👈وانەی /30 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لەئاداب و ڕوکنەکانی #نــــــــوێـــــــــژ ..☟☟☟☟ *ئەوحاڵەتانەی بێ ڕووکردنە #قیبلە نوێژ ئەکرێت:☟☟ *ڕوو کردنە#قیبلە 🕋 مەرجێکی نوێژە، 👈بەڵام ئەم مەرجە دەشێت لەهەنێ حاڵەتا نەمێنێنێت، وەک: 1-ئەو کەسەی ناتوانێت ڕوو بکاتە قیبلە:🕋 👈وەک نەخۆشێک نەخۆی دەتوانێت ڕوو بکاتە قیبلە نەکەسیشی لایە ڕووی پێ وەرگێڕێت، یان زیندانەو بەستراوەتەوە، ئەمە خاوەن عوزرەو بۆی هەیەبێ ڕوو کردنە قیبلە نوێژەکەی بکات..خوای گەورە دەفەرموێت: {لایکلف اللە نفسا الا وسعها}البقرة{. ۲٨٦} 📙 👈واتە:خوای گەورە ئەرک بەقەدەر توانا فەرز دەکات. 2-ئەوەی نەیدەزانی ئاراستەی قیبلە لەکوێوەیە:بۆی هەیە ڕووەو ئەولایەی کەگومانی زیاتر بۆی دەچێت کەقیبلەیە لەوێوە نوێژەکەی دابەستێت،ئەگەر لەناونوێژەکەدا غایلەی کردکە#قیبلە ئاراستەیەکی ترەدەبێت بۆ ئەولایەی تری بسوڕێت،چونکە یاوەرانی بەڕێز کەهەواڵیان پێدرا ئاراستەی ئاراستەی قیبلە لەشامەوە گۆڕا بۆ کەعبە،دەست بەجێ لەو نوێژەکەیشدا بوون یەکسەر ئاراستەیان گۆڕی بەرە کەعبەی پیرۆز..🕋 وەرگیراوە لەکتێبی پوختەی نوێژ لەزانکۆی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامیی📙