سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دیدارێکی پێغەمبەرﷺ لەگەڵ جولەکەکان!
گۆڕینی فۆنت


دیدارێکی پێغەمبەرﷺ لەگەڵ جولەکەکان!

لەتەوڕاتدا هاتووە کە کۆتا پێغەمبەر﴿ﷺ﴾ لەدوورگەی عەرەب دێت و لەجبالی فاڕان لەدایك دەبێت کەچیای فاڕان مەککەیە ، وە نیشتەجێ بوونیشی لەشارێکە کەهەمووی دارخورمایە کە شاری مەدینەیە ، هەروەها ناوی خۆیی و باوکیان دەزانی ، هەروەها جولەکەکان هەموو وەسفەکانی پێغەمبەر ﴿ﷺ﴾ یان زۆر بەباشی دەزانی بـۆیە سێ هۆز لەجولەکەکان کەپێکهاتبوون لە (#عەشیرەتی_قوەینوقاع) و (#عەشیرەتی_بن_نضیر) و (#عەشیرەتی_بن_قوڕەیضة) هەرەوەها جولەکانی خەیبەریش  بە سێ بۆ چوار سەدە پێش لەدایكبوونی پێغەمبەرمان ﴿ﷺ﴾ کۆچیان کرد بەرەو شاری مەدینە چونکە دەیانزانی شاری مەدینە جێگا و مەکانی پێغەمبەری خوایە﴿ﷺ﴾ دەیان ووت دێته ئائێرە و چاوەڕێی هاتنی کۆتا پێغەمبەر ﴿ﷺ﴾ بوون بەو هیوایەی کە ئەم پێغەمبەرە لەنەوەی بنی ئیسڕائیل بێت و بەڕەگەز جولەکە بێت ، تەنانەت زۆر جار کە شەڕیان دەبوو لەگەڵ هۆزە عەرەبەکانی مەدینە جولەکەکان بە عەرەبەکانیان دەگووت ، قوڕتان بەسەر بەم زووانە پێغەمبەرەکەمان دێت ، ئینجا بزانن چیتان لێدەکەین و چۆن دەتان پێچینەوە و هەمووتان لەناو دەبەین لەگەڵیدا ، بەڵام کە پێغەمبەر هات چی دەرچوو ؟ عەرەب دەرچوو ، بۆیە باوەڕیان پێنەهێنا چونکە بەڕەگەز جولەکە نەبوو ، ئەمە سەڕای ئەوەی دەیانزانی کەکۆتا پێغەمبەرە چونکە وەسفەکانیان زۆر بەباشی دەزانی هەتا چۆن کوڕەکانی خۆیان دەناسی ئاوا دەیانزانی ئەمە کۆتا پێغەمبەرە ، ئەگینا ئەم جولەکانە چی دەکەن لەدوورگەی عەرەب ، کەچی گەر هات باوەڕیان پێنەکرد ، تاکەکەس کەبۆیە موسڵمان #عبداللەی_کوری_سلام بوو کەپیاوێکی پیری زیرەك و عالمی جولەکەکان بوو ، دەڵێ کاتێ پێغەمبەر﴿ﷺ﴾ لەمەککەوە کۆچی کرد بەرەو مەدینە و کە گەیشتە مەدینە خەڵکێکی زۆر دەورەی لێدابوو ، ووتی دەمامکم پێچا بۆ ئەوەی کەس نەمناسێ و چوومە ناو خەڵکەکەوە بۆ ئەوەی بزانم ئایا ئەمە پێغەمبەری خوایە﴿ﷺ﴾ دەڵێ کاتێ چاوم پێی کەوت زانیم ئەم دەم و چاوە لەدەم و چاوی کەسی درۆزن ناچێ!

دەڵێ پێغەمبەری خوا ﴿ﷺ﴾لەیەکەم دیداری دا فەرمووی:
خواردن ببەخشن لەبەینی خۆتاندا.

سەلام لەیەکتری بکەن. ③کاتێ کە خەڵك دەخەوێ شەو نوێژ بکەن بەبێدەنگ ئەچنە بەهەشتەوە.

ئەڵێ دواتر بەپێی چەند نیشانیەك کەخۆیان دەیانزانی زانی کە کۆتا پێغەمبەرە﴿ﷺ﴾ ، ئینجا هات بۆی لای ووتی ئەی پێغەمبەری خوا﴿ﷺ﴾ من یەکێکم لەعالمی جولەکەکان و ئەوە  من موسڵمان بووم (اشهد ان لا اله الا الله ، واشهد ان محمد رسول الله) ، ئەڵێ پێغەمبەر﴿ﷺ﴾ فەرمووی الله اکبر دەیبا جولەکەکان ئاگادار بکەینەوە کە تۆ ئیمانت هێناوە بەڵکو ئەوانیش ئیمان بهێنن ، ئەڵێ ووتم نەخێر یارسول الله ، فەرمووی بۆ ووتم لەبەر ئەوەی جولەکە قەومێکی بوختان چین ، ئێستا بڵێی عبداللەی کوڕی سلام موسڵمان بووە ئەڵێن جا ئەمە چیە ئەم شێتە ، ئەمە هەر خەڵەفاوە ، ئەفەرمووێ ئەی چی بکەین؟ ئەڵێ من دەچمە پشت پەردەیەکەوە جولەکەکان بانگ بکە پرساری من یان لێبکە ، ئەڵێ پێغەمبەر ﴿ﷺ﴾ جولەکەکانی بانگـکرد فەرمووی پیاوێـکتان هەیە عبداللەی کوڕی سەلام پیاوێکی چۆنە؟؟ ئەڵێ جولەکەکان کەوتنە وەسف و پێداهەڵدانی عبداللەی کوڕی سەلام وتیان: ئەمە نەجیبترینی کوڕی نەجیبترینمانە ، ئەمە عالمی کوڕی عالمـمانە ، موتەقی کوڕی موتەقیترینمانە ئەمە باوکیشی هەروا بووە و لەڕەسەنترین تیرەی ئێمە و جولەکەکانە ، ڕاستگۆیە ، حەقبێژە ئەوەیە ئەوەیە ئەوەندە وەسفیان کرد نەبێتەوە ، لەو کاتەدا عبداللەی کوڕی سەلام هاتە دەرەوەو ووتی من موسڵمان بووم (اشهد ان لا اله الا الله ، واشهد ان محمد رسول الله) ، ئەڵێ لەو کاتەدا جولەکەکان ووتیان:ئێ ئەمە کەی بەشەرە ، کەی ئینسانە ، ئەمە لەناو ئێمەدا بوو کەس حسابی بۆ نەدەکرد کابرایەکی پیری خەڵەفاوە دەمێکە دەمانناسی تێکچووەو ئاگای لەخۆی نەماوە ، عبداللەی کوڕی سلام ووتی یارسول الله چاوت لێیە؟ ئا ئەمانە جولەکەن و لەسەر ئەمە پەروەردە بوون و عەقیدەی دینەکەیان وایە.

 1499

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram