ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی (٥) خدر نه‌ژاد کوردستانی نهێنی له دووباره كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌ك له شوێنێك یان چه‌ند شوێنێكی سه‌حیحی بوخاریدا: * دیاره كه بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) نه‌یوستووه ته‌نها فه‌رمووده ڕیز بكات، به‌ڵكوو سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی سه‌حیح، ویستوویه‌تی حوكم و حیكمه‌تیشی لێوه‌ربگرێت، هه‌ربۆیه حوكمێك له فه‌رمووده‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به سه‌ردێڕ و پاشان فه‌رمووده‌كه‌ی له ژێردا به به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه، حوكمێكی دیكه‌شی لێوه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به سه‌ردێڕ و جارێكی دیكه هه‌مان فه‌رمووده به به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه. * به‌ڵێ كه دووباره‌كردنه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه؛ به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه سوودی دیكه‌ی تێدا نییه، به‌ڵكوو سوودێكی دیكه‌ی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه فه‌رمووده‌كه له شێخێكی دیكه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش سوودی فره‌ڕێچكه‌یی (تعدد الطرق) تێدایه بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌یه، له‌م باره‌یه‌وه حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له پێشه‌كیی (فتح الباري) دا ده‌گێڕێته‌وه كه حافیز ئه‌بولفه‌زڵ ئیبن تاهیری مه‌قدیسی گوتوویه‌تی: "بوخاری كه‌مجارانێك یه‌ك فه‌رمووده له دوو جێگادا به یه‌ك ئیسناد و یه‌ك بێژه ده‌هێنێته‌وه"، حافیز ئیبن حه‌جه‌ریش ئه‌وه‌ی باس كردووه كه زۆر كه‌م ئه‌مه‌ی لێڕووداوه. * دانه‌ری (كشف الظنون) یش ده‌ڵێت: "ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه به سه‌نه‌د و ده‌ق (متن) ه‌وه دووباره‌ی كردوونه‌ته‌وه؛ بیست و سێ فه‌رمووده‌ن". * بوخاری مه‌به‌ستی دیكه‌شی هه‌یه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده له جێگه‌یه‌ك یان چه‌ند جێگه‌یه‌كدا، حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له (مقدمة فتح الباري) دا زۆرێكی باس كردوون. سه‌ردێڕه‌كان (تراجم) ی سه‌حیحی بوخاری * حافیز ئیبن حه‌جه‌ر سه‌ردێڕه‌كان (تراجم) ی سه‌حیحی بوخاریی به‌وه وه‌سف كردووه؛ كه هزره‌كان ده‌په‌شۆكێنن و هۆش و چاوه‌كان ده‌حه‌په‌سێنن، هه‌روه‌ها كه ئه‌سته‌مه‌كار و بێوێنه‌ن، به جۆرێك كه تاقه‌سواره له ورده‌كاری تێیاندا و به‌ناوبانگه پێیان (به‌م سه‌ردێڕانه) پتر له هاوشانه‌كانی، وه له (مقدمة فتح الباري) دا به درێژی قسه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كردووه و، ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه سه‌ردێڕی وا هه‌یه ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له خواره‌وه‌یدا هێناوێتی، هه‌ندێك جاریش هه‌ر به بێژه‌ی خواردێڕه‌كه‌یه (واته بێژه‌ی ئه‌و فه‌رمووده و شوێنه‌وارانه‌ی كه له خواره‌وه‌یدا ده‌یهێنێته‌وه) یان به به‌شێكی یان به واتاكه‌ی، زۆر جارانیش به شێوه‌ی پرسیار سه‌ردێڕ داده‌نێت (له نێوان دوو پرسدا)، به‌جۆرێك كه بڕیار له‌سه‌ر هیچ كامێكیان نادات، هه‌روه‌ها زۆر جاریش سه‌ردێڕێكی وا داده‌نێت كه مه‌به‌سته‌كه‌ی ڕوون نییه مه‌گه‌ر به تێڕامان، وه‌ك سه‌ردێڕی: (باب قول الرجل ما صلينا) واته: (بابی ئه‌وه‌ی كه پیاو بڵێت: نوێژمان نه‌كرد) لێره‌دا مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن نابێت وا بڵێیت، زۆر جاریش سه‌ردێڕه‌كه ئاماژه‌یه بۆ واتای فه‌رمووده‌یه‌ك كه به پێی مه‌رجی ئه‌و سه‌حیح نییه، یان به ڕاشكاوی به بێژه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌بێت كه به پێی مه‌رجی ئه‌و سه‌حیح نییه، وه له بابێكدا شتی وا ده‌هێنێته‌وه كه جارێك واتاكه‌ی به شتێكی ئاشكرا به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، جارێكیش به شتێكی شاراوه، جاری واش هه‌یه ته‌نها هه‌ر سه‌ردێڕه‌كه داده‌نێت به بێژه‌ی فه‌رمووده‌یه‌ك كه به مه‌رجی خۆی سه‌حیح نییه، ئه‌وجا له خواره‌وه شوێنه‌وار (أثر) ێك یان ئایه‌تێك ده‌هێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێت هیچ شتێكی سه‌حیح له‌م باره‌یه‌وه نییه كه له‌سه‌ر مه‌رجی ئه‌و بێت، جا له‌به‌ر ئه‌مانه و شتی دیكه‌ش زۆرجار خه‌ڵكانێكی به‌ڕێز ده‌ڵێن: "فقه البخاري في تراجمه"، واته: "فیقهی بوخاری له سه‌ردێڕه‌كانیدایه". مه‌رجی بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا * حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له (مقدمة فتح الباري) دا به سه‌نه‌دی خۆی ده‌گێڕێته‌وه كه حافیز ئه‌بولفه‌زڵ ئیبن تاهیری مه‌قدیسی فه‌رموویه‌تی: "مه‌رجی بوخاری ئه‌وه‌یه كه فه‌رمووده‌یه‌ك بگێڕێته‌وه كه هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ر باوه‌ڕپێكراویی گێڕه‌وه (راوي) ه‌كانی تا ده‌گاته هاوه‌ڵه به‌ناوبانگه‌كه (الصحابي المشهور)، به‌بێ هیچ ناكۆكییه‌ك له نێوان باوه‌ڕپێكراوه پایه‌داره‌كان (الثقات الأثبات) دا، وه سه‌نه‌ده‌كه‌ی گه‌یشتوو (متصل) بێت و پچڕا‌و (مقطوع) نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر له‌و هاوه‌ڵه‌وه دوو گێڕه‌وه هه‌بن ئه‌وه باشتره، ئه‌گه‌ر له یه‌ك گێڕه‌وه پتریش نه‌بێت، به‌ڵام هه‌تاكوو ئه‌و درووست بێت؛ ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌سه"، ئه‌مه‌ی كه حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له مه‌قدیسییه‌وه گێڕاویه‌تییه‌وه؛ مه‌قدیسی خۆیشی له سه‌ره‌تای په‌ڕتووكه‌كه‌ی (شروط الأئمة الستة) دا به بێژه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌وه نووسیوێتی. * وه حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له (مقدمة فتح الباري) و شه‌رحی (نخبة الفكر) دا له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌حیحی بوخاری به‌سه‌ر سه‌حیحی موسلیمدا ده‌ڵێت: "هه‌ڵبژاردنیشی له ڕووی پێوه‌ندی (الاتصال) ه‌وه؛ ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به پێی مه‌رجی بوخاری؛ ده‌بێت گێڕه‌وه گه‌یشتبێت به‌وه‌ی كه لێوه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پێگه‌یشتنه بۆ ته‌نها جارێكیش بێت، به‌ڵام مه‌رجی موسلیم ئه‌وه‌یه كه ته‌نها هاوچه‌رخبوونیان به‌سه"، وه له شه‌رحی (نخبة الفكر) دا له ژماردنی پله‌كانی سه‌حیحدا؛ ده‌ڵێت: "پاشان له ڕووی درووستییه‌وه هه‌رچییه‌ك كه مه‌رجه‌كانی هه‌ردووكیان – بوخاری و موسلیم – ی تێدا بێت؛ ئه‌وه پێش ده‌خرێت، چونكه مه‌به‌ست گێڕه‌وه‌كانیانه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی سه‌حیحدا...". ستایشی زانایان له‌سه‌ر سه‌حیحی بوخاری له‌گه‌ڵ سه‌حیحی موسلیم * حافیز له سه‌ره‌تای (مقدمة الفتح) دا ده‌ڵێت: "ئیمامی ئه‌بوعه‌بدوڵڵای بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا هه‌ستاوه به وه‌رگرتنی نووری چه‌له‌نگی قورئان و سوننه‌ت، به ته‌قریر و هه‌ڵهێنجان، وه به هه‌ڵهێنجان له سه‌رچاوه پڕئاوه‌كانیان، به داڕنین و پاككردن، وه به هۆی نیازی پاكییه‌وه؛ خۆشبه‌ختیی پێ به‌خشرا، تا یار و نه‌یار ملی بۆ دادا و وته‌كانی نێو سه‌حیحه‌كه‌یان به هه‌موو چه‌شنێك وه‌رگرت.." هتد. * وه حافیز ئیبن كه‌سیر له (البداية والنهاية) دا ده‌ڵێت: "زانایان كۆكن له سه‌ر قه‌بووڵكردنی سه‌حیحی بوخاری و درووستیی ئه‌وه‌ی كه تێیدایه، هه‌روه‌ها تێكڕای ئه‌هلی ئیسلام...". * وه ئیبنوسسوبكی له (طبقات الشافعية الكبرى) دا ده‌ڵێت: "سه‌حیحی بوخاری به‌پێزترینی په‌ڕتووكه‌كانی ئیسلامه پاش قورئانی پیرۆز...". * وه ئه‌بوعه‌مر ئیبن سه‌ڵاح له (علوم الحديث) دا، پاش باسی ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م كه‌سێك كه په‌ڕتووكی له‌مه‌ڕ فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا داناوه، بوخارییه پاشان موسلیم؛ ده‌ڵێت: "هه‌ردوو په‌ڕتووكه‌كه‌ی بوخاری و موسلیم دروستترین كتێبن پاش قورئانی پیرۆز" پاشان ده‌ڵێت: "پاشان په‌ڕتووكه‌كه‌ی بوخاری درووستترینیانه و كه‌ڵكی زۆرتری تێدایه". * وه نه‌وه‌وی له پێشه‌كیی شه‌رحی سه‌حیحی موسلیمدا ده‌ڵێت: "زانایان - ڕه‌حمه‌تی خودایان لێ بێت – كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درووستترین په‌ڕتووك له پاش قورئانی عه‌زیز؛ بریتییه له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیم، وه ئۆمه‌تی ئیسلام باوه‌شی قه‌بووڵییان بۆ كردوونه‌ته‌وه، وه سه‌حیحی بوخاری درووستره له هی موسلیم، كه‌ڵك و زانیاری ڕوون و ئاڵۆزی پتری تێدایه، وه به‌ڕاستی هاتووه كه موسلیم سوودی له بوخاری وه‌رده‌گرت و دانی به‌وه‌دا ده‌نا كه هاوشێوه‌ی نییه له زانستی فه‌رمووده‌دا". * وه ئیبنولعیماد له (شذرات الذهب) ده‌گێڕێته‌وه كه حافیز عه‌بدولغه‌نی ئه‌لمه‌قدیسی له په‌ڕتووكی (الكمال) گوتوویه‌تی: "ئیمامی ئه‌بوعه‌دوڵڵای جه‌عفیی بوخاری خاوه‌نی سه‌حیح، پێشه‌وا و پێشه‌نگی ئه‌م كاره‌یه و په‌ڕتووكه‌كه‌ی پشتپێبه‌ستراوه له نێو ئه‌هلی ئیسلامدا". * وه ئیمامی شه‌وكانی له سه‌ره‌تای كتێبی (قطر الولي على حديث الولي) دا ده‌ڵێت: " پێویست ناكات قسه له‌سه‌ر پیاوانی ئیسناده‌كه‌ی بكه‌ین، چونكه زانایانی ئه‌م كاره یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌رمووده‌كانی هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه یان یه‌كێكیان هه‌مووی ڕاستییه‌كه‌ی زانراوه و به ته‌واوی قه‌بووڵ كراوه و به یه‌كده‌نگی هه‌مووی جێگیره، وه له ئاست ئه‌م یه‌كده‌نگییانه‌دا هه‌موو گومان و دوودڵییه‌ك ده‌ڕه‌وێته‌وه، وه گه‌وره پێشه‌وایان له ڕووی هه‌موو ئه‌وانه‌دا وه‌ستاون كه قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر شتێكی ئه‌م دوو كتێبه كردبێت، وه به ڕوونترین شێوه به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دروستی‌یان ڕوونكردوونه‌ته‌وه به تێروته‌سه‌لترین شێوه، جا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیسناده‌كه‌ی پاش ئه‌مه هه‌مووی؛ هیچ سوودێكی وای نابێت، چونكه هه‌موو گێڕه‌وه‌كانی له‌و پرده تێپه‌ڕیون و قسه و قسه‌ڵۆكیان له‌سه‌ر نه‌ماوه، وه وایان لێهاتووه كه گه‌وره‌ترن له‌وه‌ی قسه‌یان له‌مه‌ڕ بكرێت، یاخود توانج یان سووكایه‌تیی هیچ كه‌سێك بیانڕووشێنێت". * ئه‌مه نموونه‌گه‌لێك بوو له وته‌ی زانایان له مه‌ڕ سه‌حیحی بوخاری ڕونكردنه‌وه‌ی پایه‌به‌رزی و قه‌بووڵكردنییه‌وه له لایه‌ن ئۆمه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌حیحی موسلیم. به‌نده‌ی هه‌ژار: خدرنه‌ژاد كوردستانی [email protected] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ چاوه‌ڕوانی به‌شی شه‌شه‌م بن (إن شا‌ء الله).