موعجیزه‌یه‌کی زانستیی ژماره‌یی زۆر گرنگ له قورئانی پیرۆزدا هۆزان انور نوری موعجیزه‌ی دروستبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام) به‌بێ باوك وه به‌هه‌مان شێوه نێره‌ی مێشهه‌نگوین به‌بێ باووك دروست ده‌بێت نووسه‌ر: دكتؤر محمد جميل الحبال ـ الموصل العراق وه‌رگێرانی: هۆزان انور نوری ـ كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر له‌م بابه‌ته باسی دروستبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام)) به‌بێ باوك ده‌كه‌ین وه چۆن خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به هۆی زانسته‌وه بۆ ئێمه‌ى ڕوونكردۆته‌وه، له ڕێگای دروستبوونی نێره‌ی مێشهه‌نگوین كه ته‌نها له هێلكه‌ى دایك دروست ده‌بێت به‌بێ به‌ژداری كردنی باووك، وه په‌یوه‌ندى نێوان(عیسى ابن مریم والنحل) به‌هۆی موعجیزه‌ی ژماره‌ی له قورئانی پیرۆز كه ژماره 16 یه باسی ده‌كه‌ین . سه‌ره‌تا باسی نێره‌ی مێشهه‌نگوین (النحل) ده‌كه‌ین له قورئان و زانست پاشان باسی پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ین له قورئانی پیرۆز وه به شێوه‌یكی زانستی روونیده‌كینه‌وه. النحل(مێشهه‌نگوین) له قورئان: 1ـ ته‌رتیبی سوره‌تی (النحل) له قورئانی پیرۆز (16)یه. 2ـ له‌و ئایه‌ته‌ی كه‌باسی (النحل) كرایه ژماره‌ی پیته‌كان هه‌تا وشه‌ی (النحل) به‌و ویشه‌وه 16 پیته و ژماره‌ی وشه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته 16یه ئه‌گه‌ر( واو العطف) به وشه‌یه‌ك دابنێین وأوحى ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتاً ومن الشجر ومما يعرشون (النحل 68. ] 3ـ ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی( النحل/128)كه له چه‌ندجاره‌ی 16یه 8×16= 128 النحل(مێشهه‌نگوین) له زانست‌دا: 1ـ ژماره‌ی كرومۆسۆمی مێیه‌ی مێشهه‌نگوین (16) جۆته. 2ـ ژماره‌ی كرۆمۆسۆم له نێره‌ی مێشهه‌نگوین (16) تاكه(واته نیوه‌ى مێیه) به‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو زینده‌وه‌ران .ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ى كه نێره‌ی مێشهه‌نگوین دروست ده‌بێت له هێلكه‌یه‌كی نه پیتێنراو(واته بێ باوك) وه به‌م كرداره ده‌ڵێن زۆر بوونى العذري) (Parthenogenesis) به یه‌كێك له‌م ڕێگایانه : یه‌كه‌م: یه‌ك شاژن ( له هه‌ر شانه‌ك ته‌نها یه‌ك شاژن هه‌یه) هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی 200ـ250 هه‌زار هێلكه له یه‌ك وه‌ڵزدا واته ڕۆژانه 1500 هێلكه داده‌نێت كه زۆربه‌یان پیتێنراوه به تۆ‌و وه ده‌بن به مێیه‌ى مێشهه‌نگوین (النحلات الشغالات) كه هه‌نگوین دروست ده‌كه‌ن, وه ژماره‌یه‌كى كه‌م له هێلكه‌كان كه نه‌پیتێنراوه وا مه‌فروزه وه‌كو زینده‌ورانى تر هیچ دروست نه‌كات به‌ڵام به قودره‌تی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌بن به نێره‌ی مێشهه‌نگوین. دووه‌م: له ڕێگه‌ی شاژنی درۆزن, كاتێك شاژن ده‌مرێت یان بزرده‌بێت به هه‌رهۆیه‌ك, مێیه‌كانى مێشهه‌نگوین (النحلات الشغالات) هه‌ڵده‌ستن به‌دانی خۆراكی پاشای (الغذاء المملكي) به‌یه‌كێك له مێیه كاركه‌ره‌كان به‌م خۆراكه هێلكه‌دانی گه‌شه‌ده‌كات هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی هێلكه‌ی نه‌پیتێنراو كه ده‌بێته نێره‌ی مێشهه‌نگوین كه 16 كرۆمۆسۆمی تاكی هه‌یه(واتا: بێ باووك بێ بژداری كردنی تۆ‌و دروست بووه) 3ـ ئه‌و ماوه‌ى كه شاژنی درۆزن ده‌یخایه‌نێت تا هێلكه‌دانى پێبگا و ده‌ست به دانانى هێلكه‌ى نه‌پیتێنراو بكات 6ـ26 رۆژ واته به تێكڕاى 16 ڕۆژ ده‌یخایه‌نێت, وه‌كو پێشتر باسمانكرد كه هێلكه‌ى نه‌پیتێنراو ده‌بێته نێره‌ی مێشهه‌نگوین و تاكه ئیشی بریتییه له پیتاندنی شاژن. پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) د.خ له قورئاندا: 1ـ پێغه‌مبه‌ر (عیسى ابن مریم) (علیە السلام)) له قورئانی پیرۆز ناوی 33 جار هاتووه به‌ڵام به شێوه‌ى جیاواز وه‌ك: (ابن مريم,المسيح، عيسى, المسيح ابن مريم) . ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌كسانه به‌و ماوه‌ى كه (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر زه‌وى دا ژیاوه 33 سا , قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ذلك في الحديث الشريف قائلا: (رفع عيسى ابن مريم إلى السما‌ء وهو ابن ثلاث وثلاثين سنة) به‌ڵام ناوی به ته‌واوى (عیسى ابن مریم) 16جار هاتووه جا بڕوانه ئه‌م موعجیزه گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشكرای هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه تاكه‌كانى نێره‌ی مێشهه‌نگوین 16 قال تعالى: وتلك الأمثال نضربها للناس وما يعقلها إلا العالمون ( العنكبوت 43) 2ـ سوره‌تی مریم ده‌كه‌وێته جوزئی (16) له قورئانی پیرۆز ,وه چیرۆكی سیدنا عیسى ودایكی( مریم العذراء) له ئایه‌تی (16) له‌م سوره‌ته ده‌ست پێده‌كات بقوله تعالى: واذكر في الكتاب مريم إذ انتبذت من أهلها مكانا شرقيا (مریم: 16) جا سه‌یری ئه‌م په‌یوه‌ندیه دقیق وجوانه بكه ! ناوی پیرۆزی خوا (الرحمن) له قورئان و په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته: وشه‌ی (الرحمن) له سوره‌تی مه‌ریم (16) جار دووباره بوویته‌وه له ئایه‌تی 18 تا ئایه‌تی 96 كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش چه‌ند جاره‌ی 16 یه (6×16=96) . جا ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له حیكمه‌تی دووباره بوونه‌وه‌ى ناوی (الرحمن) كه یه‌كێكه له ناوه پیرۆزه‌كانی خوا و( الفریده فی صفاته) (لكونه من اسماء الذات) ، وه به ژماره‌یه‌ك كه له هه‌موو سوره‌ته‌كانی تر‌ى قورئانی پیرۆز دا زیاتر هاتوه وشه‌ى (الرحمن) 57 جار له قورئان هاتووه وه ئه‌م سوره‌ته به ته‌نها 16 جار, واته له 30% له كۆى گشتی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (والله اعلم) له‌م سوره‌ته ره‌حمه‌تی خوا بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی ده‌كرێت به ڕێنیشاندان بۆ عه‌قیده‌یه‌كی ڕاست و دروست كه ده‌بێته مایه‌یی ڕه‌زامه‌ندی خوا و سه‌رفرازی له دونیا و ڕۆژی دوایی, وه خواى گه‌وره چۆن ره‌حمى به به‌شه‌ریه‌ت كرد به ناردنی سیدنا محمد (صلى الله عليه وسلم) وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين (الأنبياء/ 107) ئه‌وها جارێكی تر ره‌حم به به‌شه‌ریه‌ت ده‌كا به هێنانه خواره‌وه‌ى سیدنا (عیسى ابن مریم) (علیە السلام)) پێش كۆتایى دونیا تاوه‌كو ڕه‌حمه‌ت و ڕێنیشانده‌ر بێت بۆ مرۆڤ. ذَلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ * مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ سُبْحَانَهُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (مریم /35) والله يقول الحق وهو يهدي السبيل والحمد لله رب العالمين سه‌رچاوه‌كان: 1. المعجم المفهرس لألفاظ القرآ‌ن الكريم ط4 – محمد فؤاد عبد الباقي – دار المعرفة – بيروت(1994م) 2. التفسير الكبير – الإمام الفخر الرازي – مجلد 8 – الطبعة الأولى – مؤسسة المطبوعات الإسلامية بالقاهرة (بدون سنة) 3. المقصد الاسنى في شرح أسماء الله الحسنى – الإمام أبو حامد الغزالي – من منشورات محمد علي بيضون – دار الكتب العلمية, بيروت (2001م) 4. النحل – هاني عرموش – دار النفائس, بيروت (2002م) 5. مملكة النحل والعدد (16) - لقمان إبراهيم القزاز – مجلة آيات – العدد 8, ص 34-36 (2004م)