ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی (٢) خدر نه‌ژاد کوردستانی زیره‌كی و به‌هێزیی له‌به‌ركردنی * بوخاری (به ڕه‌حمه‌ت بێت) بیری زۆر به‌هێز و له‌به‌ركردنیشی گه‌لێك خێرا بوو، ئه‌وانه‌ی كه ئاگایان لێی هه‌بووه شتی وای لێوه ده‌گێڕنه‌وه؛ كه سه‌ره‌ڕای خه‌ڵكی ئاسایی ته‌نانه‌ت زیره‌كه‌كان و هۆگرانی له‌به‌ركردن و كارزانانیش سه‌ریان لێ سووڕده‌مێنی. * ئه‌بوبه‌كری كیلزه‌وانی ده‌ڵێت: " هی وه‌ك موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلم نه‌دیوه، كتێبی زانستی وای ده‌برد؛ ته‌نها یه‌جار سه‌یری ده‌كرد، كه‌چی تێكڕای فه‌رمووده‌كانی له‌به‌ر ده‌كرد، ئه‌مه ته‌نها به یه‌ك جار ". * موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بو حاتیم كه نووسه‌ری بوخاری بووه ده‌ڵێت: "به ئه‌بوعه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلم گوت: هه‌رچییه‌كت له دانراوه‌كه‌دا داناوه؛ هه‌موویت له‌به‌ره؟ له وه‌ڵامدا گوتی: "هه‌رهه‌موویم له‌به‌ره". * موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌مده‌وییه ده‌ڵێت: له بوخاریم بیست ده‌یگوت: "سه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ی سه‌حیح و دووسه‌د هه‌زاری ناسه‌حیحم له‌به‌ره". * موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌زهه‌ری سه‌جستانی ده‌ڵێت: له كۆڕی سوله‌یمانی كوڕی حه‌ربدا بووم؛ بوخاریش له‌گه‌ڵماندا بوو، ئه‌و ته‌نها گوێی ده‌گرت و نه‌یده‌نووسی، یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه به ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی گوت: ئه‌وه بوخاری بۆ نانووسێت؟ پێی گوت: ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوخارا و له‌به‌ر ده‌ینووسێته‌وه". * یه‌كێك له سه‌یرترینی ئه‌و شتانه‌ی كه له باره‌یه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه؛ ئه‌وه‌یه كه حافیز ئه‌بو ئه‌حمه‌دی ئیبن عه‌دی ده‌یگێڕێته‌وه، هه‌روه‌ك له (تأريخ بغداد) و (وفيات الأعيان) دا هاتووه، ده‌ڵێت: له ژماره‌یه‌ك شێخم بیست، ده‌یانگوت: كه موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلی بوخاری ده‌چێ بۆ به‌غداد و فه‌رمووده‌زانه‌كانی به‌غداد به‌م چوونه‌ی ده‌زانن؛ لێی كۆده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێت ڕاده‌ی له‌به‌ركردنه‌كه‌ی تاقی بكه‌نه‌وه، جا بۆ ئه‌م كاره پێشوه‌خت هه‌ڵده‌ستن ده‌ق و سه‌نه‌دی سه‌د فه‌رمووده هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه، ده‌قی هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌خه‌نه پاڵ سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه و سه‌نه‌دی هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كیش ده‌خه‌نه‌سه‌ر ده‌قێكی دیكه، ئه‌وجا ده كه‌س ده‌هێنن و هه‌ركه‌سه و ده دانه له‌و فه‌رمووده هه‌ڵگێڕاوانه‌یان ده‌ده‌نێ و، كاتێكیش بۆ كۆڕێك له‌گه‌ڵ ئیمامی بوخاری ڕێك ده‌خه‌ن و، به ده كه‌سه‌كه ده‌ڵێن: كاتێك كه هاتنه كۆڕه‌كه‌وه؛ هه‌ر كه‌سه و ده فه‌رمووده هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌ی خۆی به بوخاری بڵێت، ئیدی كۆڕ داده‌نرێت و كۆمه‌ڵێك له فه‌رمووده‌زانانی غه‌ریب له خه‌ڵكی خوراسان و شوێنانی دیكه‌ش و هی به‌غدادیش ئاماده‌ی كۆڕه‌كه ده‌بن، هه‌ر كه كۆڕه‌كه داده‌مه‌زرێت و ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌بێت؛ یه‌كێك له ده كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌سێت و پرسیاری یه‌كێك له ده فه‌رمووده‌كه‌ی خۆی ئاراسته‌ی بوخاری ده‌كات، بوخاری له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "ئه‌م فه‌رمووده‌یه ناناسم"، یه‌كێكی دیكه‌شی ئاراسته ده‌كات؛ دیسان ده‌ڵێت: "نایناسم"، به‌رده‌وام هه‌ر ده فه‌رمووده‌كه‌ی كه له هه‌مبانه‌یدایه؛ ئاراسته‌ی ده‌كات و بوخارییش هه‌ر ده‌ڵێت: "نایناسم"، تێگه‌یشتووه‌كانی كۆڕه‌كه هه‌ندێكیان سه‌یری هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه ده‌زانێت، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی دیكه بوخاری به نه‌توان و كه‌مته‌رخه‌م و كاڵفام هه‌ژمار ده‌كه‌ن، پاشان یه‌كێكی دیكه له ده كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌سێت و فه‌رمووده‌كانی ئاراسته‌ی بوخاری ده‌كات و بوخاریش هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامی یه‌كه‌می ده‌داته‌وه، هه‌ر به‌م چه‌شنه تا هه‌ر ده كه‌سه‌كه له ئاراسته كردنی فه‌رمووده‌كانیان ده‌بنه‌وه، ئه‌وجا ئیمامی بوخاری كه ده‌زانێت هیچ له هه‌مبانه‌یاندا نه‌ماوه و لێبوونه‌ته‌وه؛ ڕووده‌كاته یه‌كه‌میان و ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مت كه ئاوه‌هات گوت؛ ئه‌وه ڕاسته‌كه‌ی ئاوه‌ها و ئاوه‌هایه، فه‌رمووده‌ی دووه‌میشت؛ ئاوه‌ها نییه و ئاوه‌هایه، سێیه‌م و چواره‌م و تا هه‌ر ده فه‌رمووده‌كه‌ی به ڕیز بۆ ڕاست ده‌كاته‌وه، به‌م شێوه‌یه هه‌موو فه‌رمووده‌كانی هه‌ر ده كه‌سه‌كه ڕاست ده‌كاته‌وه، هه‌ر ده‌قێك و ده‌یگێڕێته‌وه پاڵ سه‌نه‌دی خۆی و هه‌ر سه‌نه‌ده و بۆ لای ده‌قه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و كاته ئیتر خه‌ڵكی دانده‌نێن به به‌هێزیی له‌به‌ركردنی و مل ده‌ده‌ن بۆ گه‌وره‌یی ئیمامی بوخاری، حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له كاتی باسكردنی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا ده‌ڵێت: "كه خه‌ڵكی ملده‌ده‌ن بۆ بوخاری؛ لێره‌دا سه‌یره‌كه له‌وه‌دا نییه كه بوخاری هه‌ڵه‌كان ڕاست ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و حافیز بووه، به‌ڵكوو سه‌یره‌كه له یه‌گجار به‌هێزیی بیری بوخاریدایه، كه چۆن هه‌ڵه‌كانی ئه‌وانیشی هه‌ر له یه‌كه‌مه‌وه تا دوایین؛ هه‌مووی به‌ڕیز له‌به‌ركردووه". ستایش وپێداهه‌ڵگوتنی زانایان * بوخاری (به ڕه‌حمه‌ت بێت) زۆر جێگای ڕێز بووه له لای شێخه‌كانی و هاوتاكانی خۆیشی و غه‌یری ئه‌وانیش، له خه‌ڵكی هاوچه‌رخی و ئه‌وانه‌شی كه له سه‌رده‌مانێكی پاش ئه‌و هاتوون، گه‌لێك ستایشیان كردووه و له پێگه‌ی به‌رز و شایسته‌ی خۆیدا دایانناوه. * هه‌ردوو حافیزی گه‌وره زه‌هه‌بی و ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی یه‌كی كتێبێكی تایبه‌تیان درباره‌ی لێهاتوویی بوخاری داناوه، به‌و پێیه‌ی كه زه‌هه‌بی له (تذكرة الحفاظ) و ئیبن حه‌جه‌ر له (تهذيب التهذيب) دا باسیانكردووه. * ئیمامی ئه‌بوعیسای تیرمیزی ده‌گێڕێته‌وه: "موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلی بوخاری لای عه‌بدوڵڵای كوڕی مونیر بوو، كاتێك هه‌ڵسا و ڕۆیشت؛ عه‌بدوڵڵا پێی گوت: ئه‌ی ئه‌بوعه‌بدوڵڵا خودا بتكات به شۆڕه‌پیاوی ئه‌م ئۆمه‌ته، تیرمیزی ده‌ڵێت: خودا ئه‌و دوعایه‌ی بۆ گیراكرد". * ئیمامی بوخاری خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌ركاتێك بچوومایه بۆ لای سوله‌یمانی كوڕی حه‌رب؛ پێی ده‌گوتم: ئاده‌ی هه‌ڵه‌ی "شوعبه" مان بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه". * موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بوحاتیمی نووسه‌ری بوخاری ده‌ڵێت: گوێم لێ‌بوو یه‌حیای كوڕی جه‌عفه‌ری به‌یكه‌ندی ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر بمتوانیبا له ته‌مه‌نی خۆمم بخستایه سه‌ر ته‌مه‌نی بوخاری؛ ئه‌و كاره‌م ده‌كرد، چونكه مه‌رگی من؛ مه‌رگی ته‌نها كه‌سێكه، به‌ڵام مه‌رگی بوخاری؛ ده‌بێته مایه‌ی نه‌مانی زانست". * ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ده‌فه‌رموێت: "خۆراسان هی وه‌ك بوخاریی لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه". * ئیمامی بوخاری فه‌رموویه‌تی: "له ئاست هیچ كه‌سێكدا خۆمم به‌بچووك نه‌هاتۆته پێش چاو لای عه‌لیی ئینبولمه‌دینی نه‌بێت"، كه ئیمامی عه‌لیی ئیبنولمه‌دینی ئه‌م قسه‌یه‌ی بوخاریی پێده‌گات؛ به كابرای كه قسه‌كه‌ی پێڕاده‌گه‌یه‌نێت ده‌فه‌رموێت: " ئه‌و قسه‌یه وازلێبێنه، بوخاری هی وه‌ك خۆی به چاو نه‌دیوه". * ڕه‌جائی كوڕی ڕه‌جاء فه‌رموویه‌تی: "بوخاری ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی خودا و به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕێده‌كات". * ئیمامی ئه‌بوعه‌بدوڵڵای حاكم له كتێبی (تاريخ نيسابور) دا ده‌فه‌رموێت: "بوخاری پێشه‌وای ئه‌هلی حه‌دیسه، به بێ هیچ ناكۆكییه‌ك له نێوان ئه‌هلی نه‌قڵدا". * پێشه‌وای پێشه‌وایان ئیبن خوزه‌یمه ده‌فه‌رموێت: "له ژێر ئاسمانێدا كه‌سم نه‌دیوه كه له موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلی بوخاری زاناتر بێت به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، یان له ئه‌و حافیزتر بێت". * حافیز زه‌هه‌بی له (تذكرة الحفاظ) ده‌فه‌رموێت: "بوخاری له زیره‌كی و زانست و خواپه‌رستیدا؛ سه‌رۆكێك بوو". هه‌ر ئیمامی زه‌هه‌بی له كتێبی (العبر) دا ده‌فه‌رموێت: "بوخاری یه‌كێك بوو له چراكانی زانست و به‌رده‌وام له زیره‌كیدا ده‌دره‌وشایه‌وه، كه‌سی وه‌ك خۆیشی له‌پاش خۆ به‌جێنه‌هێشتووه". * حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له كتێبی(تقريب التهذيب) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌بوعه‌بدوڵڵای بوخاری؛ چیای حیفز و پێشه‌وای دونیا و جێباوه‌ڕی فه‌رمووده‌یه". * حافیز ئیبن كه‌سیر له كتێبی (البداية والنهاية) دا ده‌ڵێت: "بوخاری پێشه‌وای ئه‌هلی حه‌دیسی سه‌رده‌می خۆی و، به‌پێشه‌نگكراوی ڕۆژگاری خۆی و، پێشخراو له گشت هاوشان و هاوتاكانی"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بوخاری (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) ئه‌وپه‌ڕی به‌شه‌رم و دلێر و ده‌ستبڵاو و پارێزكار و دونیانه‌ویست و دواڕۆژویست بوو". * ئیبنوسسوبكی له (طبقات الشافعية) دا ده‌ڵێت: "بوخاری پێشه‌وای موسوڵمانان و پێشه‌نگی یه‌كخواپه‌رستان و شێخی ئیماندارانه، پشتپێبه‌ستراوه له فه‌رمووده‌كانی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران (عليه وعليهم الصلاة والسلام) دا و پارێزه‌ری شیرازه‌ی دینه". * موحه‌ممه‌دی كوڕی یه‌عقووبی ئه‌خره‌م ده‌ڵێت: گوێم لێ‌بوو هاوه‌ڵانمان ده‌یانگوت:"كاتێك بوخاری چووه بۆ نیساپوور؛ چوار هه‌زار ئه‌سپسوار پێشوازییان لێكردووه، ئه‌مه جگه له ئه‌وانه‌ی كه سواری هێستر و گوێدرێژ بوون و، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی پیاده‌ڕه‌و". * ئه‌مه‌ی كه خستمانه ڕوو ته‌نها مشتێكه له خه‌رمانێك، له‌وه‌ی كه له باره‌ی ئیمامی بوخاریه‌وه گوتراوه، خودای گه‌وره به ڕه‌حمه‌تی فراوانی ڕه‌حمی پێ بكات. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ چاوه‌ڕوانی به‌شی سێیه‌م بن به‌م زووانه (إن شا‌ء الله).