سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیسلام پەیڕەوە بۆ ژیان
گۆڕینی فۆنت


ئیسلام پەیڕەوە بۆ ژیان:

  لەم بازنەیەدا لەسەر برای بانگخواز پێویستە بۆ بانگ کراوی کراوی بچەسپێنێت کە ئیسلام پەیڕەوە بۆ ژیان... وە ئەو تێڕاوانینەی زۆرینەی موسوڵمانان هەڵبوەشێنَتەوە کە پێیان وایە ئیسلام تەنها دینێکی پەرستش کارییە و هیچ پەیوەندییەکی ژیان و بارە کۆمەلاَیەتی و ئابووری و سیاسیەکانەوە نیە.....

بانگخواز ئەتوانێت بەم شێوەیە ئەم تەنگەژەیە چارەسەر بکات:

֎ پێگەیاندنی ئەم چەشنە لە وێنا کردن:

جیهانی ئیسلامی, بە هۆکاری کاریگەر بوونی بە ژیاری ڕۆژئاوا و لاسارییە پیسەکانی, وای داناوە کە دەرچوونی ئەوروپا و دونیای ڕۆژئاوایی لە کڵێسا جۆرێکە لە یەکیەتی دەست ڕۆیشتنی سیاسی, وە جودا کردنەوەی ( دەسەلاَتی ئیکلیری )  لە دەسەلاَتی سیاسی, وای داناوە کە ئەم ڕێسایە گشتیە و ئەبێت لە ڕێگەیەوە دین ( هەموو دینێک ) لە دەوڵەت جودا بکرێتەوە, ئەوەی بۆ قەیسەرە بۆ قەیسەر بێت و ئەوەش بۆ خوایە بۆ خوا بێت.......
لە ڕاستیدا جەماوەر لەسەر حەق بوون کاتێک لە دەرچوون لە کڵێسا لە ئەوروپادا, وە داواکردنیان بۆ دوور خستنەوەی پیاوانی ئایینی لە شانۆی سیاسی دوای ئەوەی هەردوو چەشتنی هەردوو شتەکە, چونکە ستەم و کوشتن و خنکاندن و سووتاندن و داماڵین لەو ئامرازانە بوون کە کڵێسا گرتنیە بەر بۆ پاڵپشتی دەسەلاَتەکەی... جەماوەر لەسەر حەق بوون, چونکە کڵێسا بە دەرچوونی لە بازنە پەروەردەیی و باوەڕە ڕووحی و ڕەوشتیەکان ئەوەی کە عیسا علیە السلام پێوەی هاتبوو, وە چوونە ناو ململانێی سیاسی و قۆستنەوەی دەسەلاَتی ڕووحی لە کایەی ژیانی گشتی, سنووری لێوەشاوەیی خۆیی جێهێشتبوو, وە چووبوە ناو شتێکەوە کە پەیوەندی بەوەوە نەبوو, بۆیە لە حەقی جەماوەر بوو کە هەڵبچێت بۆ چاک کردنەوەی دۆخەکە, وە بۆ گەڕاندنەوەی شتەکان بۆ باری ئاسایی خۆی.

֎ نەزانین لە بارەی ئیسلام:

بە هۆکاری نەزانینی موسوڵمانان دەربارەی تایبەت مەندییەکانی دینەکەیان و ڕەهەندەکانی شەریعەتەکەیان, وە بە گاستنەوەی پێشەوایەتی هزری و سیاسی لەوانەوە بۆ جگە لەوان,  وە بە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئیسلامی لە سەردەمی عوسمانیەکان, ئەوەی کە سەرباری دەرد و خراپیەکانی بەلاَم هەر ڕووکارێک بوو لە حوکمڕان ئیسلامی و بوونی تێکڕایی بۆ ئیسلام, بەم هۆکارانە و جگە لەمانەش وای لێهات وێنا کردنی موسوڵمانان بۆ ئیسلام خراپ و شێواو بوو, وە لەگەڵ کرۆک و ڕاستیەکەیدا یەکی نەدەگرتەوە.

֎ ئیسلام لە ناواخنەوە بۆ مێژوو:

ئیسلام پەیڕەوی ژیانە...ئەبێت وەها لێی تێبگەین, ئاوهاش جێبەجێ بکرێت, وە شۆڕشێکی گشتگیرە, شۆڕشێکە کورت نابێتەوە بۆ لایەنێک لە لایەنەکانی ژیان, بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ هەموو لایەنەکان, شۆرشِێکە ( دەستەواژە و دروشم ) گوزارشت نین لێی بەڵکو گۆڕینێکی (چۆنیەتی)ە بۆ کۆمەڵگە و گۆڕینێکی ڕیشەییە بۆ کرۆکە سەرەکیەکانی لە هەموو کایەیەک....
وە مێژووی ئیسلامیش هەروەها, هەرگیز گەواهی جودا کردنەوەی شتێک بە ناوی دین و شتێک بە ناوی دەوڵەت نادات, تەنانەت جوداکاری لە نێوان چینێکدا ناکات کە پێیان ئەوترێ پیاوانی ئایینی لەگەڵ چینێک کە پێیان ئەوترێ پیاوانی دەوڵەت..
وە ئەم وێنایەش ڕوون بووە, وە پاڵی بە هەموو گومانێکیشەوە ناوە لە ڕێگەی ژیانی موسوڵمانانەوە لە زۆربەی سەردەمەکان, ئەوان پیاوی جەنگ و میحرابیش بوون, ئەوان پێشەوایەتی خەڵکیان ئەکرد لە میحرابی مزگەوتەکان و پێشەوایەتیشیان ئەکردن لە مەیدانەکانی جەنگ و شەڕ.
سوشتی ئیسلام و  مێژووەکەی تەواو جیاوان لە سروشتی مەسیحیەت و مێژووەکەی...بەلاَم هەڵەی زۆرێک ئەوانەی کە حوکمیان بەسەر ئیسلامدا داوە بە تاڵی غەیری ئیسلام, ئەگەڕێتەوە بۆ نەزانی ئەمانە سەبارەت بە ئیسلام وەک پەیامێک, وە بۆ ئەو پیلانانەش کە بۆ ئیسلام دانراوە و پشتی بەستووە بە بلاَو کردنەوەی ئەم جۆرە لە بیروڕا و وێنا ناشرینانە لەسەر دین... پاشان پەخش کردنی بۆ ناو پەیڕەوی خوێندن و ئامرازەکانی گەیاندن ( میدیا ) و لە ڕێگەی نێردرا و ڕێکخراوە بێگانەکان, وەک نەخشەیەکی خوێندنەوە بۆ کراو کە ئامانجی لادانی ئیسلامە لە پێشەوایەتی کردنی ئوممەت, کە ئیسلام نهێنی هێز و بڕبڕەی پشتێتی لە بووندا.

֎ ئیسلام پەیڕەو بۆ ژیان:

ئیسلام پەیڕەوی ژیانە.....بیر و باوەڕێکە کە وێنای ڕاست پیشان ئەدات بۆ گەردوون و مرۆڤ و ژیان, بیر و باوەڕێکە کە مرۆڤ بە خۆی ئەناسێنێت, وە نهێنی ئەفراندن و هۆکاری بوونی, بەمەش گرێیەک لە هەرە گرێ ترسناکەکانی ژیانی مرۆڤایەتی ئەکاتەوە.
وە لەسەر بنەمای ئەم بیر و باوەڕەش شەریعەت و ڕژێمێک دێتە ئاراوە, شەریعەتێک کە ژیانی مرۆڤەکانی ڕێک ئەخات بە هەموو ئاڕاستەکانیەوە.
ئیسلام پەیڕەوێکی ئاڕاستە تەواوە, وە دیدی گشتگیرە, لە نێویدا پەیوەندی تاک بە خۆی و خێزان و کۆمەڵگەکەشی ڕێک ئەخرێت, وە تێیدا ڕوون کردنەوەی ئەو ڕێسا و بنەمایانەی تێدایە کە لەسەریان ئەو یاسا و ڕژێمە دێتە کایەوە کە ڕێ ڕۆیشتنی کۆمەڵگە ئەبەن بە ڕێوە.
ئیسلام نەرمی ئاڕاستە کردن و ووردی ڕێساکان یەکئەخات, وە شکۆی بیر و باوەڕ و جوانی پەرستش, وە لە پێشەوایەتی نوێژ خوێنانەوە بۆ پێشەوای جەنگ.
بەمەش ئیسلام دەبێتە پەیڕەوێک بۆ ژیان بە تەواوی واتای ووشە.


کتێب: ( کیف ندعو الی الاسلام ).
نووسینی: شێخ ( فتحی یکن )
وەرگێڕانی: ( باوان بھاءالدین) .


 1001

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram