هه‌موو كێشه‌كان هۆكاره‌كانیان بیروباوه‌ڕه..! هه‌رچی كێشه گه‌وره‌و ناله‌باره‌كانی گۆڕه‌پانی ئیسلامی هه‌یه، چی له سه‌رئاستی كوردستان، یان له سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ،هه‌مووی به – شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان- په‌یوه‌ندیان به بواری عه‌قیده وبیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه ، به تایبه‌تی یه‌كتاپه‌رستی (توحید الألوهیة) و ولاء وبراء ، ئه‌گینا مه‌حاڵه ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته و ڕازیبوونی خه‌ڵكی به‌و كاره‌ساتانه درووست بوونایه ، خه‌ڵكانێكی كه‌م – به ناوی بانگه‌وازو بانگخوازییه‌وه پشت ئه‌ستوور به ئامرازی قسه‌زانین و زمان لووسی – ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆشه و له گه‌ڵ بنه‌ما جه‌وهه‌رییه‌كانی ئیسلامدا له عه‌قیده تێكده‌گیرێن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌زاران كه‌س له ڕێگه‌ی نه‌شاره‌زایی له بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا و عاتیفیه‌تی دوور له بنه‌مای زانستی لێیان بێ ده‌نگ ده‌بن چونكه نازانن سه‌رپێچیه‌كه‌یان له كوێدایه؟! مه‌علومیشه: فاقد الشیء لا یعطیه!! مامۆستا:إحسان برهان الدين