سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەشار ئەسەدی تاغوت!
گۆڕینی فۆنت


بەشار ئەسەدی تاغوت!

بەشار ئەسەد یەڪێڪە لەپیاوەڪانی غەرب ڪە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و مەرامە گڵاوەڪانی خۆیان لەسەر ڪورسی دەسەڵاتی سوریایان داناوە و بەپێی قسەی ئەوان یەك پەرداغ ئاو ناخواتەوە ، ئەگەر ڕوسیا و ئەمریڪا و ئێران و تورڪیا مەبەستیان بێت تەنیا بەماوەی دە خولەڪ بەشار دەستگیر ئەڪەن و ڪۆتایی بەشۆڕشی سوریا دەهێنن، بەڵام هەموویان یەك بەرژەوەندیان هەیە و هەموویان لەژێرەوە هاوپەیمانی یەڪترن ، ئامانجیانە هەرگیر ناوچەڪە لەئاشتی دا نەبێت ، بەڵڪو هەمیشە لەجەنگ دابێت و جا چەند کەس دەکوژرێ ، کۆمەڵکوژ دەکرێ ، ناوچەکە وێران دەکرێ و خەڵکی ئاوارە دەبێ کێشەی ئەوان نیە ، ئەمەش یەڪێڪە لەپیلانەڪانی ماسۆنیەڪان ڪە ئێستا گەورەترین پیلانیان ئەوەیە شەڕی ناوخۆ بخەنە ناو وڵاتەڪان و وەڪو فیلمێڪی سینەمایی سەیری بڪەن ، بەڵام شتێڪ ڪە زۆر موهیم بێت و بمەوێ لێرە دا باسی بڪەم ئەمە هەمووی بەهۆی پەرتەوازەبوونی موسڵمانانەوەیە ، ئێستا بستێك خاك نیە حوڪمی ئیسلامی تێدا وەك خۆی جێ بەجێ بڪرێ لەپێش هەمووشیانەوە سعودیە ڪە بووەتە هاوپەیمانی یەهود و نصارا و پشتی لەموسڵمانانی جیهان ڪردووە، ئەمەش خۆی یەڪێڪە لەنیشانەڪانی ڪۆتایی دونیا ، ئەم نەهامەتیەی موسڵمانانیش بەردەوام دەبێت تاوەڪو هاتنی ئیمام محمدی مەهدی ، و لەسەر دەستی ئەم پیاوە بەڕێزە خەلافەتی ئیسلام جارێڪی تر دروست  دەبێتەوە و کۆتایی بەم بەناو ئیسلامانە دەهێنێ و ئینجا بەسەر کافرانیشدا زاڵ ئەبێت...

 888

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram