سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەو پیاوە کێيه کە گومان دەکرا دەججال بێت؟ (بەشی دووەم)
گۆڕینی فۆنت


ئەو_پیاوە_کێيه_کە_گومان_دەکرا_دەججال_بێت؟


بەشی دووەم

لەسەردەمی ئیمامی عومەر دا ابن صیاد موسڵمان دەبێ ، بەڵام بەشێک لەصەحابەکان هەر لێی دەترسن و گومان دەکەن کەدەججال بێت ، ابی سعیدی خضری دەیگێڕێتەوە دەڵێ لەمەدینەوە هات لەگەڵمان بۆ مەککە بۆ حەج کردن ، دەڵێ لەو سەر کەگەڕاینەوە ‌من خۆمم لێ لائەدا و نەمدەویست نزیکی بکەوم چونکە دەترسام دەججال بێت ، هەر چەندە موسڵمانیش بوو ، ابی سعید دەفەرمووێ هات جل و یاتاخ و شتەکانی لەتەنیشت من دا دانا ، دەڵێ منیش ووتم بیبە ژێر ئەو دارە گەرمایە ، دەڵێ ڕێک بەقسەی کردم هەستا بردیە ژێر دارەکە ،‌ دەڵێ دواتر چوو بۆ لای شوانەکاریەک کەلەبەر مەڕ بوو هەندێک شیری هێنا ئیتر کڕی لێیان ، یان دای پێی نازانم ، ووتی ابی سعید بخۆوە لەو شیرە ، دەڵێ من ووتم جەوەکە گەرمە شیریش گەرمە پێم ناخورێ ، دەڵێ حەزیشم لێی بوو بەس دەترسام دەججال بێت ، دەمویست دووربم لێی ، دەڵێی یەکسەر خۆی کەوتە قسە "ووتی بە دەججالم دەزانی؟ ئەی پێغەمبەرەکەتان نەی فەرمووە دەججال منداڵی نابێ ، ئەوە نیە من منداڵم هەیە لەمەدینە جێم هێشتووە ، کەواتە ئەمە دەججال نیە ، دەڵێ ئەی پێغەمبەرەکەتان نەی فەرمووە دەججال ناتوانێ بچێتە مەککە و مەدینە ، ئەی ئەوەنیە من لەمەدینەوە هاتم بۆ مەککە حەجیشم کرد و دەشگەڕێمەوە بۆ مەدینە ،‌ ووتی سوێند بەخوا من دەججال نیم وە دەزانم دەججال کێیە وە دەزانم لەچ  عائیلەیەکە ، چونکە پێشتر ابن صیاد جولەکە بوو بەڵام موسڵمان بووە ، ئەوکات ابن صیاد ئەو قسەیەی کرد ‌، ئینجا پێشی دەڵێ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نەی فەرمووە دەججال جولەکەیە ئەی ئەوەنیە من موسڵمانم ، ئەی نەی فەرمووە دایک و باوکی دەججال ئەوەندە ساڵە منداڵیان نابێ ئەی من خوشک و برای ترم نیە ، کەواتە بۆمان دەرکەوت ابن صیاد دەججال نیە ، ئەوە دەشمرێ و لەمەدینەش دەینێژن ، جا دەججال دەمرێ و لەمەدینە بینێژن؟؟ ابن کثیر لەتاریخەکەیدا باسی دەکا دەڵێ دەججال نیە ، هەندێ عالم دەڵێن ابن صیاد دەججالە بەڵام ئەسڵ و ئەساسی نیە ، ئەم باسەش لە سەحیحی موسلیم و بوخاری دا هەیە.

 640

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram