زنجیرە باسی پەروەردەیی ئافرەتان.. [ 3] ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔹ئازیزانم باسێکی ترمان لەسەر مافی ئافرەت و یەکسانیی لەگەڵ پیاوئەوەیە کە:لەپوستی پێشتر ڕوون کردنەوەمان دا ..ئەمەیش مافەکانی ئافرەتانە لەچوار چێوەی شەرع دا..☟☟ 1-ئیسلام یاسای ئافرەت بە #میرات کردنی هەڵوەشانەوەو لای برد ئەوەبوو لەپێش ئیسلاما #ئافرەت دوای مردنی مێردەکەی وەک کەل و پەل بەمیراتی ئەگیراو دابەش ئەکرا، بەڵام خوای گەورە ئەو یاسایەی هەڵوەشاندەوە کەئەفەرموێ:(ئەی کەسانێ کەئیمانتان هێناوە بۆئێوە حەڵاڵ نیە ئافرەتان دوای مردنی مێردەکانیان بەمیرات بگرن و بەزۆر دەستیان بەسەرابگرن )/النساء/19📖 2-ئافرەت ڕێی کار کردنی پێدراوە بەمەرجێک لەسەر ڕەزامەندی خۆیی ولەسنووری شەرعا بێ.. 3-پێویست کراوە لەسەر پیاوان کەژیانی ئافرەتان دابین بکەن لەخواردن و🍔 خواردنەوەو🍷 جل و بەرگ و پێویستیەکانی واتە:خەرجیی ئافرەتان لەسەر پیاوانە.. 4-ئیسلام مارەیی بۆ ئافرەتان دیاری کرد وەک خوای گەورە ئەفەرموێ:( وآتوا النساء صدقاتهن النحلة) النساء 4/📙 واتە: (مارەیی ئافرەتان بیەن بەخۆشی و پێخۆش بوونەوە لەپێدانیان هیچ گیرو گرفتێکیان بۆ دروست مەکەن وایان لێ مەکەن ناچار بن واز لەو مارەییە بهێنن کەمافی خۆیانە.. 5-ئیسلام پێویستی کردووە لەسەر پیاوان کەپشت و پەنای ئافرەتان بن و لەمەترسی بیان پارێزن و سوکایەتیان پێنەکەن ،نەک وەک ئافرەتانی بێ خاوەنی بەناو پێشکەوتووی ئەوروپای ئەمڕۆ تا بەکەڵک د ێن پێیان ڕائەبوێرن کەچوونە تەمەنیشەوە فڕێ ئەدرێنە خانەی بەساڵاچووان.. 6-ئیسلام ئافرەتی بەختەوەر کردووە بەهاوسەرگیری کردن ودروست کردنی ژیانی خێزانیی کەئەبێ ڕێزیان لێ بگیرێ و لەمەیشا مافیان پێشێل نەکرێ ،،وەک خوای گەورە ئەفەرموێ:(وعاشروهن بالمعروف)النساء19 📖 واتە: (بەهەڵسوکەوت و ڕەفتاری جوان ژیان لەگەڵ هاوسەرەکانتان بەرنە سەر).💑 8-- ئسیلام خۆشەویستی و سۆزو بەزەیی کردووە بەپێوەر بۆهاوسەرایەتی وەک ئەفەرموێ: {یەکێ لەنیشانەکانی دەسەڵاتی خوا ئەوەیە کەلە ڕەگەزو دەروونی خۆتان هاوسەری بۆدروست کردون وەسۆزو خۆشەویستی خستوەتە بەینتانەوە}/الروم 21📖 9-ئیسلام پێویستی کردووە لەسەر ئافرەتان کەخۆیان داپۆشن بۆئەوەی پیاوانی بێگانەو چاوچنۆک عەورەتیان نەبینن و سوکایەتیان پێ نەکەن کەمافی ئافرەتانە بۆخۆپاراستن وەڕێزو حورمەتی ئافرەت بەپۆشاکەکەیەتی،نەک بەوشێوەی کەووڵاتە بەناوپێشکەوتووەکان لەڕیکلام بۆ کومپانیاو کاڵاکانیان وێنەی ئافرەت دائەنێن.. اللەاکبر..☝ چ دینێ هەیە جگە لەئیسلام کەبەوشێوە جوان و پاکەمافی ئافرەت بیاو بیپارێزێ.. {وصلی اللەعلی نبینا محمد}.. چاوەڕێی پوستی داهاتوو بن باذن اللە..