سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ماناى نویژ بەکوردی
گۆڕینی فۆنت

 
ماناى نویژ بەکوردی

ئێمە زۆربەمان نوێژ دەکەین
سوپاس بۆ خودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانین مانای ئەو زیکرو ئایەتانەی کە لەنوێژەکەماندا دەیخوێنین چییە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەیاڵت بڕوات ، کاتێک بە ئاگا یەیتەوە سەلام ئەیەیتەوە و ناشزانیت چۆن نوێژەکەت تەواو کردوەو خەیاڵت لای نەبووە بەمەش نوێژەکەت .
پێویستە هەموو موسوڵمانێک لەمانای نوێژ تێبگات تۆ لەبەردەم الله دا ڕاوەستاویت قسەی لەگەڵ ئەکەیت ناشزانیت مانای قسەکانت!! زۆرناخۆشە وایە؟ 
ئێ بێگومان وایە کەواتە دەست دەکەین بە فێر بوونی ماناکەی
ـــــــــــــــــــــــ
💚ــــــــــــــــــــــ
ئەمـەش مانای ئایەت و تەکبیرەکانی ناو {نــــوێــــژ}ە


تەکبیرەی دەست پێکردنی نوێژ

اللهُ ٲَکْبَر
👨
خودا لە هەموو شتێک گەورە ترە لە زات و ناو و سیفاتە جوان و بەرزەکانی 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔑مـانای سـورەتـی الـفاتـیـحـە🔑

❶ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

❶ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

❷ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

❷ هه‌موو سوپاس و ستایش بۆخوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان

❸ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

❸ به‌خشنده‌ی میهره‌بان

❹ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ

❹ خاوه‌نی ڕۆژی سزاو پاداشت دانه‌وه‌

❺ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

❺ خوایه‌ ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین وه‌ ته‌نها له‌ تۆ داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین

❻ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

❻ ڕێنموونیمان بکه‌ بۆ ڕێگای ڕاست

❼ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ

❼ ڕێگای ئەوانه‌ی که‌ چاکه‌ت له‌گه‌ڵ کردوون و ناز و نیعمەت و بەخششی خۆتت بە سەردا ڕشتوون نه‌ک ڕێی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینی تۆیان بەسەردا ڕژا ، وە نەک ڕێی ئەوانەی کە گومڕا و سەر لێ شێواو بوون .

آمین
خوایە دوعاکانمان قبوڵ بکە و وەڵاممان بدەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💚مانای زیکری چەمینەوەروکوع💚 
سُبْحَانَ رَبيَ الْعَظِیم

پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری گەورە و مەزنم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐مانای ڕاستبوونەوە وهەستانەوە لە ڕوکوع🌐

سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَە / رَبَّنا وَ لَكَ الْحَمْدُ

خودا نزا و ستایشی ئەو کەسەی بیست و وەری گرت کە سوپاس و ستایشی کرد / پەروەردگارمان هەموو سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 👥مانای زیکری سوجدە بردن 👤

سُبْحَانَ رَبّيََ الاعْلَی

پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند

لێرەدا من زۆر سەرسامم بەم زیکرە😔 کاتێک تۆ لە نزمترین شوێنیت و سوجدە ت بردوە بۆ الله و دوپاتی ئەکەیتەوەو دەڵێیت خوابەرزترەو بڵندترە بێدەسەڵاتی و بێفیزی خۆت دەردەخەیت بۆ الله😍
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💟دوعای دانیشتنی نێوان دوو سوجدە بردنەکە💟

رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي

پەروەردگارم لێم خۆش ببە ، پەروەردگارم لێم خۆش ببە 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئینجا بزانین مانای تەحیات چییە
💮 مانای تەحیات💮

التحياتُ لله و الصَلَواتُ و والطَیباتُ☪سەلام و گەورەیی و پاک و بێ گەردی و داوا کردن و کردەوەی پاک و چاک هەر بۆ خودایە

السلام علی النَبى و رحمةُ الله وبركاتهُ
☪سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا لەسەر پێغەمبەری خودا بێت ﷺ

اسلام علینا و علی عباد اللە الصالحین
☪سڵاو لەسەر ئێمە و لەسەر هەموو بەندە چاکەکانی خوای گەورە بێت

أشهدُ أن لا اله الا الله و أشهد أنَ محمداَ عبدە و رسولە
شایەتی دەدەم کە هیج پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە الله ، وە ☪شایەتیش دەدەم کە محمد ﷺ بەندە و نێردراوی خودایە

أللهم صل على محمد و على آل محمد☪خوایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ

كما صليت على إبراهيم و على آل إبراهيم☪هەروەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم

إنك حميدُ مجيد☪بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت

اللهم بارك علی محمد و علی آل محمد
☪خوایە پیرۆزی بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ

کما بارکت علی ابراهیم و علی آل ابراهیم
☪هەروەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم

إنك حميدُ مجيد
☪بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💮مانای دوعای دوای تەحیات 💮

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْر ِ, و َمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبه ى مه سيحى ده جال


 1933

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram