👈 #پەردەی زیرەک بۆ #خوشکان زۆرگرنگە کاتێک دایک👸 منداڵی 👶دەبێت تورەکەیەک لەگەڵ کۆرپەکەی دێتە دەرەوە ئەو تورەکەیە پێی دەگوترێت (وێڵاش یان پزدان...هتد) ↙ لەم تورەکەیەدا سوڕی خوێنی 🔴دایک و سوڕی خوێنی کۆرپلەیە بەیەکەوە کۆ دەبێتەوە. ↙ زۆر جار خوێنی دایک گروپێکە و خوێنی کۆرپەلە گروپێکی جیاواز، ↙ بەڵام هەرگیز ئەم دوو خوێنە تێکەڵ نابن! ئەگەر مرۆڤ خوێنێکی پێ بدرێت کە لە گروپی خوێنی خۆی نەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ کەسەکە گیانی لەدەست دەدات و دەمرێت! ↙ بەڵام هەرگیز ئەمە لە نێوان دایک و 👸کۆرپەکەی ناو سکی ڕوو نادات و خوێنەکان تێکەڵ نابن! ↙لە نێوان سوڕی خوێنی دایک و کۆرپەدا لە نێو تورکەی وێڵاشدا پەردەیەک هەیە کە پزیشکان پێی دەڵێن (پەردەی زیرەک) لەبەر ئەوەی ئەم پەردەیە کۆمەڵە کارێک ئەنجام دەدات کە مێشک توشی چەقبەست دەکات کاتێک بیری لێ دەکەیەوە! ↙ئەم پەردەیە ئۆکسجین و شەکر و ئەنسۆلین لە خوێنی دایک دەردێنێت و دەیخاتە سوڕی خوێنی کۆرپەلە..! ↙شەکر لە خوێنی کۆرپەدا دەسوتێ و لە ڕێی ئۆکسجین و ئەنسۆلینەوە بەم کردارە پلەیەکی گەرمی جێگیر لە لەشی کۆرپەدا بەرهەم دێنێتت 37c پلەی سیلیزی. ↙لە بەرامبەردا پەردەی زیرەکی وێڵاش پاشماوەکان و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێنی کۆرپە دەردەهێنێت و دەیکاتە خوێنی دایکەوە! ↙پەردەی زیرەک جگە لەمانە سود لە سیستەمی بەرگری دایک 👸وەردەگرێت ئەو بەرگریانەی دایک لە ماوەی ژیانیدا دژی نەخۆشیە جیاوازەکان پەیدای کردوە و هەروەها ئەو کوتراوانەی دایک دژی نەخۆشی وەری دەگرێت هەمووی دەچێت بۆ کۆرپەلە و کۆرپلەش بەرگری دژی ئەم نەخۆشیانە پەیدا دەکات، تەنانەت ئەو پەردەیە زۆر جار کە دایک بە ماددەیەک ژەهراوی دەبێت ناهێڵێت ژەهرەکە بۆ کۆرپەلە بگوزارێتە و ڕێگری دەکات.!! ↙ ئەم پەردەیە لە ڕاستیدا بە پێی پێویستیەکان کۆرپە ئیش دەکات ڕێگری لە چونە ژورەوەی هەر شتێک دەکات کە کۆرپەلە پێویستی نەبێت.. ↙بە پێچەوانەشەوە بە پێی پێداویستیەکانی کۆرپەلە بڕی پێویست (نە زیاد نە کەم) لە پڕۆتین و شەکر و چەوری کاربۆهایدرایت و کانزاکان لە خوێنی دایک وەردەگرێت دەیخاتە خوێنی کۆرپەوە! بڕی ئەو پێداویستیانە لە پێکهاتە خۆراکیەکان هەموو کاتژمێرێک گۆڕانی بەسەر دادێت! ↙ ئەو پەردەیە هەر وەک دکتۆرێکی زۆر زۆر زیرەک وایە بۆ کۆرپلە هەموو ساتێک دەزانێت پێداویستیەکانی کۆرپلە چین، بە جۆرێک هیچ ئامێرێکی زیرەک و پزیشکێک لە جیهاندا ناتوانێت بەم شێوەیە پێداویستیەکانی کۆرپەلە ڕێکبخات و دابینی بکات..! ↙پاک و بێگەردی بۆ خودا، کە ئەم هەموو ڕێکخستن و بەرنامەیەی لە یەک پەردەی ساددە دا داناوە.. سبحان الله ☝