سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەسەرهاتێکی کاریگەر || ئەوەی خوا بیکات ئەوە خێرە..!
گۆڕینی فۆنت


✋ئەوەی خوا بیکات ئەوە خێرە☝ 🔺بەسەرهاتێکی کاریگەر

♻ لەزاری موفتی زادەوە!!کاک ئەحمەدی موفتی زادە ـ گۆڕی پڕ نوور بێ ـ لە تەفسیری ئایەتی:
🍃🌹 (وعسی ان تكرهوا شیئا وهو خیر لكم....)🌹🍃 دەڵێ:منداڵ بووم، تەمەنم لە نێوان ۱۲ بۆ ۱٥ ساڵ دەبوو، ڕۆژێ پیاوێک کە دادوەرێکی خانەنشین بوو سەردانی باوکمی کرد، ومنیش لەوێ دانیشتبووم، ئەم بەسەرهاتەی بۆ باوکم گێڕایەوەو وتی:
ئێمە دەستەیەک دادوەر بووین، برادەر و دۆستی یەکتر بووین، گشتمان دینداری ئاسایی بووین، تەنها دوو کەسمان نەبێ، کە یەکێکیان کەسێکی تەواو خواناس بوو، و باوەڕێکی زۆر بتەوی بەخوا هەبوو، و دەیوت: هەرچی خوا بیکا ئەوە خێرە بۆ مرۆڤ، ئەگەر چی بە زاهیریش خراپ بێ.ئەوی تریان کەسێکی نا مولتەزیم بوو، فشەی بەو قسانە دەهات!.وتی: جارێک لە گوندێک شەڕ وکوشتار و خوێن ڕێژییەک ڕوویدا، و ئێمەش ڕاسپێراین کە بچین و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەین.بەڵێ ئێمە وەک دەستەیەک لە دادوەران چوین ولێکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە کرد، و بەو ئەنجامە گەیشتین، کە گروپێکی ۱۲ کەسی بوونەتە هۆی ئەم شەڕ وخوێنڕێژییە لەم دەڤەرە، وئازاری خەڵک دەدەن.ئەوە بوو بەدوادا چوونمان بۆ ئەو تاوانبارانە کرد، بەڵام نەمان توانی دەستگیریان بکەین چونکە هەڵهاتبوون و شوێنیان دیار نەبوو.دەرەنجام بڕیارماندا بگەڕێینەوە و ڕاپۆرتی خۆمان بە سەرەوە بگەیەنین.دەڵێ: ڕۆژگار کۆتایی پایز و سەرەتای زستان بوو، زۆر سارد بوو...هەرچۆنبوو لە بەر ئەوەی ئۆتۆمبیل نەبوو دەبوایە تا سەر جادە ماوەیەک بە پێ بهاتینایە.ئەوە بوو بە پێ هاتین تا گەشتینە سەر جادە، وڕاوەستاین تا پاس هات و سواربووین.لە هەورازێک بە سەردەکەوتین، لە ناکاو ئۆتۆمبیل خەلەلێکی تووش بوو و ڕاوەستا و بە سەرنەدەکەوت.کابرای شوفێر داوای لێکردین کە دابەزین وپاڵی پێوە بنێین.وتی: بەهەموو هێزمان پاڵمان دەنا، بەڵام بێسوودبوو، چونکە هەوراز بوو پشتاوپشت دەگەڕایەوە.جا کە ئۆتۆمبیل فەرتەناشی دەکرد هەموو گیانی ئێمەی دەکردە قوڕ، بێجگە لەوەی لەشمان لە سەرما هەڵ دەلەرزی و دەستمان ڕچابوو.کابرای شۆفێر بێ ئومێد بوو، وتی چی بکەین ناڕوات!!.دوای گفتوگۆیەک بڕیارمان دا پیاوەکان، ئەوەی پێیانە لە خۆراک و پێخەف بیدەن بەو ژن ومنداڵانەی لە گەڵمان سوار بوو بوون، و پیاوێک لەلای ئەوان ولە ناو سەیارەکە لە گەڵیان بمێنێتەوە بۆ پاراستنیان.وئێمەش بڕۆین بۆ گوندێک لەو نزیکانە.ئەوە بوو بەو جلوبەرگە قوڕاوی، و بەو سەرما وسۆڵە، بەناوئەو قوڕ و هەڕگەدا وبەو هەورازەدا بەڕێکەوتین.لە کاتی ڕۆشتن ئەو هاوڕێیەمان کە فشەی بە قسەکانی دادوەرە خواناسەکە دەهات ئاوڕی لێ دایەو وتی: ها ئێستا چی دەڵێی، ئەم وەزعەش هەر خێری تێدایە؟!.ئەویش بە هێواشی ودڵێکی پڕ لە دڵنیاییەوە، وتی: یەک زەڕڕە گومانم نیە لەوەی خێری تێدایە.وتی: کابرا توڕە بوو وچەپۆکێکی کێشا بە سەر ئەم پیاوە خواناسەدا و وتی: ماڵ کاول ئاخر ئەمە کەی خێرە؟!وتی ئێمەش کە دیندار بووین، ئەگەر پێشتر پشتیوانیمان لە قەسەکانی کرد بێ، ئا لەم بارودۆخەدا، قسەی خواناسەکەمان پێ موبالەغەبوو، و پشتیوانی کابرای نا مولتەزیمان دەکرد وپێ دەکەنین بەقسەی پیاوە خواناسەکە!.بەڵام ئەم دادوەرە خواناسە دەیوت:ئێوە بۆ زاهیری شتەکان مەڕوانن، ئێوە بۆ ئەم ڕووداوە بچوکە و ئەم چەند کەسە مەڕوانن، کاری خوا زۆر لەوە گەورەتر وفراوانترە و پەیوەندی بە هەموو مرۆڤ وژیان و گەردوونەوە هەیە.بەڵێ پاش ڕێکردنێکی زۆر، درەنگی شەو چوینە گوندەکە، ولە دەرگای ماڵێکمان دا کەسێ هاتەدەر، و داوای ناونیشانی ماڵی ئاغای گوندمان پرسی، پیشانی داین.چوینه ماڵی ئاغا و لە دیوەخان سۆبای داریان بۆ هەڵکردین، و خۆمان وشک کردەوە، و چا و نانیان بۆ هێناین و ڕێزێکی زۆریان لێ گرتین.بەڵام تەماشای ناوچاوی ئاغامان دەکرد زۆر پەشۆکابوو و زۆر تێکچوو بوو، بۆمان جێگای سەرسامی بوو.لە نێوان خۆمان وتمان دەبێ ئاغا چ کێشەیەکی هەبێ وا ئەوەندە غەمبارە؟!.دواتر بڕیارماندا پرسیار لە خۆی بکەین:وتمان ئاغا گیان، تۆ کەسێکی بەڕێزی و ڕێزێکی زۆرت لە ئێمە گرت و میوانداریت لێ کردین، ئەی بۆچی وا بڕسکاوی و تێکچووی؟.وتی: دەسێکی هێنا بە سەر و چاویدا و وتی: قوربان تازە لە خەو هەستاوم بۆیە وام.وتی: قەناعەتمان نەکرد بە وەڵامەکەی و زۆرمان لێ کرد کە ڕاستیەکەی بڵێ:وتی وەڵا ڕاستیەکەی ئەمەیە: باشە ئێوە دەستەی دادوەری نین، کە هاتوون لەو گوندەی کە شەڕ و کوشتاری لێ بوو لێکۆڵینەوە بکەن؟.وتمان: بەڵێ وایە.وتی: دەی من خەبەرم بۆ هاتبوو، کە ئەو گروپە تاوانبارە ۱۲ کەسییە، زانیبوویان کە ئێوە هاتوون، بڕیاریان دابوو کە بە چەکەوە لە پشتی ئەم هەورازە کەمینتان بۆ دابنێن کە ئێوە بە ئۆتۆمبیلەکە بە سەرکەوتن، ڕێتان لێ بگرن و هەمووتان بکوژن، دەی من زۆرم پێ سەیرە، ئێوە چۆن ڕزگارتان بوو؟!.وتی: کە وای ووت، هەموومان تاساین و بە سەرشۆڕییەکەوە تەماشای پیاوە خواناسەکەمان کرد، و نەمان دەزانی کەهەموو شتێک خێری تێدایە.



 1096

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram