سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   بانگخوازانێک لە پەراوێزی بانگخوازیدا
گۆڕینی فۆنت


( بانگخوازانێک لە پەراوێزی بانگخوازیدا )

 زۆرێک لە بانگخوازانی ئیسلام لەم سەردەمەدا بە تەواوەتی تێنەگەیشتوون لە سروشتی ئەو ئامانجانەی کاری بۆ ئەکەن، هەروەها لە ڕەهەندی ئەو ڕێیەش کە لە سەری ئەڕۆن، وە لە ڕاستی ئەو ڕاسپاردانەی کاری ئیسلامی ئەیخوازێت لە ژیان و کات و هزریان، لە دەروونیان و لە سامانیان.

ئەمەش وایان ئەکات لێیان کە لە زۆرێک لە کاتەکاندا نموونەی باش نەبن بۆ ئەوەی کە خەڵکی بۆ بانگهێشت ئەکەن، وە نموونەی باش نەبن بۆ ئەو شتانەی فەرمان بە خەڵکی ئەکەن بۆی، لە پاشیدا ئەشیانکاتە سەنگێکی گران لە ژیانی بزاوتی ئیسلامیدا، وە کێشێکی قورس کە ئاستەنگ بۆ ڕۆیشتنی دروست ئەکات و ئەکەوێتە نێوانی ئەو و خاڵی دەست پێکیەوە.

تیمێک لەمانە وا گومان ئەبەن کە داخوازییەکانی کاری ئیسلامی لەسەر شانیان لائەچێت ئەگەر ئەوان کتێبێکیان دەرکرد، یان ڕاپۆرتێکیان نووسی، یان گوتارێکیان دا، هەندێکی دیکەشیان بڕوایان وایە کە تەنها لەبەر ئەندام بوونیان لەناو بزاوتی ئیسلامی و ئامادە بوون لە کۆبوونەوەکانیان، وە خولانەوە لە خولگەی ئەوان مەبەستی مەبەستەکانە و لوتکەی خۆزگەکانە.

ئەمانە و ئەوانە بێ گومان لە پەراوێزی کاری ئیسلامیدا ئەژین، لە ڕاستیدا نەچوونەتە ناو مەیدانە ڕەسەنەکەی و لە ژینگە ڕاستیەکەیدا نەژیاون.
تێگەیشتنی ڕاست لە داخوازییەکانی کاری ئیسلامی ئەبێت ڕۆ بچێت لە ئەندێشەی ئەوانەی کاری بۆ دەکەن کە ئەوان بانگهێشت کراون بۆ شتێک پێی ئەوترێت ( قوربانی )..... ئەو قوربانییەی کە لە واتادا سنووری جۆر و وەسفی تێپەڕاندوە، ئەوەی کە واتا پێش خستنی بەرژەوەندی ئیسلام بەسەر هەموو بەرژەوەندییەکدا، ئەوەی کە واتا خولانەوە لە بازنەی ئیسلام ئیتر بارودۆخ هەرچۆنێک بێت و قوربانییەکان چەند زیاد بن.

بۆ شتێک پالاَوتویانی کە ئەگەر درکی پێبکەیت پەلە ئەکەیت لێی، کە ( کاری ئیسلامی ) کار ئەکات بۆ داڕماندنی ( کۆمەڵگەی نەزانی ) لە هەموو پایەیەک لە پایەکانی و بونیاد نانی ( کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ) بە هەموو بارێک لە بارەکانی...واتا ڕیشەکێش کردنی تێکرای نەزانی... ئیدی نەزانی هزر بێت یان نەزانی ڕێکخستن یاخود نەزانی ڕەوشت...واتا ڕووبەڕوو بوونەوەی بانگخوازانی ئەم نەزانیە و بەرگری کارانی...     لە کۆتاییدا واتا بەرجەستە کردنی دادی الله لە زەویدا و ڕماندنی دادی هەموو زیادەڕەوێک...
ڕێگەیەکی وەکو ئەم رێگەیە قورس و سەخت...ئامانجی وەکو ئەم ئامانجانە گەورە و گران...وە داخوازی گەلێکی وەک ئەم داخوازییانە بڵند و سەنگین...ئیمان لاوازەکان لە ژێریدا ئەکەون، وە ناتوانێ بەرگری لێبکات ئەوەی ژیانی ڕانەوەستاندبێ بۆ تێکۆشان لە پێناوی خوا، وە ئەگەر خوا و پێغەمبەری خوا ﷺ خۆشەویست تر نەبن لای لە جگە لەوان، وە ئەوەی کە خودی پاڵفتە کردووە لە هۆگر بوون بە خۆشیەکانی دونیا و ئارەزووەکانی و ڕووکردنە جوانیەکانی و چیژەکانی ( وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى  
فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى ).

شکۆی کار کردن بۆ ئیسلام، شیاوی نیە ئەو کەسەی بە زوبان بانگەشەی کرد، وە ئەوەی زاری هەڵێنا بۆ ڕوون کردنەوەی، بەڵکو شایستەی ئەوانەیە بۆ ئیسلام ئەژین و لە پێناویدا ئەمرن بازرگانی و کڕین لایان نادا لە یادی خوا و تێکۆشان لە پێناویدا.
( يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ ۚ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ).
ئەی بانگ خوازان ڕێگەی بەهەشت سەخت و ماندووکارە، کالاَی خواش گرانە ئەوەی نرخەکەی نەدات بە دەستی ناهێنێت، وە پێغەمبەری خواش ﷺ ڕاستی فەرمووە کاتێک فەرموویەتی: ( من خاف أدلج ومن أدلج بلغ المنزل، ألا إن سلعة الله غالية ألا إن سلعة الله الجنة )پێشەوا تيرمذي گێڕاویەتیەوە.....
 
واتا: هەرکەس ترسی هەبوو خێڕا بە ڕێدا ئەڕوات، هەرکەسیش خێرت بە ڕێدا ڕۆیشت بە ماڵ ئەگات، کالاَی خوا گرانە، کالاَی خوا بەهەشتە.
لێکدانەوەی فەرموودەکە: واتا گەر کەسێک بە ڕێدا ئەڕۆیشت و ترسی ئەوەی هەبوو ڕێگر بێنە سەر ڕێی شێوازی ڕۆیشتنی خێرا ئەکات، لە ترسی ئەوەی پێی نەگەن و سەلامەت بێت، ( الدلجة ) واتا ڕۆیشتن لە کاتی سەرەتای شەودا چونکە لەو کاتەدا جەستە چوست و چالاکە،     واتا: بڕوادار ئەبیت بەشی خۆی لە ڕێگەکە بە هێز و چالاکیەوە ببڕێت بەوەی کە سوور بێت لەسەر پەرستشی خوا و ووریای کەوتنە ناو تاوان بێت، هەرکەشیش لە ئاگر و توڕەیی خوا ترسا ڕێک ئەبێتەوە لەسەر پەرسن و لانادات تاوەکو بە خوای خۆی ئەگاتەوە.
شەددادی کوڕی هاد فەرموویەتی: پیاوێکی دەشتەکی هاتە لای پێغەمبەری خوا ﷺ بڕوای پێ هێناو شوێنی کەوت، ووتی: لەگەڵ تۆدا کۆچ ئەکەم، پێغەمبەریش هەندێک لە یارانی ڕاسپارد ئاگاداری بن، لە کاتی غەزوەی خەیبەر پێغەمبەری خوا هەندێک دەست کەوتی کەوتە لا، دابەشی کرد و بەشی پیاوە دەشتەکیەکەشی دا، ئەویش ووتی: من بۆ ئەمە شوێنت نەکەوتم.....بەڵکو شوێنت کەوتم بۆ ئەوەی ئێرەم بپێکرێت – بە دەست هێمای کرد بۆ گەردنی- بمرم و بچمە بەهەشتەوە. ئەویش فەرمووی: گەر لەگەڵ خوا ڕاست بیت ئەویش ڕاست ئەبێت لەگەڵت. پاشان هەستان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمن..... بە کوژراوی هێنایان بۆلای پێغەمبەری خوا، فەرمووی: ئەمە ئەوە؟ ووتیان: بەڵێ فەرمووی: لەگەڵ خوا ڕاستی کرد و خواش ڕاستی کرد لەگەڵی.
ئەمە ڕێگای بەهەشتە ئەی بانگخوازان.. کاری یەک لە دوای یەک، تێکۆشانی بەردەوام، هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی پلەی شەهید بوون.( وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللهَ لَمَعَ المُحْسِنِينَ ).

کتێب: ( كيف ندعو الى الاسلام ).
نووسینى: شێخ ( فتحي يكن )
وەرگێڕانی: ( باوان بهاءالد ين) . 


 853

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram