سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرە باسی پەروەردەیی ئافرەتان: [ 4 ]
گۆڕینی فۆنت


زنجیرە باسی پەروەردەیی ئافرەتان: [ 4 ] 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👈باسێکی ترمان لەسەر مافی ئافرەت ویەکسانی لەگەڵ پیاوان:😐
👈 وەک پێشر باسمان لێوەکرد کەخەرجی و پەیدا کردنی بژێوی لەسەر پیاوانە،،دەربارەی ئیش وکاری ئافرەتان لەدەرەوە کەناتوانن وەک پێویست کاربکەن لەبەر ئەم هۆکارانە:
1-سوڕی مانگانە کەئافرەت تیایـدا هەست بەلاوازی و بێ هێزی و سەرئێشەو ئێش و ئازار ئەکا،،وەحاڵەتی دەروونی تێک ئەچێت ولێدانی دڵ و پلەی گەرمای لەشی بەرز ئەبێتەوە وە پەستانی لەسەرە لەخوێنیا هەموو جەستەی گۆڕانکاری بەسەراێێ وەئازار لەدەست و قاچ و باریکایی پشتیا دروست ئەبێ،،هەموو ئەمانە کار ئەکەنە سەرباری تەندروستی و وەک و پێویست ناتوانێ کاری ماڵیش بکا نەک ئیشی دەرەوەکە پڕە لەزەحمەت و هیلاکیی ،،😮
2-هۆکاری ئەوەی کەئافرەت لەسەری نیە کاری دەرەوە بکا ئەویش {دوو گیانیە}کەئافرەت ئەخاتەژێر باری هەڵگرتنی مناڵ وتێکچوونی باری دەروونیی و تەندروستی..بۆیە لەم کاتەیا ناتوانێت ئەرکی سەرشانی خۆی جێ بەجێ بکاو کارەکانی بەباشیی ڕاپەڕێنێ..😇
3-مناڵ بوون : ئەمیش تەوازونی ئافرەت تێک ئەدا کە دوو گیانیەکە ڕاستەو خۆ کار ئەکاتە سەر جەستەیی و ناتوانێ هەستێ بەئەرکەکانی.
4-بەچوونەدەرەوەی ئافرەتان بۆکارکردن شیرازەی ماڵ و خێزان ئەپچڕێت..چونکەهەر بەیانی باوک دەرئەچێ بەلایەکاو دایک بەلایەکاو مناڵ بەلایەکا دابەش ئەکرێن بەسەر ماڵی باوک وخەزووران و دراوسێ یان ئەبرێت بۆ حەزانەیەک وهەرچی سۆزو خۆشەویستی دایک و👥 باوک و مناڵ هەیە نامێنێت..
5-بەکارکردنی ئافرەت لەدەرەوەی ماڵ کاری سەرەکیی خۆی لەدەست ئەداکەپەروەردەکردنی مناڵە :چونکە مناڵ لەماڵی کەسێک فڕێ دراوەو سەربارە ئەمەیش ڕاستەخۆکار ئەکاتە سەر خراپ پەروەردە بوونی لەداهاتووا کەسانی دڵ ڕەق وبێ بەبەزەیی وخراپەکاریان لێ دروست ئەبێ،چونکە لەکۆشی گەرمی خێزانا پەروەردە نەبوون .😐
6-ئافرەت بەکارکردنی دەرەوە ئافرەتێتی خۆی لەدەست ئەیا:وەک :دەرکەوتووە لەعیلمی نەفسا ئافرەت خانەکانی لەشیشی مێیەو لەپیاو جیاوازە ،کاری دەرەوەیش لێپرسراوێتی و ئەرک و ماندووبونی زۆری ئەوێ ، وەزۆر کاریش هەیە لەماڵا هی ئافرەتەو تەنها بەئافرەت ئەکرێ، بۆیە گەر ئافرەت کاری دەرەوەی کرد وەک پێویست ناتوانێ کارەکەی ماڵەوەکەهی خۆیەتی بەباشی ئەنجام بدا،،لێرەیا هەست بەستەم لێکراوو زۆر لێکراوێک ئەکاوباری دەروونیشی تێک ئەچێت،،سۆزو خۆشەویستی کەسیفاتی سەرەکی ئافرەتانە لەدەست ئەیا..😟
7-کارکردنی ئافرەت لەدەرەوە بۆچونێکی لەناخیا دروست ئەکا کەخۆی لەپیاو بێ نیازو بێ منەت ئەزانێ وئەڵێ خۆم بژێوی خۆم پەیا ئەکەم و هیچ ئەرکێکم لەسەر تۆنیە،ئەمەیش زۆر جار کێشەو ناکۆکی لەبەینی هاوسەرەکانا دروست ئەکاو ئەبێتە هۆی جیابوونەوە،،چونکە ئەو هەردوو کیان {ئاغان}!!ئەو کات کێ جێگا داخا..😃
8-چوونە دەرەوەی ئافرەتان بۆ کارکردن دیارە کەل و پەلی تازەو مودێلاوی ئەوێ ،،چونکە هاو پیشەکەی بەو شێوەیەیە، ئەمەجگە لەدەرمان و میکیاج و خۆ ڕازاندنەوە کەڕۆژانە پارەی تێئەچێ کەئەتوانین بڵێین هەنێ لەوئافرەتانە مووچەکەیان بەشی خۆیشیان ناکا..بەڵێ ئەمانەو چەندان شتی تر ڕێگرن لەبەردەم کارکردنی ئافرەتان لەدەرەوە بۆیە ناگونجێت ئافرەت کارو ئەرکی دەرەوە  ئەنجام بیا.بەڵام لێرەیا ئەوەی پێویستە بیزانین لەگەڵ ئەم هەموو ڕێگری و نەگونجانەیا ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێی کار کردنی ئافرەتی داوە
لەدەرەوەی ماڵ بەچەن مەرجێ ،،😇

بٳذن اللە بۆپوستیداهاتوو..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 1118

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram