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: وربما يعرض للمفوق ما ... يجعله مساويا أو قدما واته: هه‌ندێك جار هی به‌سه‌رداپه‌سه‌ندیتراو (سه‌حیحی موسلیم)؛ یه‌كسان یاخود له‌پێشتر ده‌بێت (له سه‌حیحی بوخاری). * له نموونه‌ی ئه‌مه، وه‌ك له شه‌رحی (نخبة الفكر) ی حافیز ئیبن حه‌جه‌ر دا هاتووه؛ وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه فه‌رمووده‌كه لای موسلیم مه‌شهوور بێت و به پله‌ی ته‌واتور نه‌گه‌یشتبێت، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كی پێوه‌بێت كه به هۆیه‌وه زانستی یه‌قینی بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه پێش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی بوخاری ده‌خرێت كه تاك و په‌تی (فرد مطلق) بێت... * به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له هه‌ندێك له زانایانه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه، له پێشخستنی سه‌حیحی موسلیم به‌سه‌ر سه‌حیحی بوحاریدا؛ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوانیی هۆنینه‌وه و چاكیی دانان و ڕێكخستن، نه‌ك بۆ دروستتری، هه‌روه‌ك زانایانی ئه‌م كاره باسیان كردووه... ژماره‌ی شێخه‌كان بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا و چینه‌كانیان * نووسه‌ری (كشف الظنون) ئه‌وه‌ی باسكردووه كه ژماره‌ی ئه‌و شێخانه‌ی بوخاری كه له سه‌حیحه‌كه‌یدا فه‌رمووده‌ی لێوه گێڕاونه‌ته‌وه؛ دووسه‌د و هه‌شتا و نۆ كه‌سن، ئه‌وانه‌ش كه به ته‌نها و به بێ موسلیم گێڕانه‌وه‌ی لێیانه‌وه هه‌بووه؛ سه‌د و سی و چوارن. * حافیزیش له (مقدمة الفتح) دا ئه‌وه‌ی باسكردووه كه شێخه‌كانی بوخاری له پێنج چین پێكدێن: چینی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه له تابیعینه‌وه فه‌رمووده‌ی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌كوو ئه‌م كه‌سانه: موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵای ئه‌نساری له حومه‌یده‌وه بۆی گێڕاوه‌ته‌وه، مه‌كیی كوڕی ئیبراهیم له یه‌زیدی كوڕی ئه‌بوعوبه‌یده‌وه، ئه‌بوعاسیمی نه‌بیل ئه‌میش هه‌ر له یه‌زیدی كوڕی ئه‌بوعوبه‌یده‌وه، عوبه‌یدوڵڵای كوڕی مو‌سا له ئیسماعیلی كوڕی ئه‌بوخالیده‌وه، ئه‌بونوعه‌یم له ئه‌عمه‌شه‌وه، خه‌للادی كوڕی یه‌حیا له عیسای كوڕی ته‌همانه‌وه، عه‌لیی كوڕی عه‌ییاش و عیسامی كوڕی خالید هه‌ردووكیان له حه‌ریزی كوڕی عوسمانه‌وه. * شێخه‌كانی ئه‌مانه هه‌مووی له تابیعینن... چینی دووه‌م: ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می ئه‌وانه‌ی چینی یه‌كه‌مدا بووبێت؛ به‌ڵام له جێباوه‌ڕان (ثقات) ی تابیعینه‌وه بیستنیان نه‌بووبێت، وه‌كوو ئاده‌می كوڕی ئه‌بوئیاس و ئه‌بوموسهیر عه‌بدولئه‌علای كوڕی موسهیر و سه‌عیدی كوڕی ئه‌بو مه‌ریه‌م و ئه‌ییوبی كوڕی سوله‌یمانی كوڕی بیلال و هی وه‌ك ئه‌مان... چینی سێیه‌م: شێخه‌كانی ناوه‌ڕاستی بوخاری، ئه‌وانه‌ی كه نه‌گه‌یشتوون به تابیعین، به‌ڵكوو به گه‌وره‌كانی دوای تابیعین، وه‌كوو سوله‌یمانی كوڕی حه‌رب و قوته‌یبه‌ی كوڕی سه‌عید و نوعه‌یمی كوڕی حه‌مماد و عه‌لیی كوڕی مه‌دینی و یه‌حیای كوڕی مه‌عین و ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل و ئیسحاقی كوڕی ڕاهه‌وه‌یهـ و ئه‌بوبه‌كری كوڕی ئیبن ئه‌بی شه‌یبه و عوسمانی كوڕی ئیبن ئه‌بی شه‌یبه و هی وه‌ك ئه‌مان، * موسلیم له‌م چینه‌دا به‌شداریی بوخاریی كردووه له وه‌رگرتنی فه‌رمووده لێیان... چینی چواره‌م: هاوڕێیانی بوخاری خۆی، یان ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌و ده‌ستیان دابوویه فه‌رمووده‌خوازی، وه‌كوو موحه‌ممه‌دی كوڕی یه‌حیای زوهلی و ئه‌بوحاتیمی ڕازی و موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حیمی ناسراو به (صاعقة) و عه‌بدی كوڕی حومه‌ید و ئه‌حمه‌دی كوڕی نه‌زر و كومه‌ڵێكی وه‌ك ئه‌مانه‌ش. * ئه‌وه‌ش كه له‌مانه‌وه گێڕاوێتییه‌وه؛ ئه‌وانه بووه كه خۆی له كیسی چووه له شێخه‌كانی یان له غه‌یری ئه‌وانه‌وه ده‌ستی نه‌كه‌وتبێت. چینی پێنجه‌م: كه‌سانێك كه له ته‌مه‌ن و سه‌نه‌ددا وه‌ك شاگردی ئه‌و هه‌ژمارن؛ به‌ڵام كه لێوه‌بیستنیان به‌سوود بووه ئیتر لێوه‌ی گێڕاونه‌ته‌وه، وه‌كوو عه‌بدوڵڵای كوڕی حه‌ممادی ئامولی و عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بولعاسی خواریزمی و حوسه‌ینی كوڕی موحه‌ممه‌دی قه‌ببانی و غیری ئه‌مانیش. * شتانێكی كه‌میشی له‌مانه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه، گێڕانه‌وه‌شی لێیانه‌وه له سۆنگه‌ی ئه‌و وته‌یه‌وه بووه كه عوسمانی كوڕی ئه‌بوشه‌یبه له وه‌كیعه‌وه گێڕاوێتییه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: "مرۆڤ نابێته زانا تا له له‌خۆی بانتر و له هی وه‌ك خۆی و له له‌خۆخوارتریشه‌وه فه‌رمووده نه‌گێڕێته‌وه"، وه له بوخاری خۆیشییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: "فه‌رمووده‌وان كامڵ نابێت تا له له‌خۆی بانتر و له هی وه‌ك خۆی و له له‌خۆی خوارتریشه‌وه فه‌رمووده نه‌نووسێت..". به‌نده‌ی هه‌ژار: خدر نه‌ژاد كوردستانی [email protected] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ چاوه‌ڕوانی به‌شی حه‌وته‌م بن (إن شا‌ء الله).