سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خوێندن..!
گۆڕینی فۆنت



تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خوێندن..
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

بەڕێزان...

دایکان و باوکان، بەرپرسن لە ژیانی قوتابیان و خوێندکاران...

بونی ئەو منداڵە جوان و تەندروست باش وخوێندەوارانە، هیوای چەندان خێزان و کەسی لەخۆت دەوڵەمەنترو خاوەن بڕوانامەتر و بەکەستر و عەشرەت تر و لەوانەیە ئیماندارتر بێ...کەخودا بەحیکمەتی خۆی ئەوانی لە مناڵ بێبەش کردوون، بەئێوەی بەخشیون...
بزانن ئەرکی مناڵەکان بەجوانی دەرهات پشکی ئێوەی تێدایە... وە گەربەپێچەوانەشەوە هەرپشکی ئێوەی تێدایە.. کەباڵەخانەیەک ڕوخا تەنها گلەیی لە کرێکارەکان ناکرێت... بەڵکو مهندس و تەواوی ستاف بەرپرسن.. بۆیە ئێمەش تەواو بەرپرسین لەداهاتووی مناڵەکانمان و خوێندنیش، کە پرۆسەیەکە لەگەڵ تەمەنیاندایە...
بۆیەئەم چەندخاڵە گرنگە ڕەچاوبکرێت تا بەرهەمدارتر تاقیکردنەوەکان بەکۆتایی بگەن..

1- تکایە لەلای قوتابیەکەتدا باسی خراپی دونیا و نەبونی دامەزراندن و بێ مەعاشی و دەردی سەریەکانت مەکە...با بێزاری ڕوی تێنەکات... منداڵەکەت بۆ بیست تا بیست وپێنج ساڵی داهاتوو دەخوێنن، نەک شەش مانگی دیکە..

2- باماڵەکەتان بەرنامەیەکی دروستی تیابێت، میوانی کەمکەنەوە... قەرەباڵخی ومناسەباتەکان بخەنە کاتەکانی دیکە.

3- بە پیاهەڵدان و ورەبەرزکردنەوە لەگەڵ مناڵەکانتان بدوێن.. وێنەی کەسێتی گەورە بخەنەهزریان... باگەورەلەخۆیان وداهاتوویان بڕوانن..

4- تکایە لەگەڵ خێزانت دەست لەدەست و قوەت لەخوا گرفتەکانتان وەلانێن و بەتەنهایی و لەدوری مناڵەکانتان باسی کێشەکانتان بکەن.. گەر وەلای بنێن زۆر باشتر..
5- شەو و ڕۆژی تاقیکردنەوە، منداڵەکەت هان بدە کۆشش بکات... با شەو هەموان زوبخەوین..سبەی زو قوتابی خەبەرکەنەوە... با پێداچونەوە بکات بەوانەکانیا... اشتهای بکرێتەوە نانی بەیانیش بەجوانی حازر بکرێت لەگەڵ وتەی جوان... قوتابی هەم نان دەخوات هەم ورە و گوڕ و تین وەردەگرێت...
6- با قوتابیەکەت بەجل وبەرگی قوتابخانەوە و بەجل وبەرگی تەواوەوە لەماڵ بێتەدەر بۆ قوتابخانە... چونکە دونیا ساردە با پۆشاکی گەرم و گوڕ لەبەرکات...
7- قەڵەم و دادەر و لاستیک و پێداویستی بۆقوتابیەکەت ئامادەکە و ڕۆژانە هەڵی گرێت... چونکە لە مەکتەب دەبێ لەم و لەوی قەرزکاو لەوێش بەشەرم و ناو و ناتۆرەی هاوڕێکانی بێتاقەت ببێت....

لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیانی ئازیز و ئێوەش ماندوو نەبن...

(وەرگیراوە)



 668

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram