سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەوەی کە مەرجە لەنوێژدا هەبێت ، نیەت هێنان. || وانەی 32
گۆڕینی فۆنت



لەئاداب و ڕوکنەکانی #نوێژ ||   وانەی 32

ـــــ ئەوەی کە مەرجە لەنوێژدا هەبێت ـــ ☟
👈نیەت هێنان:
👈 بریتیە لەنیازو مەبەست و وویستی ئەنجامدانی
خوا پەرستی،بەئومێدی پاداشتی خوای گەورە.
👈 نوێژ بێ نییەتی خوا ویستی نابێت،واتە کردنی لەبەرخاتری خوای گەورە.. 
👈نییەت لەهیچ کاتێکدا لەسەر ئەهلی نوێژ لاناچێت،مەگەر لەکاتی لەدەست دانی عەقڵ! 
👈ئەویش لەبەر ئەوەیە کەهیچ فەرزێکی لەسەر نامێنێت.. شەرعناسان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەنیەتی خوا وویستی مەرجێکی نوێژە، چونکە:خوای گەورە دەفەرموێ:{وما امروٱ الا لیعبدوٱ اللە مخلصین لە الدین}البینة/5.. 📖
👈واتە:فەرمانی ئەوەیان پێدرابوو کەسەر ڕاستانە دینداریی بۆخوای گەورە بکەن و تەنها ئەو بپەرستن،پێغەمبەریش {صلی اللەعلیە وسلم }دەفەرموێ:{انما الاعمال بالنیات}/بخاری{ ٥٤} مسلم {۱۹۰۷}📙
واتە:هەموو کارێک پەیوەستە بەنیەتەوە.
*قورافی شەرعناسی مالیکی ئەفەرموێت :نیەت ئەو وویستەیەکەکەسێک لەدڵیدا دایناوەو بەتەمایە بیکات..الذخیره {۱۳٤/۱}.

لەسەرباسی نییەت بەردەوامین بٳذن اللە..😮وەرگیراوە لەکتێبی پوختەی نوێژ 

لەزانکۆی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامیی📙

 648

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram