سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقصا بەکوێمان دەگەیەنێ؟
گۆڕینی فۆنت


ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقصا بەکوێمان دەگەیەنێ؟

وەك ڕوون ئاشکرایە لەدوای ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ لەساڵی ۱۹۱٦ وە بەشێکی زۆری خاکی فەڵەستین بەشاری قودسەوە کەوتە ژێر دەسەڵاتی جولەکە دواتر بەپشتیوانی بەریتانیا و ئەمریکا دەوڵەتی ئیسڕائیلی لەسەر دامەزرا لەساڵی ۱۹٤٨ ، بەڵام لەسەرەتای ساڵی ساڵی ۱۹۲۰ جولەکەکان کەوتنە بەرنامە داڕشتن بۆ ڕووخاندنی مزگەوتی قودس و بوونیادنانەوەی هەیکەل سلێمان کە بەقسەی خۆیان پێشتر هەیکەل سلێمان لەشوێنی مزگەوتی ئەقصا بووە بەڵام ماوەی ۹۹ ساڵە خەریکی ژێرکۆڵکردنی (مزگەوتی ئەقصا)ن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی هەیکەل سلێمان بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوە ، ڕەنگە زۆرێکتان بڵێن هەیکەل سلێمان چیە؟ لەسەردەمی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر سلێماندا پەیامبەر سلێمان هەستا بەدروستکردنی پەرستگایەك بۆ ئەوەی بەنی ئیسڕائیل عیبادەتی تێدا بکەن بەڵام وەك هەمیشە بەنی ئیسڕائیل و جولەکە لەدوای وەفاتی پێغەمبەرەکانیان دەستیان دەکردەوە بەبڵاوکردنەوەی فەساد ، ئینجا ئەمڕۆ جولەکەکان لەهەوڵی ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقصا و بوونیادنانەوەی هەیکەل سلێمانن ئەوەتا زیاتر لەساڵێکە دوو ملیۆن و نیو بەردی تایبەتی چوارگۆشەیان لە ئەمریکاوە هێناوەتە تەلئەبیب ، ئینجا لەشەوی 7/2 کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەکات جولەکە یەکەم چەکوشی ڕووخاندی مزگەوتی ئەقصایان وەشاند ، وە ئێمە وەك موسڵمان گومانمان نیە لەوەی مزگەوتی ئەقصا دەڕووخێت چونکە فەرموودەی پێغەمبەری خوایە صل الله علیە وسلم کە دەفەرمووێ: (عمران بیت المقدس خراب یثرب) الحديث رواه ابن أبي شيبة ( 7 / 491 ) وأحمد ( 5 / 245 ) وأبو داود ( 4294 ) وعلي بن الجعد في مسنده ( ص 489 ).

 واتە:شاری قودس ئاوەدان دەکرێتەوە بەدوای ئەویشدا شاری یثریب واتە مەدینە وێران ئەبێت ، کە ئەم دوو ڕووداوە زۆر نزیکمان دەکاتەوە لەگەیشتن بە نیشانەکانی کۆتایی دونیا چونکە شاری مەدینە لە کاتی شەڕی شازادەکاندا وێران دەبێ چونکە لەسەر ئەمەش بەڵگەمان هەیە کە بریتیە لە فەرموودەی پێغەمبەی ئازیز صلى الله عليه وسلم کە دەفەرمووێ : (يكون اختلاف عند موت خليفة) ناکۆکیەك پەیدا دەبێت لەدوای مردنی پاشایەك لەسەر دەسەڵات ئەم ناکۆکیە دەبێتە هۆی وێران بوونی شاری مەدینە و ڕاکردنی ئیمامی مەهدی لەشاری مەدینەوە بەرەو شاری  مەککە وە لەحەڕەمی مەککەش دا بەیعەتی پێ دەدرێت و دەگەین بەیەکەمین نیشانەی گەورەی قیامەت.

 1130

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram