سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   مەرجی دروستیی نوێژ / ڕووکردنە قیبلە .؟ 👈 وانەی 29.
گۆڕینی فۆنت


👈 وانەی 29☟☟☟☟☟
👈 مەرجی دروستیی #نوێژ چیە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــ ڕووکردنە قیبلە ـــــ 🕋

👈 خوای گەورە دەفەرموێت:{قد نری تقلب وجهک فی السماء فلنولینک قبلة ترضاها فول وجهك شطر المسجد الحرام }البقرة/144📙

👈 واتە:دەبینین وا چاو لەئاسمان دەبڕیت {چاوەڕوانیت ڕووت بکەینەوە کەعبە} ڕووت دەکەینەوە قیبلەیەک کەپێی ڕازیت ودڵت پێوەیەتی ،دەی سا ڕوو بکەرە مزگەوتی حەرام ،کەعبەکەی خوای گەورە.

👈 ابن عمر :دەفەرموێت،،لەو کاتەی خەڵکیی لەمزگەوتی🕍 قیبا لەنوێژی بەیانیدا بوون،کابرایەک هات وپێی ووتن: ئەم شەو وەحی بۆ پێغەمبەری خوا{صلی اللەعلیە وسلم}دابەزیووە فەرمانی پێ کردووە کەلەمەو دووا ڕوو بکەنە کەعبە، ـ خەڵکەکە کە ڕوویان لەشام بوو ــ یەکسەر هەر لەنوێژەکەدا ڕوویان بەرەو کەعبە وەرگێڕا.🕋
👈بوخاری {٤٤۹۱}, موسلیم{ ٥۲٦}،نەسائی{ ٦۱/۲} 📙

👈وەرگیراوە لەکتێبی پوختەی نوێژ 
لەزانکۆی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامیی📙

 717

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram