ئەگەر لە بیرم چووبێت لە مانگی ڕەمەزان سەرفترە دەربکەم، ئایە دروستە دوواتر دەری بکەم یاخوود تەواو لە دەستم چوو؟ وەڵام: ئەگەر لە بیرت چووبێت یاخوود کەسێکت راسپاردبێت کە بۆت بدات و دوواتر لە بیری چووبێت، ئەوا دروستە سەرفترەکە بدەیت ئەگەر دووای ڕەمەزانیش بێت، چونکە تۆ عوزرت هەبووە، نەوەک بە ئەنقەست نەتدابێت. ئەمە پوختەی فەتوای شێخ ابن باز و ابن عثیمین ە ڕەحمەتی خوایان لێ بێت . "مجموع فتاوى الشيخ ابن باز " (14/217). فتاوى "نور على الدرب" للشیخ ابن عثیمین