ئیعجازێکی نوێ لە فەرمودەیێکی پێغەمبەر (ﷺ) باڵندەیەک زانایانی زیندەوەرزانی تووشی شۆک دەکات لەم دواییانەدا دیاردەیەکی سەمەرە لە ئوسترالیا سەری هەڵدا ،ئەویش ئاگرکەوتنەوە بوو لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵیەکانی ئەو ناوچەیە، بە جۆرێ ئاگرەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوازرایەوە بێ ئەوەی هۆکاری گواستنەوەکەش دیارو ئاشکرابێ یاخود پلەکانی گەرما بەرزبێ ، بەهۆیەوە بە ملاین دۆلار زیان بەر ئەو ناوچانە کەوت ، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر نەیانتوانی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە ئاشکرا بکەن، لە کۆتایدا زانکۆی سیدنی ئەو وڵاتەیان ئاگادار کردەوە بەڵکو لە ڕێگەی ئەوانەوە هۆکارەکە کەشف بکرێ ، ئەوانیش هەستان بە دروستکردنی لیژنەیەک کە پێکهاتبوو لە کۆمەڵێ کەسی پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکانی ژینگەو جیۆلۆجی و زیندەوەرزانی ، دەستیانکرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو ناوچانەی ئاگری تێدا کەوتۆتەوە لە زەوی و ئاسمانەوە چاودێرێکی وردیان خستە سەر ناوچەکە ، دوای گەڕان و ماندوو بونێکی زۆر بۆیان دەرکەوت باڵندەیەکە لە ڕێگەی دەنوکی یا چنگی چیلکەیەکی گڕگرتووە هەڵدەگرێ و لەو شوێنانە دەیخاتە خوارەوە کە خۆی دەیەوێ ،مەبەستی لەو کارە ڕاوکردنی مشک جۆرەکانی حەشراتە تاوەکو لە ترسی ئاگرەکە ڕاکەن و ئەویش شوێنیان بکەوێ و ڕاویان بکات شایەنی باسە یەکێک لەو باڵندانە ئاگرەکە دەکاتەوەو ئەوانی تریش لە دەوری ئاگرەکە چاوەڕێی نێچیرەکانیان بێنە دەرەوەو ڕاویان بکەن، ئەو باڵندەیە بەعەرەبی پێی دەڵێن ( الحدأة) بە کوردی خۆمان واتە باڵندەی کۆلارە ، لەوە سەمەرەتر ئەو باڵندەیە بە ئاژاوەگێڕو خراپەکار ناودەبرێ ، لە پێناوی مەسلەحەتی خۆی دەرستانێک ئاگردەدات و چەندان زیندەوری تر لەناو دەبات و خراپترین ڕێگەی ڕاوکردن بەکار دێنێ ،لە کۆتایدا خۆشی لەناو دەچێ چونکە ژینگەی خۆی وێران دەکات بە جۆرێ خۆراکی دەست ناکەوێ بەڕێزان لێرەدا حەقی خۆیەتی ئێمە وەکو مسوڵمان هەڵوێستەیەک بکەین لەسەر قسەیەکی هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (عليه الصلاة والسلام) کاتێ وەسفی ئەو پێغەمبەرەمان بۆ دەکەن دەفەرموون : (واللە ی هیچ باڵندەیەک نیە لە ئاسمان دووباڵەکانی لەیەک بدات ئیلا ئەو پێغەمبەرە هەندێ معلوماتی پێداوین لەسەری)، تۆ بڵێی باسی ئەو باڵندە سەیرو سەمەرەی نەکردبێ بۆ هاوەڵان ؟ بەدڵنیایەوە بەڵێ ، سبحان اللە ئەو پێغەمبەرە مەزنە لە ناوچەیەک نەژیاوە دارستان بێ و ئەو باڵندەیە موجود بێ لایان بەڵام لە فەرموودەیەکی صحيح دا زۆر بەڕوونی ناوی ئەو باڵندەیە دێنێت و ئەمر دەکات بەکوشتنی ، وەک دەفەرمووێ :(( خمس من الدواب كلها فاسق يقتلن في الحرم: الحدأة ـــــ)). قال الشيخ الألباني : صحيح واتە: پێنج جۆر گیانەوەر هەیە خراپ و زیان بەخشن ، بیانکوژن ئەگەر لە حەرەمی مەککەش دابوون ، یەک لەوانە باڵندەی کۆلارەیە ))٠ سبحان الله ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر پێغەمبەری خوا چۆن زانی باڵندەی کۆلارە ئەو زیانەی هەیە؟! هەڵگری ئەو سیفەتە خراپەیە؟! ئایە پێغەمبەری خوا لەخۆوە زانی یان لای پەروەردگاریەوە ئاگادار کرایەوە ؟! بەڵێ بێگومان ئەوە پێغەمبەرە لەلایان خواوە هاتوە تاوەکو ببێت بە ڕەحمەت بۆ هەموو سەر زەوی. ئەمری کردووە بە کوشتنی باڵندەی کۆلارە لە پێناوی سلامەتی ژینگەو گیانەوەرانی تر ، بەڵێ ئەو ڕەحمەتە هەموو شتێکی گرتۆتەوە. زۆر جار بیستوومانە کە دەڵێن لە گەشت و سەیران و دەشت و دەر ئاگر دوای خۆتان جێ مەهێڵن بەڵام تەواوی حیکمەتەکەمان نەدەزانی . لەکۆتایدا صلاواتێک بنێرن بۆ گیانی پاکی پێغەمبەری خوا (ﷺ) اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد سەرچاوەکەی لەم لینکەوە سەیریکەن☟ https://www.sciencealert.com/birds-intentionally-set-prey-a…