↙زنجیرە باسی پەروەردەیی ئافرەتان .. [ 7 ] ـــــــــــــــــــــــــــــــ ↙ لەباسی میراتیی ئافرەتان دا کەپێشتر ووتمان بۆ لەخانەوادەکان دا بەشی پیاو👴 زیاترەلەبەر ئەم هۆکارانەیە:☟ 1-ئەرکی خەرجی ماڵ وبەخێو کردن لەئەستۆی پیاوایە:واتە ئەگەر ئافرەتەکە شووی کردووە پێویستە..لەسەرمێردەکەی بەخێوی بکا،،ئەگەر کچیشە لەماڵ باوکێتی ئەوا لەسەر باوک و برایە خەرجیی بکێشن،،وەبەهیچ جۆرێ لەسەر ئافرەت نیە خەرجیی بۆ کەس بکێشێ..💸 ↙ 2-ئەگەر پیاو ژن ومناڵی خۆی هەبوو ،وەدایک و خوشکی خۆی هەبوو ئەگەر کەس نەبوو دایک و خوشکی بەخێو بکا پێویستی سەرشانی ئەو پیاوەیە هەردوو خێزانەکە بەخێو بکات و خەرجییان بکێشێ. ↙3-خوای گەورە پێویستی کردووە لەسەر پیاوان کە مارەیی بیەن بەئافرەتان کەئەم مارەییە شتێکی زیادەیەو لەسەرو ماڵ و کەل و پەل و هەموو خەرجییەکی ترەوەیەو ئەبێت بدرێ بەئافرەتان لەکاتی هاوسەرگیری دا..💑 ↙4-ئافرەتان هەرچەنە دەوڵەمەند بن و خاوەنی سامان بن خەرجی ماڵییان لەسەر نیە 💶،، ئەگەر حەزو ڕەزامەندی خۆیانی تیابێ یارمەتی پیاو ئەیەن وە بەکەیفی خۆیانە پیاو بۆی نیە زۆریان لێ بکا.. ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ چاوەڕوانی پوستی داهاتوو بن،، بٳذن اللە..☝