سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەو پیاوە کێيه کە گومان دەکرا دەججال بێت؟ (بەشی یەکەم)
گۆڕینی فۆنت


ئەو_پیاوە کێيه کە گومان دەکرا دەججال بێت؟

بەشی یەکەم

کەسێک هەبوو لەمەدینە ناوی ابن صیاد بووە ، کابرایەکی جولەکە بووە ، زۆرێک لەموسڵمانان گومانیان کردووە کە دەجال بێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆژێکیان لەمەدینە ئەچێ بۆ لای‌ ، ئەفەرمووێ تازە گەیشتبۆیە تەمەنی هەرزەکاری ، تەبعەن چەند جارێ دەچێ بۆ لای چونکە پێغەمبەر ﷺ بۆ خۆی گومان دەکا کە ئەوە دەججال بێت ، کە یەکەم جار پێغەمبەر ﷺ دەچێ بۆی لای ئەبینێ یاری دەکا لەگەڵ کۆمێڵک گەنجدا ، پێغەمبەر ﷺ ئەفەرمووێ ئەی ابن صیاد شایەتی دێنی بەوەی کەمن پێغەمبەری خوام ؟ ابن صیادیش وەڵام دەداتەوە دەڵێ شایەتی دەدەم بەوەی کەتۆ پێغەمبەری نەخوێندەوارەکانی پێغەمبەری من نیت ، پێغەمبەر ﷺ دووبارەی دەکاتەوە و دەفەرمووێ : شایەتی دەدەی کەمن پێغەمبەری خوام ؟ ابن صیادیش دەڵێ ئەی تۆ شایەتی دەدەی کەمن پێغەمبەری خوام ، ابن صیاد وا بەپێغەمبەر دەڵێ ، ئیتر خۆی ئەمە کافرە ، لەهەمان کاتدا پێغەمبەر ﷺ حاکمی مەدینەشە ، دەسەڵاتداری مەدینەشە ، نەی ووت لەملی بدەن ، نەی ووت بیکوژن ، نەی ووت بیسووتێنن ، نەی ووت هیچی لێبکەن‌ ، هیچی لێنەکرد هەقی نەبوو بەسەریەوە ، ئیمامی عومەر ووتی با لەگەردنی بدەم ، پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو هەقت نەبێ بەسەریەوە ، چونکە ئەگەر بیکوژی هیچ سودێکی بۆتۆ تێدانیە چونکە ئەمە زیمیە و لەئەستۆی ئێمە دایە بیپارێزین ، وە ئەگەر دەججالیش بێت بەتۆ ناکوژرێ ئیلا دەبێ عیسای کوڕی مەریەم بێت بیکوژێ ، #تێبینی:زیمی واتە کەمە نەتەوە یاخود وەک پەنابەر وایە کەسێکە لەزێدی ڕاستەقینەی خۆی دا نەژی و لەوڵاتێکی تر بێت ، بەم شێوەیە تاوەکو پێغەمبەریش ﷺ وەفات دەکا ئەو کابرایە هەر موسڵمان نابێت هەر کافر دەبێت موسڵمان نابێت ، نزیکەی پێنج ساڵ دوای وەفاتی پێغەمبەریش هەر کافر دەبێ ، تا لەسەردەمی ئیمامی عومەر دا موسڵمان دەبێ ابن صیاد.

 500

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram