ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی (٣). خدر نه‌ژاد کوردستانی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ كتێب و دانراوه‌كانی * ئیمامی بوخاری (به ڕه‌حمه‌ت بێت) به كتێبگهلێكی گرانبه‌ها و به‌كه‌ڵكی كتێبخانه‌ی ئیسلامیی ڕازاندۆته‌وه. * بهپێزترینی ئه‌و په‌رتووكانه و له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه سهحیحهكهیهتی (الجامع الصحيح)، كه دروستترین په‌رتووكی دانراوه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم). * دانراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مانه‌ن: (الأدب المفرد) ، (رفع اليدين في الصلاة) ، (القراءة خلف الإمام) ، ( بر الوالدين) ، (التأريخ الكبير) ، (التأريخ الأوسط) ، (التأريخ الصغير) ، (خلق أفعال العباد) ، (الضعفاء) ، (الجامع الكبير) ، (المسند الكبير) ، (التفسير الكبير) ، (كتاب الأشربة) ، (كتاب الهبة) و (أسامي الصحابة)، جگه له‌مانه‌ش دانراوی دیكه‌ی زۆرن، حافیز ئیبن حه‌جه‌ر (به ڕه‌حمه‌ت بێت) له (مقدمة فتح الباري) دا زۆرێكیانی ناوهێناون. گرنگیدانی زانایان به ناساندنی و باسكردنی دهنگوباسی * ئیمامی بوخاری (به ڕه‌حمه‌ت بێت) هه‌ڵسا و یه‌گجار خه‌مخۆرانه ده‌ستی دایه كۆكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و پاككردنه‌وه‌ی له گه‌رد و خه‌وش و، هه‌روه‌ها پاكماڵی فه‌رمووده درووسته‌كان، جا كه بوخاری ئاوها بوو؛ خودای گه‌وره‌ش ستایشی چاكه‌ی له نێو خه‌ڵكیدا پێ به‌خشی، ده‌بینیت كه هه‌ر له سه‌رده‌می ئیمامی بوخاری خۆیه‌وه هه‌تاكوو ئێستاش ستایشی چاكه‌ی ده‌كه‌ن، ڕه‌حمه‌تی بۆ ده‌نێرن و ئه‌وپه‌ڕی گرنگی ده‌ده‌ن به سه‌حیحه‌كه‌ی، هیچ په‌رتووكێكی مێژوو و ژیاننامه‌ی مه‌ردان نییه كه دانه‌ره‌كه‌ی كتێبه‌كه‌ی نهڕازاندبێتهوه به ناساندنی ئیمامی بوخاری و به‌سه‌رهاتی ژیان و گێڕانه‌وه‌ی دهنگوباسی، سا ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت. * حافیز زه‌هه‌بی (به ڕه‌حمه‌ت بێت) پاش ناساندنی و باسكردنی شتێك له ژیاننامه‌ی بوخاری؛ له كتێبی (تذكرة الحفاظ) دا ده‌ڵێت: "لێهاتووییه‌كانی ئه‌م ئیمامهم له به‌شێكی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره‌دا باسكردووه، كه شتی سه‌یری تێدایه". * حافیز ئیبن حه‌جه‌ریش له سه‌روبه‌ندی ناساندنی و باسكردنی ژیانیدا؛ له كتێبی (تهذيب التهذيب) دا ده‌ڵێت: "لێهاتووییه‌كانی بوخاری گه‌لێك زۆرن، له كتێبێكی سه‌ربه‌خۆدا كۆمكردووه‌ته‌وه، پوختهیهكیشیم له كۆتایی ئه‌و كتێبه‌دا باسكردووه كه له‌مه‌ڕ فه‌رمووده ههڵپهساردهكان (معلقات) ی (الجامع الصحيح) دامناوه"، هه‌روه‌ها له كۆتایی كتێب (هدي الساري مقدمة فتح الباري) دا ژیاننامه‌ی تۆمار كردووه و پاش گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك ستایشی شێخ و هاوشانه‌كانی له‌مه‌ڕ بوخاری؛ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بێم و ده‌رگای ستایشی پێشه‌وایانی پاش بوخاری ده‌رباره‌ی بخه‌مه سه‌رپشت؛ ئه‌وه كاغه‌ز ته‌واو ده‌بێت و هه‌ناسه ده‌بڕێت، ئاخر ئه‌وه ده‌ریایه‌كه و لێواری نییه". * حافیز ئیبن كه‌سیریش له كتێبی (البداية والنهاية) دا، له باسی ناودارانی ساڵی دووسه‌د و په‌نجا و شه‌شدا؛ باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژیاننامه‌یه‌كی دوورودرێژیمان له سه‌ره‌تای شه‌رحی سه‌حیحه‌كه‌یدا باسكردووه، با لێره‌شدا كورته‌یه‌كی كه‌می بخه‌ینه ڕوو"، ئه‌وجا له سێ لاپه‌ڕه‌دا باسی ده‌كات. * هه‌روه‌ها ئیبنوسسوبكی له (طبقات الشافعية الكبرى) دا ژیاننامه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، ژماره‌یه‌ك له لێهاتووییه‌كانی باس ده‌كات و پاشان ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ش بزانه كه لێهاتووییه‌كانی ئه‌بوعه‌بدوڵڵا ـ واته بوخاری ـ هێنده زۆره كه ته‌نانه‌ت ناتوانین زۆربه‌یشی باس بكه‌ین چ جای هه‌مووی، په‌رتووكه‌كان ئاخنراون ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی كه باسمان كرد به‌سه و مه‌به‌ستی خۆی پێكاوه". * جێی خۆیه‌تی لێره‌دا خشته‌یه‌ك بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر به‌ڕێز، تا ئه‌و كتێبه چاپكراوانهی كه باسی بوخاری و دانراوه‌كانی ئه‌وی تێدایه پێی بخه‌مه ڕوو، له‌گه‌ڵ مێژووی مردنی دانهرهكهیان و ژماره‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه بۆ باسی بوخاری ته‌رخان كراون لێی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی خۆش بێت زیاتر له‌باره‌یه‌وه شاره‌زا بێت؛ بزانێت له كوێدایه، هه‌روه‌ها بشزانرێت كامه درێژه و كامه‌ش كورته، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه: دانه‌ر مێژووی مردنی ناوی كتێب ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كان الخطيب البغدادي ٤٦٣ ك تاريخ بغداد ٣١ القاضي محمد بن أبي يعلى ٥٢٦ ك طبقات الحنابلة ٩ ابن خلكان ٦٨١ ك وفيات الأعيان ٣ الحافظ الذهبي ٧٤٨ ك تذكرة الحفاظ ٢ ابن السبكي ٧٧١ ك طبقات الشافعية الكبرى ١٨ الحافظ ابن كثير ٧٧٤ ك البداية والنهاية ٣ الحافظ ابن حجر العسقلاني ٨٥٢ ك هدي الساري ١٧ الحافظ ابن حجر العسقلاني ٨٥٢ ك تهذيب التهذيب ٩ العليمي الحنبلي ٩٢٨ ك المنهج الأحمد ٤ ابن العماد الحنبلي ١٠٨٩ ك شذرات الذهب ٢ صديق حسن خان ١٣٠٧ ك التاج المكلل ٣ مردنی و ماوه‌ی ته‌مه‌نی: * بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) له گوندێك له گونده‌كانی سه‌مه‌رقه‌ند به‌ناوی (خهرتهنك) وه‌فاتی كرد، له پاش نوێژی عیشای شه‌وی شه‌ممه كه سبه‌ینێ جێژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بوو، ئیدی پاش نوێژی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی جێژن به خاك سپێردرا، ئه‌مه له ساڵی: دووسه‌د و په‌نجا و شه‌ش ٢٥٦ ی كۆچی، له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ٦٢ ساڵیدا، سیازده ڕۆژی كه‌م بێت. * حافیز ئیبن كه‌سیر له كتێبی(البداية والنهاية) دا ده‌ڵێت: "بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) زانستێكی به‌سوودی له پاش خۆی به جێهێشت بۆ تێكڕای موسوڵمانان، جا زانسته‌كه‌ی ئه‌و ئێسته‌ش هه‌ر نه‌بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به‌رده‌وامه، له‌به‌ر ئه‌و ماندووبوونه‌ی كه له ژیانیدا له پێناویدا چه‌شتی". پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (( مرۆڤ كه مرد یه‌كسه‌ر كرده‌وه‌ی ده‌پچڕێت، له سێ شت‌دا نه‌بێت: زانستێك كه سوودی لێوه‌ربگیرێت ..)) موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه. خودای میهره‌بان هاوڕێیه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ی له به‌هه‌شتدا پێببه‌خشێت، وه‌ك چۆن له دونیادا هاوڕێ و پارێزه‌ری سووننهتهكهی بوو. به‌نده‌ی هه‌ژار: خدرنه‌ژاد كوردستانی [email protected] ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌وه باسی ئیمامی بوخاری خۆی ته‌واو بوو، چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م بن كه به باسی سه‌حیحه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات، به‌م زووانه إن شا‌ء الله.