سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گۆڕینی فۆنت

 
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافی و سیاسیەکەیە بۆتە گرینگترین شوێنی جیهان و لەدێر زەمانەوە تا ئەمڕۆ مۆڵگەیەکی گەورەی دانیشتوانی پێک هێناوە وە هەم لەڕووی بازرگانی و ئابوریەوەش خاڵێکی زۆر گرنگ بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی دانیشتوانەکەی وە بەدرێژای مێژوو ئەم ناوچەیە بۆ یەک ڕۆژیش ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە ، چەندین سەرچاوە هەیە ئاماژە بەوە دەکەن کەهەموو پێغەمبەرەکان بۆ ئەم ناوچەیە هاتوونە واتە هەموو پێغەمبەرەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە ئەمەش بەهۆی یەکێک لەم دوو هۆکارە بووە:

کیشوەرەکانی تر نەدۆزرابوونەوە و ژیان تەنیا لەڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ کراوە.

یاخود حیکمەتێکی خوای پەروەردگارە و ئێمە نایزانین. وە بەدرێژای مێژوو ئەم پێغەمبەرانە هەوڵی ئاشتی و سەقامیگریان داوە بەڵام نەبووەتە هۆی ئەوەی هەوێنی ئاشتیەکی تاسەر بەرهەم بێت ئەمڕۆش وەک دەبینین چاوی هەموو جیهان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ،
هەموو کوشتن و کوشتارەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە هەموو تاقیکردنەوەی چەکەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، بژێوی ژیانی هەموو جیهان لەسەر نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، پیرۆزترین شوێنەکانی دونیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، جەنگەکانی کۆتایی جیهان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، سەرکەوتنی یەکجارەکی ئاینی ئیسلام لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، شکستی کۆتایی جولەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، لەئێستادا نیزامی عالەمی ماسۆنی دەستی لەپشت هەموو ئەو ڕووداوانە هەیە کەلەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن و هەموویان پڕۆژەی خۆیەتی کەلەزنجیرەک ڕووداوی گەورە پێکدێت تاکو زنجیرەکە لەناکاو دەپچرێت و کۆتایی بەدەسەڵاتیان دێت ، وە هەموو سەرۆکی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێردەستی نیزامی عالەمی ماسۆنی پەروەردە کراون و دەکرێن بەسەرۆکی وڵاتان بەئەنقەست ئابڵوقەی دارایی دەخەنە سەر وڵاتەکان یاخود جەنگی ناوخۆیی دەخەنە ناو وڵاتەکان تاکو سەرنجام خۆیان خۆیان لەناو ببەن ، بەهاری عەرەبیان دروست کرد کەگەورەترین فیتنەیە بوو سەرەنجام بووە هۆی وێران بوونی میسڕ و تونس و لیبیا و یەمەن و عێراق و سوریا.

 1661

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram